كورد ناتەبایە..هەڵبژاردنى ئەنجومەنى پارێزگای هەولێر بە نموونە

Friday, 27/06/2014, 12:00

1496 بینراوە



 
 لە یەكەمین كۆبوونەوەى ئەنجومەنى تازە هەڵبژێردراوى هەولێر، پارێزگار و سەرۆكى ئەنجومەنى پارێزگا بەبێ ئامادەبوونى چوار لیستى براوەى وەكو كۆمەڵ و گۆڕان و یەكگرتوو و یەكێتى بەڕێوەچوو لەكاتێكدا لیستى پارتی دیموكراتى كوردستان و نوێنەری ئاین و ئاینزا بەكۆتاكان كە رێژەی یاساییان تێپەڕاندبوو وەكو زۆرینە كە 17 دەنگ دەتوانێ شەرعیەت بەو هەڵبژاردن و دەنگدانە دەكات، وەلێ حیساب نەكردن و بەلاوەنانى لایەنەكانى تر بەتایبەت بۆ ئەم قۆناغە هەستیار و ناسكە كە وەك لەرێی میدیاكانەوە لەكۆنگرەیەكى ڕۆژنامەوانى لایەنەكان بێ پەروا ئاماژەیان بەوەدا كە ئەو هەڵبژاردنە شەرعی نیە.
 
 خوێندنەوە بۆ بیر و بۆچوون و هەڵوێستى ئەو چوار لایەنە كە لەحكومەت سەنگى خۆیان هەیە و دەنگێكى زۆرن، ئەو هەنگاوەى ئەنجامدرا دەخاتە ژێر پرسیارەوە كە لەداهاتوودا ساردى بكەوێتە پەیوەندیەكانى نێوان پارتى و تەواوى لایەنەكانى تر لەلایەكى ترەوە ئەمەش خزمەت بەو دۆزە ناگەیەنێ و كاردانەوەى خۆی لەسەر داهاتووى هەرێمەكەمان دەبێت نەخاسمە لەسلێمانى و كەركوك و ناوچەى گەرمیان، بەواتایەكى دی سستەیەكى زۆر لەڕاپەڕاندنى ئەو پرۆژانە دروست دەكات نەخاسمە ئەو پرۆژانەى دەبێ بە دوو لەسەر سێی دەنگەكان تێبپەڕێندرێ، ئەمەش ئەركى پارتى قورس دەكات كە نەتوانێ ئەو رێژەیە مسۆگەر بكات.
 
 كات سەرەتایە و هێشتا بەبەرییەوە ماوە بۆ چارەسەركردنى ئەو كێشەیە كە ئەگەر زوو كار بۆ ئاسایكردنەوەى نەدرێ ئەوە بۆ دوو رۆژیتر شتى دیكەى نەخوازراو بەدوای خۆیدا دێنێ، ململانێی حزبی و بیرتەسكى هیچ حزبێك لەم قۆناغە دژوارەدا خزمەت بە جەماوەر ناگەیەنێ و هەر ململانێی ساردە سەر دەكێشێ بۆ شتى گەورە و ڕووبەڕوو بوونەوەیەك كە ڕەنگە بە زەحمەت چارەسەر بكرێ.. دەبا دەست لەناو دەست و بەیەكریزى ماڵی كورد ئاوەدان و زیاتر رێكبخەینەوە بەدەر لەهەر بەرژەوەندیەكى تایبەت كە كوردستان بەرژەوەندی باڵای هەموومانە.
 
 هەر چوار لایەنى ناڕەزای لیستە براوەكانى كۆمەڵ و یەكێتى و گۆڕان و یەكگرتوو یاداشتێكیان ئاڕاستەى هەر سێ سەرۆكایەتیەكە كردووە و تیایدا هەڕەشەى هەڵوێست وەرگرتن دەكەن ئەگەر وەڵامیان نەدرێتەوە.
 
 
 



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە