ئەوەیە شەڕو تڕ بەدەست خۆت نییە ؟

Wednesday, 30/12/2009, 12:00

2104 بینراوە


1- بەكر خدر ئەحمەد ناسراو بە بەكر هەڵۆنەیى لەلاى فەرماندەى شۆڕشى ئەیلول شەهید محەمەد رەسوڵ عەبدولڵا ناسراو بە (محەمەدى حاجى رەسوڵى دۆڵەگۆمى) پێشمەرگە بووەو لە ساڵى 1979 بۆتە پێشمەرگەى (ی . ن .ك) براى دووشەهیدى هەرە نمونەیى یەكێتى محەمەد و عومەر هەڵۆنەییەو ساڵى 2003 وەك پێشمەرگەى دێرین خانەنشین كراوە . خوارزاى شەهید محەمەدى فەرماندەیە.
2- خدر حەسەن سەرتەنگى برازاى شەهید محەمەدى فەرماندەیە و ساڵى 1977 بۆتە پێشمەرگەى (یەكێتى) لەلاى شەهید محەمەد . سالى 1978 خۆیى و حەسەنى باوكى خۆیان رادەستى بەعسیان كردەوە بوونە جاش و پارەو خانوو چەكى بەعسیانى وەرگرت ساڵى 1979 خۆیى و باوكى بوونەوە پێشمەرگەى یەكێتى هەتا ساڵى 2003 خانە نشین كراون .
3- كەمال رەسوڵ عەزیز ناسراو بە كەمال مەرگەیى خەڵكى گوندى مەرگەیەو ساڵى 1982 بۆتە پێشمەرگەى یەكێتى هەتا ئێستا فەرماندەى لیواى دوكانە و جێگرى بەرپرسى كۆمەڵەى پێشمەرگە دێرینەكانى راستەوخۆى یەكێتى نیشتیمانى كوردستانە لە رانیە ، شایەنى باسە دوو كۆمەڵەى پێشمەرگەى دێرینى یەكێتى هەیە . یەكێكیان تایبەت بە یەكێتى و ئەوەى تریش هاوبەشە پێكهاتووە لە پێشمەرگە دێرینەكانى یەكێتى و شیوعى و سۆسیالست و زەحەمەت كێشان . كەمال براى شەهیدى فەرماندەى یەكێتى سەعید مەرگەییە . ئەوانە لەشاخ بە هەموو هەڵەو كەموكوڕى و خراپیەكیانەوە پێشمەرگەى باش بوون و من كەسێك نیم و نەشبووم تەڕ و وشك بەیەكەوە بسوتێنم خدر و بەكر و حەسەن و شەهید عومەر هەڵۆنەیى لە ساڵى 1979 بۆ 1991 گیسكى دابەستە بوون لەسەر ماڵى ئێمە بە ئەركى سەرشانمان زانى چونكە هاوسەنگەرمان بوون . كەمالیش خزمەتى زۆرى پێكرا لە دواى ڕاپەڕینى 1991 بۆ ئێستا بە نهێنى و ناراستەوخۆ لەگەڵ سەرانى چەتەگەریى سێ رێچكەى یەكێتى نامەردى و ناپاكى و بێ ئەمەكیان زۆر لەدژى ئێمە كردوە لە كاتى ڕووبەڕووبوونەوەشیان لەگەڵ مندا ملیان لە سوێندو تەڵاقى درۆزنانە ناوە وەكو گەچى دیواریش رەنگیان سپى بووە ئەوەى پێى وێرابوون بە دۆستانەو نامەردانە خەنجەرى ژەهراویان لە پشتى داوە دەنا هەرگیز پیاوى ڕووبەڕووبونەوەى دلێر و بویرانى بێ دەسەڵاتیش نەبوون .
لە ساڵى 1991 بۆ 2009 ئەوە كارو كردەوەیان بووە هەمیشە نان خۆرو ناندێن دڕى خەڵك بوون لە ساڵى 1990دا لە گوندە سەرسنورە دەستكردەكانى نێوان شارى قەڵادزێ و شارى سەردەشت كارى چەك فرۆشیان دەكرد بە تایبەتى لەگەڵ دووفەرماندەى هەولێرى كاك كۆسرەت رەسوڵ بە ناوەكانى كاك فاقە مەخمورى و كاك بەكرە سور . كاك بەكرە سور ئێستا بەرپرسى مەڵبەندى قەرەچوغى هەولێرى یەكێتى و كاك فاقەش بەداخەوە لە شەڕى براكوژیدا كوژراوە تف لەوەى ئەوەى دروست كرد .شەهید عەلى برادەرى فاقە و شەهید عومەر و بەكر و خدر و كەمال برادەرى بەكرە سور بوون ماڵى ئەوانە لە ئۆردوگاى بێزیلەى سەردەشت بوو ماڵى بەكر و فاقەش لە شارى نەغەدە بوو لە ڕۆژهەڵاتى كوردستان بەكر و خدر و كەمال ببوونە سیخوڕى ئیتڵاعات و ناوى بەكر و فاقەیان دابوو بە ئیتڵاعاتى سەردەشت كە بە (38)دەمانچەوە بگیرێن شەهید عەلى هاتە یەكەم گوندى سەر سنورى نۆكان و ناوزەنگ كە گوندى ڕۆژهەڵاَتى كوردستان بوون و یەكەم گوندى زەڵێى باشورى كوردستانیش لەگەڵ ئەو دووگوندەدا جووتە فەرمووى فاقە و بەكر بدۆزەوە بەبێ چەك بێن بۆ سەردەشت منیش فاقەم دۆزیەوەو ئەو پەیامەى شەهید عەلیە سورەى برام پێى ڕاگەیاندن بە ڵێ چونە سەردەشت و گیران مانگ و نیوێك گیران و ئەشكەنجە كران و بێ سەروشوێن كران كاك كۆسرەت زۆر بە زەحمەت توانى بیان دۆزێتەوەو ئازادیان بكات . من و مستەفا و هەژار كوڕانى شەهید محەمەدى فەرماندە پێشمەرگەو كادیرى شارو شاخى كۆمەڵەى رەنجدەرانى كوردستان بووین لەسەرسنورەكان مابوونەوە لە رژێمى ئێرانیش قاچاغ بووین چونكە هاوكارى كەرى كۆمەڵەو حیزبى دیموكرات بووین چاویشمان لە موچەى چل دینارى كۆمەڵەمان یان یەكێتى نەبوو پێمان بدات . دواهاتنمان لەشاخەوە بۆ شار لە 27/2/1991دا بوو بۆ شارى رانیە بۆ پێشڕەوایەتى سەرهەڵدانى جەماوەرى راماڵینى دام و دەزگاى رژێمى بەعس من و مستەفا بەیەكەوەو هەژارو خورشیدى هاورێشمان بەدواماندا . مستەفا شاعیرو نوسەرو كەسایەتیەكى سیاسیە و فەرماندەى ئاسایشى جموجۆڵى شارى قەڵادزێیە هەژار شاعیرو نوسەرو هونەرمەندى شانۆو كەسایەتیەكى سیاسیە و لە ساڵى 1997وە لە ئەڵمانیا دەژى لەگەڵ كەمال و بەكر و خدریشدا زۆر برادەرو دۆستە بەڵام لەگەڵ مندا لە 1997 بۆ ئێستا هیچ پەیوەندیەكمان نەماوە بە هەژار مەرگەیى ناسراوە.
كەمال و بەكر و خدر پشتگیرى دەیان كۆنە سیخوڕو سەرۆك جاشانیان كردووە وەك پێشمەرگەى دێرین بە بەرتیل وەرگرتن پلەو موچەشیان لە سەروى سەدان شۆرشگێڕى وەك هەژارو مستەفا داناوە گەرچى لەزۆر شوێن گووتویانە رەنجدەرو مستەفا و هەژار پێشمەرگەى دێرین یەكێتى نەبوون ئێستاش بۆ چەورى خواردن دەچنە ماڵى ئایشەو كامیلەى دایك و خوشكى هەژارو مستەفا دەربارەى من راستیان گووتوە من پێشمەرگەى كۆمەڵە بووم بەڵام مستەفا و هەژار كۆمەڵەو یەكێتى بوون ئێستاش هەر یەكێتین و منیش هەر هیچ لایەنێك نیم لە كۆمەڵە بوون نەبێت مەبەستى ئەوانیش بە تایبەتى ئەوە بووە كە من و مستەفا و هەژار لەو رێز لێنان و هاوكارى و پاداشتە شۆرشگێرانەى سەرۆك مام جەلال بێ بەش بین كە پێشكەشى پێشمەرگە دێرینەكانى كردوە وەك مانگانە (150000)دینار وەك موچە پێبەخشین و (15)ملیۆن دینار وەك پێشینە پێبەخشین و مانگانەش (75)هەزار دینار بگەڕێتەوە لە موچەكە بۆ قەرەبووى (15)ملیۆنەكە. زۆر لەهاوڕێ نەگۆراوە نەدۆراوەكانى پێشمەرگەى دێرین كە هاورێى من بوون بەرگرى رەواو راستەقینەیان لە من و لە هەژار و مستەفا كردووە خۆشم چوومەتە لاى دوو كۆمەڵەى پێشمەرگە دێرینەكانى رانیەو قەڵادزێ و دوكان و سكرتاریەتى گشى لە سلێمانى كە بە رێزێكى وەك كاك جەمیل هەورامى سەرۆكایەتى كۆمەڵەكەى چوار حیزبەكە دەكات گووتم : بەڵێ من هەر كۆمەڵەو مستەفا و هەژاریش كۆمەڵە و یەكێتى بوون و هەر یەكیەتیشن سوپاسى رێزى ئێوەو سەرۆك مام جەلالیش دەكەم (150000)دینار و (15)ملیۆن دیناریشم ناوێ .
كاك جەمیل من و هەژار و مستەفا ناناسێ بەڵام شەهیدەكانمان دەناسێت و فەرموبووى خۆیان و شەهیدەكانیان تاجێكن لەسەر سەرى منیش و یەكیەتیش و بە ڕێز مام جەلال مستەفا لە 1983و هەژار لە 1985 لەرێگاى منەوە بوونە كۆمەڵە كاك لوقمان حاجى قادر دۆڵەگۆمى لە 1983بوو بە هاوكارم و 1986 بوو بە كۆمەڵە بەرپرسى كۆمەڵێك شانەى ئەندامانى كۆمەڵە بوو لە ساڵى 1988بۆ 1991كاك لوقمان دەرچووى كۆلێژى یاساو رامیارییەو بەرپرسى مافى مرۆڤى شارەكانى رانیەو قەڵادزێ و دوكان و ناوچەكانیەتى لە رانیە شاعیر و نوسەرو وەرگێڕە كوڕى پورى كاك مستەفا و كاك هەژارە من و ئەو سێ بەرێزە وەك ڕووناكبیر ناسراوین وەك خەڵكى گوندى دۆڵەگۆم . ئەوان زۆر لەمن تێگەیشتووترو پێگەیشتووترو لەكارزانترن چونكە هێندەى من تاڵى و سوێرى ڕۆژگاریان نەچێشتووە ئەوان كەس و تیرەو هۆزو خێڵ و حیزبیان هەبووە منیش بێ كەسێكى نەبووى ئەوانە بووم ، هەرسێك بەرێزیش وا نۆزدە ساڵە هیچ خزمەتێكى وایان بە من نەكردوە هەتا خوێنەرى بەرێزو سەرانى چەتەگەر پێیان وابێ ئەو پێناسە راست و دروستەیەم بۆیان كردوە ئەوانیش خۆیان لەمن دوورە پەرێز گرتووە ئامادە نەبوون باجى هێرش و پەلامارى سەرانى چەتەگەر بدەن زۆریش رەخنەو گلەیى دۆستانەم لێیان هەبووە چونكە من لە منداڵیەوە هەتا ساڵى 1996كوڕى ئەو بنەماڵە بەرێزانەبووم نزیكترین كەسى ئەو سێ بەرێزە بووم هەرگیز بێ گانەى خوێن تاڵ نەبووم لەلایان .
تەمەنى مستەفا 40ساڵ و منیش 40ساڵ و هەژار 38ساڵ و لوقمان 37ساڵ ئایشەو كامیلە و رزگار دایك و خوشك و براى هەژار و مستەفا لەگەڵ شەهید ئەحمەد بچكۆلى برام و ئامینەى خوشكم و ئامینەو دەوڵەتى دایك و خوشكى شەهیدان ئەحمەد و حەمە سور دۆڵەگۆمى لە ساڵى 1977بۆ 1978 لە بەندیخانەى بە عسیاندا بوون چونكە شەهید عەلیە سورەى برام و شەهید ئەحمەد و محەمەدى براى لەلاى شەهیدى فەرماندە محەمەد باوكى هەژارو مستەفا پێشمەرگە بوون . شەهیدان ئیبراهیم و خدر دۆڵەگۆمى خاڵى مستەفا و هەژارن شەهید محەمەد خزمى زۆر نزیكى دەیان شەهید و كەم ئەندام و پێشمەرگەى دێرین و زیندانى سیاسى و یەكێتى نیشتیمانى كوردستانە كە دواى رەنج و تەمەن و خوێن و گیان و رێبازى شەهید محەمەد كەوتوون ئایشە ژنى رەوشت و بەرزو پاك و بەناموسى خۆڕاگرى شەهید محەمەد لە 1978 بۆ 1997 هەرسێك منداڵەكەى بە جل شۆرى و نانكردنى ماڵان گەورە كردن رزگارى كوریشى لە زینداندا بەعسیان خنكاندیان زۆر جار لەسەر لوقمان و مستەفا و هەژار و بنەماڵە بەڕێزەكانیان بە گژ سەرانى چەتەگەردا چومەوە .
شەهید محەمەد فەرماندەى شۆرشى ئەیلول و یەكێتى لە ساڵى 1976 لە شارى شیرازى ئێرانەوە گەرایەوە باشورى كوردستان كە لەگەڵ شكانى شۆرشى ئەیلولدا پەڕیوەى ئێران ببوو بوو بە یەكەم فەرماندەى ناوچەى مەرگەى یەكێتى لە ساڵى 1977دا بە دۆستانەو ناخافڵ دەستەیەك پێشمەرگەى پارتى بە هاوكارى و داڵدە دانى سەرانى پارتى و ئاغاوات و بەعسیان شەهید محەمەدیان لە گوندى دۆڵەگۆم رەشەكوژ كردو بوونە جاشى سەرۆك جاشان قالە فەرەج و تەحسین شاوێس و ئیستیخباراتى كەركوك و چەمچەماڵ و لە 5/7/1981 دا شەهید ئەحمەد بچكۆلى براى منیشیان شەهید كرد كە فەرماندەى دەستەى هەرێمى (4)ى كۆمەڵە بوو . سەرى هەڵۆى سەربەرزانەم بۆ رەنج و تەمەن و گیان و خوێنى پاكى شەهید محەمەدى فەرماندە دادەنوێنم كە فێرى رێبازى كوردو كوردستان پەرستى و كۆمەڵەى نەگۆراو نەدۆراوى كردم . شایەنى باسە بەكرو خدرو كەمال و سەرانى چەتە گەریان (19)ساڵە خەراپكارى زۆریان لە دژى بنەماڵەى شەهیدان ئەحمەد حەمەسور و شەهید محمەمەدیش كردووە لە كاتێكدا خۆیان بە خزمى زۆر نزیكیشیان زانیوە هەمیشە نانخۆرو ناندێن دڕ بوون وەك منیش بێ گانەى خوێن تاڵ نەبوون هەتا نەخشەو پیلانە گڵاوەكانیان تێكبشكێنن كە دوژمنێكى سەرەكى بنەماڵەى شەهیدان و كەمئەندامان و پێشمەرگە دێرینەكان و زیندانیانى سیاسى بەتایبەتى بوون . كاك بەكرە سور لە ساڵى 1999بۆ ساڵى 2002جێ نشینى (قایم قامى) شارى رانیە بوو هاوكارى زۆرى رەنج و تەمەن و خوێن و گیان بەخشیوانى منى كرد وەكو پارەو نەوت . پۆلە شەهیدێكى بۆ من نوسیبوو كە خانویان پێبدا بە تایبەت شەهیدان محەمەد و عومەر و عەلى و هەردوو ئەحمەد بەڵام سەرانى چەتە گەرى دوو باڵى یەكێتى بە سەرۆكایەتى سەفینى مەلا قەرە هەولێرى و محەمەدى وەتمانى شێتى شێنەیى بەرپرس و جێگرى مەڵبەندى (8)ى راپەرینى رانیەى یەكێتى كاك بەكریان لاداو دزو تاڵانكەرو درۆزن و دەست بڕو دوو ڕووى چاوچنۆك خالید محەمەد ئەمین بنگردى ناسراو بە خالیدى كارو بار لە جێگەى كاك بەكریان دانا . سەرانى چەتە گەر زۆر هەوڵیان دا شێرە سور یان من گووتەنى هاورَێ گوڵى سور واتە كاك بەكرە سور بكەنە دوژمنى سەروەریەكانمان بەڵام شێرى مەردو رەند و ئەمەكدار هەربە پیاوى نەزانین بەڵكو بە گژ سەرانى چەتە گەریشدا چۆوە .
شەهید ئەحمەد دۆڵەگۆمى لە ساڵى 1982 هاتە شارۆچكەى بنگرد بە شەو سەرجاشان كە بەڕۆژ شەهید سەعید مەرگەییان شەهید كردبوو بۆ تۆڵە ستاندنەوە بەڵام ئەحمەدیش شەهید بوو گەرچى ئەوە پاداشتى كەمال مەرگەیى براى ئەو شەهیدە بوو بەرامبەر بنەماڵەى شەهیدان ئەحمەد و حمەسور . شایەنى باسە حەمەسور لە ساڵى 1985 بۆ 1992پێشمەرگەى كۆمەڵە بوو لە 1992دا چوار چەتەى سەر بە عوسمان ئۆج ئالان بە ناوى ئەڵمانیاوا بردیان بێ سەرو شوێنیان كرد . ساڵى 2006 حمەسور كرایە شەهیدى هاوڵاتى یەكێتى لەلایەن شاعیرو نوسەرو وەرگێڕ ئەندامى مەكتەبى بیرو وشیارى یەكێتى كاك دكتۆر كا وسێن بابكر سەنگەسەرى گەرچى ساڵ و نیوێكە كەمال و هاوشێوەكانى ئەو موچە كەمەشیان بڕى لەكاتێكدا هاوڵاتى مردوو جاشیشیان بە شەهید نوسیوون حەمەسور بە مامەسورە ناسرابوو بە ناوى باوكى منەوە كرابوو ساڵى 1972 لە كاتى مردنى باوكمدا لە دایك ببوو محەمەد براى شەهیدان ئەحمەد و حەمەسور لە ساڵى 1977 بۆ 2009 پێشمەرگەى شارو شاخى كۆمەڵەو یەكێتییە . هاوسەرى ئامینەى خوشكى منە وە دەوڵەت خوشكى محەمەد هاوسەرى شەهید عەلیەسورەى من بووەو هاوسەرى منیشە. محەمەد لە ساڵى 1993 بۆ ئێستا كرێكارە لە گۆڕەپانى ئۆتۆمۆبیلى نەفەرهەڵگرى شارۆچكەى حاجیاواى سەر بە رانیە . لەوكاتەوە كەوتۆتە بەرهەڵمەتى هێرش و پەلامارو دەستدرێژى و سوكایەتى و بێ رێزى كردنى سەرانى چەتەگەرى جەلالى و كۆسرەتى بە ناوى ئەوەى شوفێرەكان گوێڕایەڵیمان ناكەن و كادیرى پەكەكە جار جار دێنە ماڵتان میوان دەبن لە كاتێكدا پەكەكە تاكە كەسێكى لە رێگاى ماڵى ئەوانەوە نەبردوە گووتویانە حەمەسور شەهیدى ئێمەیەو گەرچى وێنەكەشى لەهیچ بارەگایەكى پەكەكەدا نییە واش بڵاوبۆوە لە ساڵى 1992دا لە كاتى شەڕى كورد كوژانەى پەكەكەو یەكێتى و پارتیدا عوسمان ئۆج ئالان حەمەسور و دەستەیەكى لەسەر چیاى خواكوركى سەر سنورى دەستكرد رەشە كوژ كردووە و پەكەكە حاشایان لێكرد . ساڵى 2004 كە عوسمان و باڵەكەى هەڵاتن وایان بڵاو كردەوە كە حەمەسور پەكەكە كوشتویەتى چونكە ئامادە نەبووە شەڕى كورد كوژى بكات كادیرانى پەكەكە هەتا ئێستاش وەك ئاغاو كوێخاى بەزۆر خۆبەسەر خەڵكدا سەپاندن دێنە ماڵى شەهیدان ئەحمەد و حەمەسور و محەمەدیش بۆ ئەوەى سەرانى چەتەگەر جنێوو تف و شەق و زللەو قۆنداغ و لولە تفەنگ بارانیان بكەن خۆشیان وەك هەر هەڵاتویەك بۆى دەربچن هیچ خزمەتێكیشیان بە بنەماڵەى ئەو شەهیدە نەكردوە ئەگەر كەمێك هاوكارى دایكى شەهیدیان كردبێ دەیان ئەوەندەش زیانیان پێگەیاندووە.
سەرانى چەتەگەر هاورێوو هاوسەنگەرى بەكرو كەمال و خدرى چەور خۆرى نان خۆرو ناندێن دڕن محەمەد كەسێكى نەخوێندەوارى زۆر سادەو ساكارى دڵسافى زوو لە خشتە چووە هەمیشە ئەو هەموو بێ رێزى و سوكایەتیەى سەرانى چەتەگەرى ئاراستە كراوەو بە بەڵێن و پەیمان و سوێندو تەڵاقى درۆزنانەى سەرانى چەتەگەر كڵاوى لەسەر نراوە كە بە ڕواڵەت داوى لێ بوردنیان لێ كردووە لە ڕۆژى 15/7/2009دا بەبەرچاوى جەماوەرو كۆمیتەو ئاسایش و پۆلیسى یەكێتى وەك نەریتى هەمیشەیى سەرانى چەتەگەر دوو شەلاتى چەكدارى بەرپرسێكیان تێبەرداو دایانە بەر شەق و زللە و لولەو قۆنداغە تفەنگ هەتا بێ هۆشیان نەكرد وازیان لێى نەهێنا . گەرچى لە ڕۆژى 25/7/2009دا كە ڕۆژى هەڵبژاردن بوو لە ترسى سەرانى چەتەگەرى یەكێتى بنەماڵەكەیى و زۆر كەسى ترى بەزۆر وە پێش خۆى دا دەنگى بە لیستى ئەسپە تۆپیووەكەدا .
كەمال مەرگەیى پیاوى یەكەمى كاك مستەفا سەید قادر بووە و بەكر و خدریش كلكى هەمیشەیى كەمال بوون بۆ بێڕیزى و سوكایەتى كردن بە خەڵك ئایشەو كامیلە ژن و كچى شەهید محەمەد لە شارى رانیە نیشتە جێن لە كەلاوەیەكى بە دارو گڵ سەر گیراوى خۆیان و ساڵى رابردوو لافاو ناو ماڵەكەشى تێكدابوون مامۆستا هێمنى شاعیر گووتەنى :
دەبوایە چێژى ئازادى بچێژێ نەوەك فرمێسكى نامرادى برێژێ
بە ئاونگێ بشوا ڕوخسارى پاكى لە پاكیان ون نەبێ دیدارى پاكى
بنەماڵەى شەهیدان ئەحمەدو حەمەسور لە شارى رانیە لە هەمان كەلاوەى هاوشێوەى ژن و كچى شەهید محەمەدان كە كەلاوەى خۆیانە . ئامینەى دایكى شەهیدان ئەحمەد و حەمەسورو ئایشەى ژنى شەهید محەمەد و ئامۆزان و دایە شێتەى من و شەهیدانیش ئەوەندەى فرمێسكى نامرادى برێژن بۆ خۆشەویستانیان و ئەوەندەى تاڵاوى دەستى رەشى سەرانى چەتەگەرى گۆڕاى دۆڕاوو رێوى گەڕى هەڵگەڕاوە لە كونى خۆیان بچێژن پیرو كەنەفت و كەلالە و هەموو لەشیان هەلاهەلا بووە . ئەوەیە پاداشتى سەرانى چەتەگەر لەبەرامبەر رەنج و تەمەن و خوێن و گیان بەخشیواندا . شایەنى باسە زۆرم ئاگادارى كەمال و بەكر و خدر كرد كەچیتر كارى حیزى گەریى لە دژى بنەماڵەى ئەو پۆلە شەهیدانە نەكەن هەرگووتیان سوێندو تەڵاق واو نەمان كردووە بۆیە لێرەوە لە دەنگى ئازادى خوازانەوە ماڵپەڕى كوردستان پۆستى دەربڕى ئێش و برك و ژانەكانمانەوە گورزى تۆڵەى كوردو كوردستانى و كۆمەڵانەم بەسەرانى چەتەگەر دەدایەوە بێ گومان رەنجدەرى رەنجدەرانى كوردستان لە گۆڕەپانى سەنگەر گرى لە دوژمانانى كوردو كوردستان دا وەك شێرێكى بریندارى نەبەزیوو ماوەتەوە و سەرانى هەرەباڵاى سەرانى چەتەگەرى هەربە پیاویش نەزانیوە گەر چى هەر ئەو چەتانەش گووتویانە رەنجدەر جوجكەبەرازى كاك مستەفاى سەید قادرە.
رانیە
29/11/2009

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە