نامه‌یه‌ک له‌ کۆمه‌ڵێک پزیشکی ددانه‌وه‌ بۆ به‌رهه‌م ساڵح و دلاوه‌ر عه‌لادین

Friday, 22/10/2010, 12:00

2234 بینراوە


کۆمه‌ڵێک پزیشکی ددان بۆ / بەڕێزان
د . بەرهەم سالح سەرۆكى حكومەتى هەرێمى كوردستان
د . دلاوەر علاو الدین وەزیرى خوێندنى باڵاوتوێژینەوەى زانستى
نووسینى / پزیشكێكى ددان .

ئێمە كە ژمارەیەك لەپزیشكانى ددان لەسلێمانى داواكارین لەبەڕێزتان لێكۆڵینەوەى جدى بكەن لەشێوەى كڕینى ئامێروكەل و پەلى كۆمەڵگەى [ شۆڕش ] لەقڕگە تایبەت بەبەشى ددان .ئەم كۆمەڵگەیە كەتایبەت بوو بەنەخۆشخانەكانى شۆڕش لەساڵى 2005 تەواوبووە بودجەى تەواوى بۆ دابین كراوە لەوەزارەتى دارایى وە پارەكە لەلایەن ئیدارەى گشتى وەرگیراوە كەبڕەكەى نزیكەى سێ ملیۆن دۆلار بوو بەڵام بۆماوەى [ 5 ] ساڵ كڕینى ئامێرەكانى دواخرا لەبەر دوو هۆ :

1 یەكەمیان ئیدارەى گشتى ڕازى نەبوو پارەكەبگێڕێتەوە هەوڵیان دەدا بۆ جارى دووەم بودجەیەكى تر لەوەزارەتى دارایى وەربگرن .

2 لێپرسراوى بەشى ددان لەنەخۆشخانەى شۆڕش وە ژمارەیەكى پزیشكانى ددان لە نەخۆشخانەى شۆِڕش بەئاشكرا هاوسۆزى خۆیان بۆ گۆڕان دەربڕى و بوون بەهەڵسوڕێنەرى بزووتنەوەى گۆڕان ، یەكەم هەنگاوى تەندروستى سلێمانى و وەزارەتى تەندروستى لابردنى ئەم كۆمەڵگەیە بوو لەسەرمیلاكى نەخۆشخانەكانى شۆڕش و خستیانە سەر فەرمانگەى تەندروستى سلێمانى و پزیشكێكى ددان كە دایكى تاڵەبانى یە كرابەبەڕێوەبەرى ئەم كۆمەڵگەیە ، وەپزیشكانى ددانى نەخۆشخانەكانى شۆڕش ناچاركران یان تەنسیب بن بۆ تەندروستى سلێمانى یان ڕێگەیان پێ نادەن لەم كۆمەڵگەیە كاربكەن ، بەكوردیەكەى كۆمەڵگەیەكى ددانیان شایانى ئەم هەموو پێشمەرگەو كەس و كارى شەهیدان نەبینى تەنها بۆ ئەوەى بتوانن بەشێوەیەكى رەسمى ئەم پزیشكە ددانانەى سەر بەبزوتنەوەى گۆڕانن هیچ پۆستێكى ئیدارى وەرنەگرن ، لەكاتێكدا ئەم پزیشكە ددانانە بەدرێژایى كارى نەخۆشخانەكانى شۆڕش پێش دروست بوونى بزوتنەوەى گۆڕان لەم نەخۆشخانانە كاریان كردووە كەتەنها لەیەك ژوورو یەك ئامێرى ددان دەستیان پێ كرد تاگەیشتە ئەوڕۆژەى كۆمەڵگەیەكى پسپۆڕى پێك هاتوو لە [ 40 ] ئامێرى پزیشكى ددان و بەتاقیگەى پێشكەوتووى دروست كردنى ددان دروست بكرێت ، ئەم پزیشكە ددانانە پەراوێز كران و [ د . فلاح هەورامى ] براى وەزیرى تەندروستى كەئەسلەن لەسەر شۆڕش یان تەندروستى نى یەو لەسەر میلاكى وەزارەتى خوێندنى باڵا كرا بەسەرۆكى لیژنەى كڕینى ئامێرەكان كەتەنها یەك ڕۆژ لەنەخۆشخانەكانى شۆڕش خزمەتى نەكردوەو پسپۆڕیەكەى ناوبراو لەنەشتەرگەرى دەم و ددانە، واتە لە هۆڵى نەشتەرگەرى یە نەوەك لەكۆمەڵگەكەى قڕگە ، ئێمە نازانین بەچ یاسایەك پزیشكێكى وەزارەتى خوێندنى باڵا دەبێتە سەرۆكى لیژنەى كڕینى ئامێرى نەخۆشخانەكانى شۆڕش یان تەندروستى لەكاتێكدا بەسەدان پزیشكى پسپۆڕى ددان لە شۆِڕش و تەندروستى هەیە كەڕۆژانێك لەكاتى گواستنەوەى نەخۆشخانەكانى شۆڕش وەكو حەماڵ ئامێرەكانیان بەشانى خۆیان دەگواستەوە ئایا وەزیرى خوێندنى باڵا ئامادەیە تەنها یەك پزیشكى تەندروستى بكاتە سەرۆكى كڕینى هەرئامێرێك ئەگە بۆ خوێندنى باڵا بكڕێت .

ئێمە بەبەڵگەوە فەرمانى دروست كردنى لیژنەى ئامادەكردن و كردنەوەى شیكارى تەندەرى كۆمەڵگەى پسپۆڕى [ شۆڕشى فێركارى ] قڕگە دەنێرین بۆتان كەبەهیچ شێوەیەك ناوى براى وەزیرى تەندروستى تیا نى یە كە بەفەرمانى ژمارە [ 6575 ] لەبەروارى [ 10-7-2009 ] لەفەرمانگەى تەندروستى سلێمانى دەرچووە كەوێنەیەكى هاوپێچە لەگەڵ ئەم نوسینەدا ، وەئێمە گومانمان لەوەنى یە وەزیرى تەندروستى فەرمانێكى ترى نهێنى دەركردووە و براكەى خۆى كردووە بەسەرۆكى كڕینى ئامێرەكان تەنها پرسیارمان لەبەڕێزتان ئەوەیە ئایا چ ڕەواى حەقە كە د . فلاح هەورامى براى وەزیرى تەندروستى لەسەر حسابى كۆمپانیاى [ چیاو خریش ]كە بەئەێل لوبنانى یە چووە بۆ ئەمریكا و دوو ویلایەت گەڕاوە ئایا وەزیرى خوێندنى باڵا ئامادەیە ئێمە لەسەر حسابى وەزارەتى خوێندنى باڵا بنێرێت تەنانەت بۆ سوریاش وەپێش ئەوەش لەسەر حسابى هەمان كۆمپانیا چووە بۆ لوبنان بۆ ڕێكەوتن لەسەر چۆنیەتى دەرچوونى تەندەر بۆ كۆمپانیاى ناوبراو، وە بۆ زانیاریتان دواى ئەوەش ژنەكەى د . فلاح كە پزیشكى ددان نى یە و پزیشكى گشتى یە لەسەر حسابى هەمان كۆمپانیا چووە بۆ لوبنان وە د . فلاح چەند جارى تر چووە بۆ لوبنان كە دەتوانن بۆ ڕاستى ئەم قسەیە لەڕێگەى جواز سەفەرەكەیەوە لەو زانیاریانە دڵنیابن. ئێستاش بۆ زانیاریتان كۆمپانیاى ناوبراو كەخاوەنەكەى ناوى [ چیاو خریش] ە لەڕێگەى د . فلاح هەورامى یەوە چەند تەندەرێكى تر وەردەگرێت بەم نزیكانە .

ئایا ئەگەر د . فلاح براى وەزیرى تەندروستى بێت دەبێت خۆى لێپرسراوەكانى بەشى ددان دابنێ لەتەندروستى

تكایە لێكۆڵینەوە لەسەر ئەم شتانە بكەن و مافەكانمان وەرگرنەوە

لەگەڵ ڕێز و سوپاسدا .....

بۆ خوێندنه‌وه‌ی فه‌رمانی کارگێڕی کلیکی ئه‌و لینکه‌ی خواره‌وه‌ بکه‌:
www.kurdistanpost.nu/biz/bellge/biryar1.jpg

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە