فوئادمەعسوم ئەمەو بەشى یەكەمى ساختەیەكانى مەلابەختیارو شاخەوان خۆشناو بخوێنەوە ئەوسا فایل بڵاوبكەوە . بەشى دووەم .

Friday, 31/07/2009, 12:00

2534 بینراوە


دوایى ئەوەى لەبەشى یەكەمى بابەتەكەماندا بەناونیشانى (كارەسات و ساختەیى مەلابەختیار و حاجى شاخەوان خۆشناو بخوێنەوە ئەوسا بڕیار بدەن كێ دزە و كێ بڕونامەى ساختەیە) بڵاوكردەوە لەم بەشەشدا پەردە لەسەر نهێنیەكانى ترى پشت ئەم بابەتە مەهزەلەیەتان بۆ بڵاو ئەكەینەوە كەلەنێوان سەندیكاى پزیشكانى ددانى حزب و حكومەت وەزارەتى تەندروستى و فەرمانگەى تەندروستى سلێمانیدا هەیە ، تالاى خەڵك و خوێنەرانى بەڕێزى كوردستانپۆست ڕوون و ئاشكرابێت ئایا ڕاستە ئەو دكتۆر عومەرەى ناوى ئەهێنن بڕوانامەى ساختەیە ؟ یان لەسەر ئەو مۆڵەت نەدانەى حكومەتە كەڕێگە نادات بنەماڵەى تاڵەبانى و حەمەخۆشناو ئەم نەخۆشخانەیە بكەنەوە كەبەنیازن قۆڵى خەڵك ببڕنەوە ؟ ئێمە سەر گەرمى ئەمە بووین گوێ بیستى لێدوانێكى سەیرى گاڵتەجاڕى پیاوە ڕووسوورە ناشیرین و ناخ ڕەش و بۆگەنەكەى بنەماڵەى جەلال تاڵەبانى و مەكتەبى سیاسى یەكێتى فوئاد مەعسوم بووین كەبۆ ڕۆژنامەى ئەلشەرقولئەوسەتى لندنى داوە كە فایلى گەندەڵى ئەوانە هەڵدەدەنەوە كەخەڵك دەنگى پێداون .
ئێمە لێرە تەنها ئەوەندە بە فوئادمەعسومى دزى بەكرێ گیراوى ئەڵقەلەگوێیى بنەماڵەى تاڵەبانى و بارزانى ئەڵێین ... ئەگەر زەڕەیەك خاوەنى شەهامەت و ئەخلاقى لەم قسەیەیى خۆت پاشگەز مەبەوە ڕاى بگەیەنە بۆ هەموو لایەك و ئەو فایلانە بخەڕوو ... ئەوسا چاوەڕێیى وەڵامى ئێمە و میللەت و فایلەكانى خۆتان بن بزانە كامەلا ڕووڕەشتر و شەرمەزارترى قاپى بەردەرگاى ئەم میللەتە ئەبن، وەهیوادارین بەشى یەكەمى ئەم بابەتەى ئێمە و ئەمەشیان كەبەشى دووەمە بیخوێنیەوە كەتەنها دڵۆپێكە لەدەریا مەزنە بێ وێنەیە گەندەڵى و كارەساتبار و ساختەیەكانى پیاوە ترسنۆك و گەندەڵەكانى ئێوە ...
بێینەوە سەربەشى دووەمى بابەتەكەمان ...
كەتەواو كارى بەشى یەكەمە كەهەفتەى ڕابردوو بڵاومان كردەوە ، دیارە جەماوەرى سلێمانى و خەڵكى یەكێتى و فەرماندەیى گشتى و ئیدارەى گشتى شایەد و ئاگادارى ئەوەن كە ساڵ و نیوێك بەر لەئێستا و دوایى ئاشكرابوونى دزى و گەندەڵیەكانى گەورە دز و گەندەڵى ئیدارەى سلێمانى دكتۆر محەمەد خۆشناو لەكوردستانپۆست ، لەلایەن خودى دلێرى سەید مەجیدەوە ئەو گەندە پیاوە لەهەموو پۆستەكان دوورخرایەوە و بنەماڵەى تاڵەبانى و بەرهەم ساڵحى پاڕێزەرى گەندەڵكاران بەقەولى خۆیان (نفى) ووڵاتى ئوردنیان كرد بۆ ئەوەى ماوەیەك لەبەرچاوان وون بێ و كەمێك ئابڕووش بۆ عومەرفەتاح بگەڕێنێتەوە بەڵام لەژێرەوە ئەم گەندە پیاوە كەلە ئوردن بووە بەیارمەتى بنەماڵەى تاڵەبانى گەندەڵ و مافیا و دكتۆر بەرهەمى نمایشكار هەڵساوە بەدروستكردنى گەورەترین نەخۆشخانەى دڵ لەئوردن لەپاڵ ئەمەشدا بووە بە نمایندەى تاڵەبانى ... وەلەبەرامبەر ئەمەش حەمەخۆشناو لەڕێگەى حاجى شاخەوان خۆشناوى براى كەلەبەشى یەكەم بەهەموو لایەكمان ڕاگەیاند ((حاجى شاخەوان خۆشناوى نەقیبى سەندیكاى پزیشكانى ددان ئێستا خوێندكارى دكتۆرایە لەسلێمانى و لەهەمان كاتدا خوێندكارى ماستەرە لەوڵاتى ئەڵمانیا و بكالۆریۆسەكەشى تەزویر و ساختەیە)) ، خەریكى كردنەوەى نەخۆشخانەیەكى ترى ئەهلین هاوشێوەى ئەوەى ئوردن لەسلێمانى كەئى حەمەخۆشناوە و مەلابەختیاریشى كردۆتە شەریك تاچاوى لێ بپۆشێ لاى تاڵەبانى و شەكواى مۆنیكایەكى تریشى بۆ بكات !! . وەلەولاشەوە حاجى و جەبارى سەندیكا و چەند ماستاوچى و مشەخۆرێكى تر بەڕێوەى بەرن ، دیارە ئەم گەندەڵكارانە زۆر بێ ویژدانانە بەنیازى ڕووتاندنەوەى خەڵكن و بەنیازن دوایى ئەوەى كەخەڵكى نەخۆش و داماو سەردانى نەخۆشخانەكە ئەكەن ئەمان چەند پشكنین و چارەسەرێكى سەرەتایان بۆ ئەكەن و ئەڵێن تۆ پێویستت بە عیلاج و چارەسەرە لەئوردن و یەكسەر ناونیشانى نەخۆشخانەكەى حەمەخۆشناوى ئەدەنێ ، بۆ ئەوەى ئەویش جارێكى تر لەوێ ئەو خەڵكە بڕوتێنێتەوانێ و بەگیرفانى خاڵى ڕاوانەى كوردستانیان بكاتەوە ، دیارە ئەم بنەماڵەیە بەدڕێژایى ماوەى حوكمڕانیان لەسلكى تەندروستى تەنیا و تەنیا خەریكى داهێنان بوون لەگەندەڵیدا كەبەم هۆیەوە بوون بەیەكێك لەملیاردێرە هەر دیارەكانى ئیدارەى سلێمانى وە بەدەیان شێوە پارەى ئەم وڵات و گەلەیان دزیوە و بردووە ئێستاش ئەمە یەكێكە لەشێوازەكانى ترى گەندەڵى ، كەسلكى پیرۆزى تەندروستیان كرد بەوەسیلە بۆ دزى و گەندەڵى بەهاوكارى بنەماڵەى تاڵەبانى و دكتۆربەرهەم ، جگەلەمە ئەم بنەماڵەیە بەنیازن كۆمەڵێك دكتۆرى بەناو ئێرانى بێنن بۆ ئەو نەخۆشخانە ئەهلیە بازرگانیەیان تابەخەڵك بڵێن نەخۆشخانەكە زۆر پێشكەوتووە لەكاتێكدا كارمەندى تەندروستى زۆر بەتوانا و شارەزاهەیە زۆر زۆر لەو دكتۆرە ئێرانیە ساختەچیانەى ئەوان شارەزارتر و پڕ تەجروبەرترن نەوەك دكتۆرى پسپۆڕ ، بۆیە لەسەر ئەم فیڵ و ساختەیانەى ئەوان حكومەت و وەزارەتى تەندروستى و لایەنى پەیوەندیدار ئامادەنین مۆڵەت بدەن بەم نەخۆشخانە ئەهلیە بازرگانیەیى ئەوان بۆیە لەڕەد فعلى ئەمە حاجى شاخەوان خۆشناوى بڕونامە تەزویر ئەیەوێت ڕقى ئەو هەموو دزى و گەندەڵى و ڕووتاندنەوەى خەڵك بەم دكتۆرە داماوە دابڕێژێت ، جاخوێنەران ئێستا ئێوە بڕیار بدەن كێ دزە و كێ گەندەڵە و كێ خاوەنى بڕوانامەى ساختەیە ؟ .
بەڕێزان و خوێنەرانى خۆشەویستى كوردستانپۆست .
مەكتەبى سیاسى و سەركردایەتى و سكرتێرى یەكێتى و بنەماڵە و حزب و دەسەڵاتێك ئەمە كار و كردەوەى بێ ئەبێ چاوەڕوانى چیان لێ بكەین ؟ لەسایەیى دزى و گەندەڵیەكانى بنەماڵەیەكى وەك حەمەخۆشناو بوو ڕێژەى دەنگەكانى یەكێتى لەسنوورى ئیدارەى سلێمانى ئاوا جوان بوو ؟ كەئێمە لەنزیكەوە ئاگادارین بەهەزاران كارمەندى تەندروستى لەنەخۆشخانەكانى شۆڕش و وەزارەتى تەندروستى لەڕقى ماڵى حەمەخۆشناو دەنگیان نەدا بەیەكێتى و دەنگى پیرۆزى خۆیان دا بەگۆڕان ؟ ئاخر دەسەڵاتێك لەماوى 18 ساڵى حوكمڕانیدا غەیرى بەرهەم هێنانى هەزاران گەندەڵكارى وەك محەمەدخۆشناو و بەرهەم ساڵح نەبێت چى ترى كردوە بۆ ئەو میللەتە و چى بەرهەم هێناوە ؟ ئەوەتا بەبەرچاوى هەزران كارمەندى تەندروستیەوە لەسایەیى سەرى بنەماڵەى تاڵەبانیەوە حەمەخۆشناو و چەند دكتۆرێكى ترى ماستاوچى لەسفرەوە بوون بەخاوەنى دەیان و سەدان ملیۆن دۆلار ؟ ئێوە بڕیار بدەن ئەبێ چاوەڕوانى چیان لێ بكەین كەبەداخەوە بۆ چوار ساڵى داهاتووش بەتەزویر و فێڵ دووبارە بوونەوە بەغەزەب بۆ ئەو میللەتە ؟ 18 ساڵە بەبەرچاوى ئەم میللەتەوە تاكە گەندەڵكارێك سسزا نەدراوە بەڵكو گەورەتر و بەرزتر كراون ئیتر ئەبێ چاوەڕوانى چى و چیتان لێ بكەین جەنابى فوئاد مەعسومى دابەستە لەسەر حسابى سكى برسى ئەم میللەتە و هەزاران بنەماڵەى شەهید و ئەنفال و كیمیاباران .
گروپى چیایى كوردستانپۆست .
سلێمانى .
تێبینى .....
دوایى ئەوەى بەشى یەكەمى بابەتەكەمان دابەزاند سەرچاوەیەكى باڵا لە ڕاگرایەتى كۆلیژى پزیشكى ددانى سلێمانى پێیى ڕاگەیاندین یەكێتى و مەڵبەندى سلێمانى بەنیازن حاجى شاخەوان خۆشناو بكەن بەڕاگرى كۆلیژى پزیشكى ددانى سلێمانى ئەویش دوایى ئەوەى حاجى ڕاپۆرتێكى تێر و تەسەلى لەسەر كۆلیژى پزیشكى ددان داوە بە مەڵبەندى ڕێكخستنى سلێمانى و تۆمەت و درۆ بوختانى بۆ زۆر كەس هەڵبەستووە بەناوى گۆڕان ، ئێمە داواكارین لەهەموو لایەك هەر كەسێك بەتایبەت مامۆستا بەڕێزەكانى كۆلیژى پزیشكى ددان هەر زانیاریەكى تریان لایە لەسەر ئەو بابەتە بۆ ئەو ئیمێڵەى خوارەوەى بنێرن تالەگەڵ ئەو زانیاریانەى ئَێمە وەرمان گرتووە بڵاویان بكەینەوە ..
[email protected]


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە