داعش نیازى هێرش كردنە سەر كوردستانى هەیە

Thursday, 26/06/2014, 12:00

1548 بینراوە






ئەم مانێشتەى سەرەوە لێدوانێكى بەرپرسی باڵای یەكێتى مەحمود سەنگاویە، خوێندنەوەیەكى زۆر هەڵدەگرێ، ئەوەى لەم قسانە بخوێندرێتەوە:

1- بۆ لێدوانێكى لەم چەشنە، ئەو بەرپرسە شتى بەهەندێ سەرچاوەى هەواڵگری بەستووە و دەبێ ئاگاداری جموجۆڵ و هەڵسوكەوتەكانى داعشبێ كە ئەو گروپە چەكدارییە هەڕەشەیەكى گەورەن بۆ سەر هەرێمى كوردستان.

2- نیازى هێرش كردنە سەر كوردستان، تەئكید كردنەوەیەوە لە خۆئامادەكردن و خۆ رێكخستنەوەى ئەو گروپە كە هەر دەرفەتیان بۆ بلوێ، هێرشەكانیان بۆ سەر كوردستان دەست پێ دەكەن، لەوەشدا باسكردنى 400گەنجی كورد بەپێی ئەو لێدوانەى بەرپرسی دژەتیرۆر لەبەرنامەیەكى NRTئەوە دەردەخات ئەو خەڵكانەى لە گروپی جیهادی سەر بەداعش بوونیان هەیە، تەمەزرۆی گەڕانەوەن بۆ كوردستان.

3-
خۆ ئەگەر كورد و سەركردایەتیەكەى وابزانێ لەم قۆناغەدا داعش خۆیان لەشەڕی كورد بەدوور دەگرن، لەوەدا گەرەنتى و نیازپاكی لەداعش نابیندرێ دوای دەستگرتن بەسەر ناوچە بەرنامە بۆ داڕێژراوەكان و بەهێزكردنى باڵانسی تواناكانیان، درێژە بەو قسەیان بدەن كە بۆ ئەم قۆناغە بەپێویستى دەزانن و بۆ دوو ڕۆژیتر پاشگەزبوونەوە دەخەنە قالبی دروشمى (الحرب خدعە) ئەمەش رێیان لەبەردەم خۆش دەكات پەلاماری كوردستانیش لەچوارچێوەى دروشمەكەیام دەوڵەتى ئیسلامى ئێۆاق شام بدەن كە بەلایانەوە ئەو دەوڵەتە كوردستانیش دەگرێتەوە.

4- خەڵكى كوردستان هەندێ جار لەهەمبەر لێدوانێكدا دووچاری دڵەڕاوكێ دێ و بارودۆخی ناوخۆیی جۆرێ لەشپرزەیی بەخۆوە دەبینێ، ئەمەیش كاریگەری دەكاتە سەر تاكەكانى كۆمەڵگا و لەلێكدانەوەیاندا بۆ ئەو لێدوانانە وادەكات ژیان بە نائارامی ببەنە سەر و خۆ ئامادەكردن بۆ هەر ئەگەرێكى نەخوازراو وابكات بازاڕ بوەستێ و خەڵكەكە ربەڕەشبینیەوە تەماشای بارودۆخەكە بكەن.

5- ئەركى سەركردایەتى سیاسی كوردە بۆ ئەم قۆناغە هەستیار و ناسكە سنوورێك بۆ لێدوانى بەرپرسان دابنێ و هەموو كەسێك نەبنە كوێخا و هەر كەسە لەجێی خۆیەوە لێدوان نەدات و ئەوەى پەیوەندى بە ئایندەى هەرێمى كوردستانەوە هەیە بەتایبەت لەمەڕ مەسەلە چارەنووسسازەكان، كەسێك بكرێتە وتەبێژ و لەڕێی ئەوەوە لێدوانەكان بڵاو بكرێتەوە و دڵنیایی بكرێتە سەرتۆپ و سەرمەشقی بەڕێوەچوونى ژیان و گوزەران لەهەرێمەكەماندا.



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە