لە پەراوێزی هەڵچونەکەی کاك شێرکۆ مە نگوڕی دا

Friday, 20/03/2009, 12:00

1638 بینراوە


دوای ئەوەی نوسینێك بە ناوی سالار جەلال لە کوردستانپۆستی ئازیز بڵاو کرایەوە کاك شیرکۆ مەنگوڕی وەك بیبسی هەڵچو. هەڵچونەکەی بە ڕادەیەك بو کە لە جیات ئەوەی لە پێشدا وەڵامی نوسەری بابەتەکە بداتەوە چونکە لە خوارەوەی هەر بابەتێك کە بڵاو دەبێتەوە ئاماژە بەوە کراوە کە کوردستانپۆست لە ناوەرۆکی ئەم نوسینە بەر پرسیار نیە. یەکسەر بە کوردستانپۆست هەڵشاخاو ئەوەندەش بە پەلە پڕوزێ وەڵامەکەی نوسیوە کە چەندین هەڵەی ڕیزمانەوانی کردوە بۆ نمونە.. پۆلی بە یۆلی نوسیوە. بەڵام ی بە بەڵاك نوسیوە. یان سەد واتە 100 ی بە سەر نوسیوە. ئەوەش بە بڕوای من بەڵگەیە بۆ ئەوەی کە کاك شێرکۆ کە سەر نوسەریشە چیكڵدانەی لە ئاستی ڕەخنە بچوکە و لە هەمان کات توانای ئەوەشی نیە وەڵامی بەرامبەرەکەی بداتەوە تا بیسەلمێنێ کە ئەوە تۆمەت و هەڵبەستراوە یان نا. ئەوجا کاك شیرکۆ مەنگوڕی بە بەژن و باڵای زەڕافی کچانی هاوڕێی یان ئەوانەی لە گەڵیدا کار دەکەن وەك نمونە دێنێتەوەو دەڵێت زەڕافیان زۆر لە ماڵپەڕەکەی ئێوە بەرز ترە ئەوەش ئەوە دەسەلمێنێ کە کاك شێرکۆ عاشقی باڵای بەرزو گەردن زەڕافە ئەگینا هێنانەوەی بەژن و باڵاو باڵا زەڕافی کچان و ژنان چ پەیوەندی بەم بابەتە وە هەیە هەر چەندە ئەوە مافی خۆشیەتی عاشقی باڵا بەرز بێت یان کورتەباڵاو خرپن؟ وادیارە لە کاتی هەڵچونی و نوسینی وەڵامەکەیدا زۆر لەو باڵا زەڕافانەی لابوبێت. بۆیە وەڵامەکەی بەو دەردە چوە . کاك شێرکۆ دەڵێت لە ماوەی 17 ساڵی کارکردنمدا لە ئاستی گەورەترین بەرپرس و لە ئاستی هەر بڕیارێکدا کە لەگەڵ بیرو بۆچونی خۆم نەبوبێ سەرم دانەنەواندوە لەمەیاندا بامنیش ڕەخنەیەکت لێ بگرم . کاتێك سەرۆکی حیزبەکەت تاڵەبانی لە باوەشی ئەتا تورکەکانی دوژمن بە کوردو کوردستان و تەنانەت زمانەکەشی ئاواتی چەندین ساڵەی گەلی کورد و خوێنی شەهیدان و هەزاران قوربانی لە گۆڕ ئەنێ و دەڵێت سەر بەخۆبونی کورد خەونی شاعیرانەیە . بۆ ڕۆژنامەکەتان بچوکترین ڕەخنەی نەبو ئایا جەنابت لەسەر هەمان هەڵوێستی تاڵەبانیت کە دەوڵەتی کوردی خەون بێت.؟ ئەگەر جەنابیشت بە ڕبەی مامت ئەی پێوی ئەوا هیچ قسەمان نیە . ئەگەریش وەك خۆت دەڵێیت هەر بڕیارێك بە بیرو بۆچونی خۆم نەبوبێت لەگەورەترین بەر پرس سڵ ناکەمەوە دەبوا لابەلاش بوایە ڕەخنەت لەو هەڵوێستە دوژمنکارانەی جەلال بگرتایە وەك سەر نوسەرێك بەڵام نە. جەنابت ترسنۆکی و بە بێ ئەمری سەروی خۆت ناتوانیت بچوکترین ڕەخنەت هەبێت . ئە و کوردستانی نوێ یەی جەنابت سەر نوسەریت و هیچی نوێشی تیا بەدی ناکرێت جگە لە چەواشەکاری و پیا هەڵگوتن بە دەسەڵات و حیزبەکەت کە هەمو کات هەر دوبارەو سێ بارە ئەبێتەوە کوا چی تیایە کە نوێ بێت؟ ڕۆژنامەی بەناو کوردستانی نوێ کاتی خۆی خوێنەری زۆری هەبو کە منیش یەکێك بوم لە خوێنەرەکانی و ڕۆژانە مەودایەکی دورم دەبڕی تا بیکڕم و بیخوێنمەوە.. بەڵام ئێستا نەك هەر من کەس بە پۆلێکی قەڵب نایەوێت تەنانەت ئەندامەکانی خۆشتان تەنها بۆ چاو بەست بەدەستیەوە ئەگرن وەك چۆن ئەندامانی پارتی لە ڕۆژنامەی خەبات و بڵاو کراوەکانی دەزگای ڕاگەیاندنی پارتی بێزار بون . ئاواش ئەندامانی هەردو حیزبی بنەماڵە لە باقی بڵاو کراوەکانی حیزبەکانتان بێزارن چونکە دەزانن کە جگە لە درۆو دەلەسەو پیا هەڵگوتن بە دو بنەماڵەدا یە و هەمیشەش خۆی لە ئاستی هەڵە زەقەکانی سەرانی دەسەڵات ئەدزیتەوە و چیتری نوێی تیا نیە. بەڵکو ئەندامانی هەردولاتان وە تەواوی خەڵکی کوردستان ئێستا هۆگری خوێندنەوەی کوردستانپۆستی ئازیزو گۆڤاری لڤین و ڕۆژنامەی هاوڵاتی و ئاوێنەن چونکە هەمیشە چاوەڕێی ئاشکرا بونی دزی و فەسادی و داوێنپیسی ئەم دو بنەماڵەن کە دەستیان گرتوە بەسەر سەروەریەکانی خەڵکی کوردستاندا. بڵاو کراوەکانی ئێوەش تەنها وەك سفرە نانی لەسەر دەخورێتو جامی سەیارەی پێ پاك دەکرێتەوە. بۆیە دەڵێم بڵاو کراوەکانی جەنابتان تەنها دوکەسی بەسە بۆ بڵاو کردنەوەو دوبارەکردنەوەی ئەوەی لە یەکەم ژمارەیانەوە بە شانو باڵی دزو گەندەڵ و نیشتمان فرۆشان هەڵدەڵێن .. ئەوەتا کە کەسێك دێت ڕەخنەتان لێدەگرێت فڕتان بەسەر زمانی گفتوگۆو تێگەیشتنەوە نی یە و یەکسەر جۆزەی حەماوەتان بەرز دەبێتەوەو ئەوەندەی نامێنێ تەڕو وشك پێکەوە بسوتێنن . .. با ئەوەش بڵێم با ڕۆژنامەکاتان کە ئازادی تەواوی هەیە وەك کوردستانپۆستی خۆشەویست کە نوسینەکەی جەنابتی بێ سانسۆر کردنی یەك وشە بڵاو کردەوە ئەم نوسینەی من لە وکوردستانی بە ناو نوێ یەدا بڵاو بکاتەوە ...

با ئەوەش بە کاك شیرکۆ بڵێم وادیارە لە ماوەی 17 ساڵ کارکردنی ئیشتاش شارەزای دەسەڵاتی بنەماڵە نەبوە کە ئەوان بیانەوێ گەڕ بە کەسێك بکەن هەر خۆیان خەڵکی خۆیان هان ئەدەن تۆمەت و تەشهیری بۆ هەڵبەستن یان بەهانەیەکی بۆ دروست بکەن لێرەدا مەبەستم لە کاك سالار جەلال نیە بە ڵام ئەوە ڕاستیەکە بۆ ئەوەی کاك شیرکۆ مەنگوڕی بیزانێت چونکە سەرانی بنەماڵە وەفایان بۆ خوێنی دەیان هەزار شەهیدی ئەم کوردستانە نەبێت بێگومان وەفایان بۆ سەدانی وەك جەنابت نیەو نابێت چونکە سەرانی بنەماڵە پیاوی ڕۆژن تا سەر لەگەڵ خۆشیان ڕاستگۆ نەبون

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە