بۆچی 31ى ئاب رۆژێكی پیرۆزە بۆ هەموو كورد؟

Monday, 31/08/2009, 12:00

1883 بینراوە


نووسینی: ئیحسانی مه‌لا فوئاد

رەنگە هەر كەسێك ئەو مانشێتەى بەندە ببینیت زۆر بە توڕەییەوە چەند جنێوێكیش بدات، وابزانێت كە بە گەورەیی باسی پیرۆزی ئەو رۆژە رەشە بكەم و بە جیدی بە پیرۆزی بزانم، بەڵام نەخێر خوێنەرى بەڕێز بە پێچەوانەوە مەبەستێكم هەیە لەبەپیرۆزكردنی ئەو رۆژ (31 ئاب).

ئەوەى بەلاى منەوە ئەو رۆژە پیرۆزە چونكە رووداوو كارەساتێك بوو كە هەموومانی بە باشی و ووردی تێگەیاند لەچۆنێتی خیانەتكردن و فێری كردین كە ماناى خیلنەتكردن چۆنەو چۆن نییە.

31ی ئاب بەخەبەری هێناینەوە كە جۆرو رەنگی خیانەت چۆنە؟، خیانەت چ مانایەكی گەورەى و گرانی هەیە هەیە؟، وای لێكردین كە چیتر تف لەو حزب و رێكخراوو كەس و كەسایەتییانە بكەین كە خیانەت لەوڵات و نیشتمان و خاك و گەلەكەى دەكەن، نەفرەتیان لێ بكەین كە چیتر گەر پێش ئەوەى ئەو خیانەتە ئەنجام بدەن، خۆیان لەناوبەرن و لەعنەت لەخۆیان بكەن.

بەو كردارە رەش و تاڵ و ناشرینە، (پارتی دیموكراتی ناكوردستانی) چونكە ئەوانە كورد نین و دوورن لەكوردبوونەوە، دە هێندەى تر بچووك و رەش بووەوەو بووە پاڵەوانی خیانەتكردن، هەر لەهێنانی توركیاو دەست تێكەڵكردن و سیخوڕیكردن لەگەڵیدا دژی PKK و تاوەكوو هێنانی بەعسی سەدامیزم بۆ سەر خاكی كوردستان و كوردكوژی و داگیركردنی هەولێری پایتەخت و ئەو پەرلەمانەى كە ئێستا دەستیان گرتووە بەسەریداو سوكایەتیكردن و داگرتنی ئەو ئاڵایەى كە فەرهاد پیرباڵ بەوەى دەزانێت كاكە مەسعودی بڵندی كردووە، ئەی جەنابی دكتۆر فەرهاد بۆ ناپرسی لەوەتی هەبوون پارتی و سەرۆكەكەى سوكایەتی و بازرگانیان بە ئاڵاى كوردستان كردووە، نازانم بە چ قەناعەتێك دەڵێی مەسعود بارزانی بڵندی كردووە؟!!!.
بەدەر لەپارتی-ش یەكێتی بە هێنانی توركیا بۆ گیانی PKK و هێنانی ئێران بۆ گیانی پارتی، بێ بەس نەبووە لەخیانەت و خیانەتكردن، بەڵام كەمتر لەپارتی دیموكراتی، سەرەڕای ئەو هەموو خیانەتكردنە ئەمڕۆ گرنگ ئەوەیە دەست لەدزیكردن و سوكایەتی و خیانەت و بازرگانی و تاڵانكردنی سامانی میللەت و مژینی خوێنیان هەڵگرن، چیتر لەو خیانەتانەوە وانەیەك فێر ببن و بە خۆیان و ناخیاندا بچنەوە. ئا ئەگەر وابكەن ئەوا بەرگەكەى بەریان تۆزقاڵێك لەخیانەت كاڵ دەبنەوە.
[email protected]

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە