دختۆر بەرهەم چۆن لەڕووى هات بچێتە هەڵەبجە وە

Tuesday, 10/11/2009, 12:00

1766 بینراوە


من تێ ناگەم ئەمانە بە چ ڕوویەكەوە و بە چ حەیایەكەوە ڕوویان دێتە ڕوو بكەنە ئەو شارەى كە بە ئاگادارى سەران و سەركردەكانى ئەمانە و حیزبەكانى ئەمانە پێنج هەزار كەست لێ بكوژن , ئاخر شەرمەزارى نیە بۆ دكتۆر بەرهەم ئەچێتە شارێكەوە كە سكرتێرە كەم ئەقڵەكەى ئەڵێ پێمان ووتراوە كیمیاى ئەڕێژین بەڵام ڕێگەتان نەدان كەس ڕابكات , من تێ ناگەم شارێك بە دەستى ئێوە خەڵتانى خوێن و كیمیاوى كرابێت , شارێك بە خاك و خەڵكەكەیەوە سوتابێت ئێستا چۆن لە ڕووتان دێت بڵێن هەڵەبجە ناسنامەى ئێمەیە ,ئێستاش قسەكانى تاڵەبانى كۆن نەبون و لە گوێى هەموماندا ئەزرنگێتەوە , كە لە پلینیۆمدا ووتى پێمان وتراوە ئەگەر پاسدار بهێنینە ناو هەڵەبجەوە ئەوا بە كیمیاوى لێ تان ئەدەین , بەڵام ئێوە هەرچون هێناتان و ئاوا ئەوشارەتان خەڵتانى خوێن كرد , ئاخر ڕۆحى پێنج هەزار كەس هەروا ئاسانە , نازانم چۆن هەڵەبجەییەكان ڕێگایان دائەم كەسە كە سكرتێرەكەى و حیزبەكەى بەشدار بوبن لە كیمیا باران كردنى شارەكەیان دابچێتە ناو شارەوە , جاران لافیتەیەكى جوانیان لە سەر دەرگاى شارەكە نوسیبوو ((هیچ بەعسیەك بۆى نیە بێتە ژورەوە)) ئەى ئەمانیش كە ئاگادارى ئەو كارەساتە بوبن و هەر ئەمانیش هاندەر بوبن بۆ ئەوەى بەعس ئەو شارە ئاوا لێ بكات هیچیان لە بەعسیەكان كەمتر نیە , ئاخر لە كوێى ئەم دنیایەدا شتى وابوە بە هەڵەى سەركردەیەك پێنج هەزار كەس تیا بچێت , هەرچەندە من دڵنیام ئەو كەسانەى برابون تەنها ئەوانە بون كە خۆیان دیاریان كردوە و جەلالیەكان بون , كامەیە ناسنامە ئەو ناسنامەیەى لە ماوەى هەژدە ساڵى تەمەنى ئەم حكومەتەدا بەس ئەو كاتانە بیرى هەڵەبجەتان ئەكەوێتەوە , كە ئەچن یان ئیشتان پێى دەبێت یان لە كۆبونەوەیەكدا فرمێسكى تیمساحى بۆ دەڕێژن ,دوایى ئەو قسانەى تاڵەبانیش كردى ئیتر هیچ كەسێك و ووڵاتێك نامێنێ بڕوا بە ئێوە بكات ,كە ئێوە بە دەستى خۆتان بونە هۆى سوتاندنى ئەوشارە , كەچى ئێستا هاش و هوشتانە بۆى , ئەبوایە دوایى ئەو قسانەى تاڵەبانى جارێكى تر لە ڕووتان نەهاتایە باسى هەڵەبجە بكەن , كەچى ئەوەندە بێ شەرمن سەردانیشى ئەكەن , شەرم و حەیا لاى ئێوە كوا مەسعود 31ى ئابى كرد كەچى ئێستا شانازى پێوە ئەكەن , ئاشبەتاڵ ئەبێت بە نسكۆ ,دزى و گەندەڵى ئەبێت بە خزمەتى خەڵك , وا دەركەوت هەڵەبجە بە ئاگادارى ئێوە واى لێ هاتوە شوكور بۆتە ناسنامەتان , هەڵەبجە ناسنامەى میللەتێكە بەڵام ناسنامەى ئێوە نیە , ئێوە ئاڵتونى ژنە كوژراوەكانتان ئەدزى و پارەى گیرفانى پیاوەكانتان ئەدزى ئیتر ناسنامە ى چى ؟ تا گوێم لەوقسانەى تاڵەبانى نەبوو وا تێ گەیشتبوم , بەڵام لەمەو دوا نەك من یەك كەس نیە بڕوا تان پێ بكات , بە ئاگادارى ئێوە ,بە هاندانى ئێوە ئەو شارە سوتا , ئەو پێنج هەزار ڕۆحە پاكە بە كیمیاوى سوتا , ئەو هەزاران ژن و مناڵە ئێوە بۆنە هۆى بە كوشت دانیان ئیتر چۆن بڕواتان پێ بكەین كە هەڵەبجە ناسنامەتانە ,ئەو شارە ناسنامەى كوردە نەك ئێوە چونكەئێوە لە كورد بون شۆراونەتەوە و بێ بەرین , بە درۆوە گوڵ ئەخەنە سەر مەزارى ئەو پێنج هەزار ڕۆحەجوانەى ئێوە هانى سەدامتان دا بیان سوتێنێ ئەگەر لەم ووڵاتەدا یاسا هەبوایە ئەبوایە لە سەر ئەو قسانەى تاڵەبانى هەموتان ڕاپێچى دادگا بكرانایە

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە