بەڕێوەبەرو كاروباری مۆنۆمێنتی هەڵەبجە

Sunday, 11/04/2010, 12:00

2377 بینراوە


سەرخێڵ غفار حمەخان ئەو كەسەیە كە بەڕێوەبەری مۆنومێنتی هەڵەبجەوتۆبەكارێكی كۆمیتەو مەڵبەندی هەڵەبجەی یەكێتی یە و یەكێكە لەدەروێشەكانی حمەی حمە سەعیدی لێپرسراوی مەڵبەندی هەڵەبجە و لە گەڵ ئەوەی ئەم برادەرە مەرجەعی سەرەكی وەزارەنی ڕۆشنبیری یە بەڵام لەتەواوی كارەكانی مۆمۆمێنتی هەڵەبجەدا فەرمان لەكۆمیتەو مەڵبەند وەردەگرێت چونكە سەرخێڵ غفار كاتی خۆی یەكێك بووە لە ئەندامە گوێڕایەڵَە لێنەهاتوەكانی ڕێكخراوی لاوانی سەر بە یەكێتی, خۆتان چاك دەزانن كە یەكێتی ئەگەر كەسێك شیاویش نەبێت بەڵام گوێڕایەڵی فەرمانەكانی ئەوان بێت ئەوا وەك سەرخێڵ غفار پۆستی باڵای بۆدیاری دەدرێت. یەكێك لەسیفاتەكانی تری ئەم برادەرە ئەوەیە كە هەناسە بەبێ حمە ی حمە سەعید نادات و زۆر لەمێژ بوو حمەی حمە سەعید هەوڵی سووك كردن و لابردنی بەڕێوەبەری پێشوی مۆنومێنتی هەڵەبجەی دەدا بەمەبەستی دانانی سەرخێڵ و بەهێز كردنی پێگەی مەڵبەندەكەی چونكە بەڕاستی لە مێژە هەوڵدراوە و دەدرێت كەئەو كەسانەی پۆستی باڵا وەردەگرن بە تەزكیەی مەڵبەند بێت بۆئەوەی پێگەیان بەهێز بێت و هەركارێكیان بوێت ئەنجامی بدەن, ئەگەرچی كەسێكی شارەزاو لێهاتوو نەبوو لە بواری كارەكەی خۆی و لەبواری ئیداریشدا بەڵام زۆر بەخێرای بەشێوەیەكی كارتۆنی كرایە بەڕێوەبەری مۆنۆمێنتی هەڵەبجەو حمەی حمە سەعید پێگەی خۆی قایم كردو لەزۆربەی كۆڕو كۆبونەوەكان و سەردانی شاندە باڵاكانی ناوخۆو دەرەوەدا رَۆڵی كەسی یەكەمی هەبوەو لەزۆربەی كۆرو كۆبونەوەكاندا ووتاری تایبەتی هەبوەو تەنانەت دەست تێوەردانی بەردەوامیان هەیە لەكاروباروئەملاكی مۆنۆمێنت بەشێویەك بەئارەزووی خۆی ئەو دیاری و ئارم و مەدالیایانەی كە بە پارەیەكی زۆر لەلایەن وەزارەتی ڕۆشنبیریەوە بۆ مۆنۆمێنتی هەڵەبجە تەرخان كراوە تەسەڕفی پێوە دەكەن و زۆربەی جاریش لەجیاتی بەڕێوەبەرو كارمەندانی مۆنۆمێنتی هەڵەبجە ئەملاكی ئەم بەڕێوەبەرایەتی یە دابەش دەكەن و تەخشان و پەخشانی دەكەن.

ئێستایش مۆنۆمێنتی هەڵەبجە لەبەر لێنەهاتوویی بەڕێوەبەرەكەی بێسەرو بەریەكی زۆری پێوە دیارە و بێزاریەكی زۆر لەكارمەندەكانی دەبینرێت و مانگانە نەسریەكی زۆرو ساڵانەش بودجەیكی خەیاڵی بۆ دابین كراوە بەشێوەیەك تەنهابەڕێوەبەر خۆی دەزانێت چۆن و بۆچی لەكوێ سەرف دەكرێت.

كاتێك سەرخێڵ غفار كرایە بەڕێوەبەری مۆنۆمێنتی هەڵەبجە بەسەیارەی خەڵك و تەكسی هاتوچۆی مۆنۆمێنتی دەكرد بەڵام دوای ماوەیەكی كورتی چاوەڕوان نەكراو بوە خاوەنی ماڵ و حاڵ و سەیارەی ئەخیر مۆدێل كەپێ دەچێت نرخەكەی خۆی بدات لە 200 هەزار دولار.

ئێشتایش ئەو كەسانەی دەیانەوێت دابمەزرێن بێگومان دەبێت دەروێشی كۆمیتەو مەڵبەندی هەڵەبجەبن وەك ئەو 15 فەرمانبەرە نوێیەی كە لەم دواییەدا بە تەزكیەی مەڵبەندەكەی كاكە حمە دامەزران و سەرخێڵ غفار پشتیوانی لێكردن لە كاتێكدا ژمارەیەك خوێندكاری دەرچوی زانكۆو پەیمانگاكان بە كوڕو كچەوە بۆماوەی مانگێك زیاترلەناو خەیمەو سەرمای زستاندا لەبەردەم مۆنۆمێنتی هەڵەبجە مانیان گرت بۆئەوەی وەك ئەو خەڵكە دابمەزرێن بەڵام نە سەرخێڵ غفارو نە حمە ی حمە سەعید ئاوڕیان لێنەدانەوە, لەكاتێكدا ڕوون نیە كە مۆنۆمێنتی هەڵەبجە تا ئێستایش چەند كارمەندی هەیە چونكە ژمارەیەك لەكارمەندەكان تەنها ڕۆژانی وەرگرنتی مووچە ئامادەدەبن و پۆستەكانی ناو مۆنۆمێنتیش بەئارەزووی خۆیان دابەش كراوە و زۆر فەرمانبەری خاوەن بڕوانامە هەیە بێكارن وتەنها كات دەكوژن لەهەمان كاتدا فەرمانبەر هەیە زیاتر لە سێ پۆستی هەیە وكارو باری مۆنۆمێنتی هەڵەبجە لەلایەن چەند كەسێكەوە بەشێوەكی نادیار و شاراوە بەڕێوە دەبرێت.
سوپاس


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە