31/ئاب كوشتنى سۆران و جاشایتى پارتى

Monday, 31/08/2009, 12:00

1735 بینراوە


نوسینى:هاوڕێیەكی سۆران

دواى ئەوەى وتارەكانى هەمووتانم خوێندەوە، هەمووتان قسەى خۆتان كرد، دیارە هەمووتان دڵگران دیارن بەو كارەساتەى ڕوویدا، كەوا سۆران مامەحەمەیان تیرۆر كرد، ئیدى هێندەى ناوم بەرچاو دەكەوت كەوا دۆستى نزیكى سۆران بوون، یان هەندێ خەڵكم دەبینی زۆر لە دایكى زیاتر دڵگران بووە بەتیرۆر كردنی سۆران بەڵام سۆران مابوو ئەو بەڕێزانە دژایەتی سۆرانیان دەكرد، هەندێكیان بیان زانیبایە سۆران تیرۆر دەكرێت ئەوە پێشتر تێرتێر لەباوەشیان دەگرت و چەندین دێڕی هاوشێوەی ئەو باوش گرتنە كەلە وتارەكانتان نوسرابوون بەرچاودەكەون لە ڕۆژنامەكاندا، ئێستا كاتی منە و منیش قسەم هەیە، ئەگەر چی زۆرێك لە ئێوە ئەوانەی بەدڵ ماتەمتان دەگێڕا ئێستا سۆران و تیرۆر كردنی سۆرانتان بیرچۆتەوە من نایەم لە نووسینی ئەم وتارە باسی سۆران و بیرەوەرێكانی نێوان من و سۆران و یادگارێكان بكەم دڵنەوای خۆم و دایكی سۆران بدەمەوە بڵێم پێم ناخۆش بووە، تیرۆركردنی سۆران تاوانەكەی لەملی پارتی و یەكێتی یەو لە نێو ئەو دوو حیزبە زیاتر بە دوورنییە تەنهاو تەنها دەسەڵاتی كوردی تێدا بەرپرسیارە، مسعود بارزانی و جەلال تاڵەبانی بەرپرسن لە كوشتنی ئەو گەنجە، دەكرێت ئاوا وەكو ئێستا لێپێچینەوەی نەكرابێت بەڵام گەر لێپێچینەوەی كرا لقی3 و مەڵبەندی یەكێتی لە كەركوك لێپێچینەوەی لەگەڵدا بكرێت لە نێو ئەو دوو بارەگایەو لەسێبەری یەكێ لەو حیزبانە دەردەكەوێت كێ سۆرانی كوشتووە، چونكی چی پیاو كوژانی بەعس و جاش و كۆنە بەعسی هەیە ئێستا لە ڕیزەكانی پارتی و یەكێتیدا حزمەت دەكەن ئیدی بەر لە پرۆسەی ئازادیش پارتی و یەكێتی بەر لەوەی بێنەوە كەركوك خۆیان هەریەكی لە نێو ڕیزەكانیاندا پیاو كوژو چەتەو چەقاوە سور هەبوو بەدەرنەبوون لەوەی پیاوكوژیان نەبێ ئیدی ئەو ئەزموونانە وای نیشان دەدات هەركەسێ بیركردنەوەی ئاوهابێت وەكو ڕۆژنامە نووسێكی ئازاو ئازاد بیربكاتەوە وەكو سۆران مامەحەمەی بەسەردێت، ئیدی سۆران هێندە ترسناك نەبووە لەسەر دەسەڵاتی كوردی، سۆران دەنگێكی ئازادو گەنجێكی لێهاتوو بووە بۆیە كوشتان ئیدی دوای كوشتنەكەشی هاتنە ماتەمەكی بەرلەساڵێ تیرۆر كردنی سۆران ئاگاداری خۆی بووە بەترسەوە مامەڵەی دەكرد بەڵام دەترسا ڕۆژنامەنووسانی هاوڕێی باوەڕی پێ نەكەن بڵێن ڕیكلام بۆخۆی دەكات، ئیدی بێدەنگی سۆران وریابوونی خۆی هەڵگرتنی چەك بەرلە ساڵێ سۆران ئاگادار بووە ئاگاداری خۆی بووە زیاتر لە 3مانگ هەموو بەیانیەك هاتووچۆی پەیمانگای هونەرە جوانەكانم پێدەكرد چونكی باری دەروونی تەواو نەبوو، گەر چی ئێستا خۆی نەماوە بەڵام دایكی ئاگاداری حاڵەتەكەی بووە شاهیدی ڕاستیەكانە.
من هاوڕێی نزیكی سۆران بووم نەوەكو سەندیكای ڕۆژنامەنووسانی كەركوك، تاوەكو ئەوساتەی تیرۆركرا سەندیكای ڕۆژنامەنووسان بەو زلی خۆیەوە ململانێی ئەو نووسەرە گەنجەیان دەكرد وەنەك تەنها سۆران بەڵكو ململانێی هەموو هاوڕێیانی سۆرانیان دەكرد بۆ ڕاستی قسەكانیش عومەر سەیدە و ئاوێزان نوری و ئارام شوانی یەكێك بوون لەو گەنجانەی سەندیكا هەوڵی بچووككردنەوەی پێگەیاندنی دەدا بەڵام بێ سوود و بێ هۆ بووە، بەڵام كاتێ سۆران تیرۆركرا ڕۆژنامەنووسانی كەركوك بوون بەدۆستێكی نزیكی سۆران، چۆن ؟ سۆران نەما بەڵێ ئێوە دۆستم نین دووژمنی من بوون، بۆیە ئەوان ژەند مانگێ دێ ساڵانەشی بۆ دەكەن، تاوەكو ئەوەندەی تر بازرگانی بە تیرۆركردنی سۆرانەوە بكەن، سۆران بە درێژایی تەمەنی ڕۆژنامەوانی خۆی حەزو ئارەزوو خولیای هەبووە ببێت بەئەندامێكی كارای سەندیكای ڕۆژنامەنووسانی كەركوك، بەڵام ئەوان بەدرێژای تەمەنیان پێیان وابووە ئەم ڕۆژنامەنووسە گەنجانە (گەند وگون) ئەمە نموونەی دێرێك لەو قسانەی بەرپرسی سەندیكای ڕۆژنامەنووسانە بەكاری دەهێنا بەرامبەر پاشمەلێ سۆران و هاوڕێ ڕۆژنامەنووسەكانی سۆران یان بەرپرسی ئەو سەندیكایە بەردەوام پێی وابووە كۆمەڵێ كوڵكە قەڵەم بەدەست دوورو نزیك پەیوەندیان بەرەوشی ڕۆژنامەوانیەوە نییە بەیاننامەیان دژی سەندیكا دەركردووە یان تەمەنیان ماویەتی ببن بە ئەندامێ لەو سەندیكایە.
ئیدی بەبڕوای سەندیكای ڕۆژنامە نووسانی كەركوك تۆ گەر پاسەوانی بەڕێوەبەری یەكێ لە (tv) لۆكارەكانی نێو كەركوك نەبێت ناكرێت بەئەندامی كارا، یان دەبێت شۆفێر دەزگایەكی ڕاگەیاندن بێت ئینجا مافی ئەندام بوونت هەیە یان دەبێت شعرت بەباڵای بەعس و شەهیدانی بەعسدا هەڵدابێت یان دەبێ مقولەكانی سەدام حسێن وەرگێڕابێتە سەرزمانی كوردی یان لە هاوكاروبەیان و گۆڤارەكانی دیكەی بەعسدا نووسینت بڵاوكردبێتەوە ژێرخانێكی باشت كاركردبێت بۆ بەعس ئەوە داداشت نەكردبایە تۆ ئەندامی كارای لە سەندیكای ڕۆژنامەنووسانی كەركوك بەبێ هیچ مەرج و داواكاریەك لەوانە،ئیدی هەرچی سۆران مامەحەمە بەعسی نەبوو مرۆڤێكی ئازاد بووە بیرو ڕای تایبەت بە خۆی هەبووە، شاعیر بووە بەڵام شیعری بۆ شەهیدانی بەعس نەنووسی بوو بەشداری ڤیستیڤاڵەكانی سەردەمی بەعسی نەكردووە، ئەندامی هیچ لە حزبە كوردیەكان نەبووە تەنها ڕۆژنامەنووس بووە خزمەتی ڕەوشی ڕۆژنامەوانی دەكرد بۆیە نەكرا بەئەندامی كارا تادوا چركەی مردنی تیرۆركردنی ئەندامی هاوكاری سەندیكای ڕۆژنامەنووسانی كەكوك بووە.
ئیدی نازانم ئەو خەڵكە چۆن چۆنی شەرم نایانگرێت تادوێنێ دژایەتی یان دەكرد كەتیرۆر كرا خۆتان كرد بەدۆستێكی نزیكی سۆران. ئیدی ئەمە دووفاقیەتە هیچی تر نییە، بەڵام نەك تەنها سەندیكای ڕۆژنامەنووسانی كەركوك بەڵكو كوردستان ڕاپۆرت هاوشانی ئەو سەندیكایە، سۆران ساڵانێك بەرپرسی نووسینگەی كەركوكی ڕۆژنامەی كوردستان ڕاپۆرت بووە كاتێ ڕێبوار پەیامنێر ڕاپۆرتێك ئامادە دەكات لەسەر رەوشی تیرۆركردنی ڕۆژنامەنووسان لە نێو ڕاپۆرتەكەدا باس لەوە دەكات هەڕەشەی كوشتن لە سۆران مامەحەمە كراوە ئیدی ڕاپۆرتەكە ڕەوانەی ڕۆژنامەی كوردستان ڕاپۆرت دەكرێت لە هەولێر ئیدی بەڕێوەبەری نووسینی كوردستان ڕاپۆرت هاوڕێی نزیكی سۆران مامەحەمە ڕاپۆرتەكە دەكاتە نێو تەنەكەی زبڵ دەڵێت: ئەوە بەنیازی وەرگرتنی لجو ْ و ڕیكلام بۆخۆی دەكات، ئیدی سۆران تیرۆركرا كوردستان ڕاپۆرت مانشێتی بووە، چۆن ؟ تیرۆركردنی سۆران مامەحەمە كرا بە مانشێتی سەرەكی كوردستان ڕاپۆرت زۆرێك ئەو ڕۆژنامانەی خواخوای كێشەیەكیانە بێ مانشێتن، ئیدی نازانم چۆن ئەو جۆرە مرۆڤانە لەگەڵ خودی خۆیاندا پاك دەبنەوە كەی خۆیان یەكلادەكەنەوە، ئیدی زۆرێكی دی تا دوێنێ دژایەتی سۆرانیان دەكرد كاتێ خۆی مابوو لە ژیاندا بەڵام لە ژیان نەماوە ئەوان ئێستا دۆستی نزیكی سۆرانن سۆران خۆی كوڕێكی كەم دووی دوورەپەرێز بووە هاوڕێیەتی هەموو مرۆڤێكی ناكرد ئیدی ئەو مرۆڤانەی بەرچاوتان كەوت لەسەر كاغەزی ڕۆژنامەكان هاوڕێی سۆران بوون بەس وانییە ئەكرێ سۆران بناسن بەڵام هاوڕێی نزیكی سۆران بەپەنجەكانی دەست ئەژماردەكرێ. بەرلە پانزە ڕۆژ بەرلە تیرۆركردنی سۆران و هاتنەوەی لە شارەكانی ئێران سۆران نیازی وابووە گۆڤاری لڤین جێ بهێڵێت دیاربووساردیەك لە نێوانیان بەدی دەكرا ئیدی سۆران دوای ئەو هەوڵ و ماندوو بوونەی خۆی ساڵانێك لە لڤین نیازی وابووە لەدەستەی نووسەرانی ئەو گۆڤارە كاربكات بەڵام تادوا چركەی ژیانی بەرپرسی نووسینگەی كەركوك بووە نەدەكرا بەدەستەی نووسەرانی گۆڤارەكە بەڵام دوای تیرۆركردنی كرابە دەستەی نووسەرانی فەخری سۆران مردووە چی پێویستی بە فەخریەو بەعادیە بەرلە مردنی ئەو پانزە ڕۆژەی كەگەڕایەوە بتانكردایە بەدەستەی نووسەران نەك دوای مردنی ئەگەر چی لڤین دەنگی سۆرانی گەیاند بە هەموو دوونیا بەڵام كەسایەتیەكی باشی بەتیرۆركردنی سۆرانەوە كرد پارەیەكی باشی پێ پەیداكرد سۆران مابوو زۆریش ماندوو بووە لەگەڵ گۆڤاری لڤین بۆچی نەتان كرد بەدەستەی نووسەران دوای مردنی ئەو چی پێویستی بەپۆست و پلەو پایەیە، ئەوەی من بەدی دەكەم گۆڤاری لڤین هیچی لە سەندیكای ڕۆژنامەنووسانی كەركوك كەمترنییە بۆ پشت گوێ خستنی داواكاریەكانی سۆران بەرلەمردن دووفاقیەتی مرۆڤەكان زۆر ڕوون و ئاشكرایە، دواتر سۆران نووسینەكانی هێندە جێی ترس نەبوون ئێوە كوشتان، ئاخۆ شتی ترسناكی نەوتبوو تاكو كوشتان حەمەسور دوو شوانی بەرپرسی مەڵبەندی ڕاگەیاندنی یەكێتی لەكەركوك بەسۆرانی وت (سۆران ماوی نەكوژراوی ئەوە چۆنە ؟ وەڵا باسی ژنەكەی منت بكردایە ئەمكوشتی) بڕوانە بیركردنەوەی ئەو جۆرە مرۆڤ و ئەو بەرپرسانەی نێو ڕیزەكانی پارتی و یەكێتیی یە هێندە كاڵفامانە بیردەكەنەوە بەرامبەر بە ژیان ساڵانێكە پێشمەرگە بوون ئەو جۆرە بیركردنەوەیە هەیە ئیدی جیاوازی چییە لەگەڵ ئەو بەرپرسەی كەوا سۆرانی تیرۆركرد، نووسینی وتارێك یان ڕێپۆرتاژێك مرۆڤێك دەكوژرێت و لە ژیاندا دەسڕێتەوە ژیان هێندە ناهێنێ تۆ بێیت مرۆڤێ بكوژیت ئاخۆ سۆران لە سەردەمی بەعسدابوایە ئەمجۆرە نووسینانەی بنووسیبایە چی بەسەردا دەهات من لێرەدا پرسیار بۆخۆتان جێ دەهێڵم جیاوازی دەزگا ئەمنەكانی پارتی و یەكێتی بۆ تیرۆركردنی مرۆڤەكان چییە لەگەڵ دەزگا مخابەراتییەكانی بەعسدا چییە ؟ ئیدی لەسەردەمی بەعسدا كوردێك بكوژرابایا دیار بووە دەزگای مخابەراتی بەعس كوشتویەتی بەڵام لەم ئان و ساتەی كوردستان كوردێك بكوژرێ ون دەبێت كەس نازانێ كام دەزگا كوشتی كام بەرپرس كوشتی ئایا پاراستنی پارتی كوشتی یان زانیاری یەكێتی یان دژەتیرۆر كوشتی یان لق یان مەڵبەند یان بەرپرس بەدەم سەرخۆشیەوە ئەقڵی سۆرانی نەگرت كوشتی، ئیدی ئایندەی هەریەكێ لە ڕۆژنامەنووسانی كەوەكو سۆرا بیردەكەنەوە ئایندەمان وەكو سۆران و جۆری كوشتنی هاوشێوەی سۆران، تاوەكو پارتی و یەكێتی ئەو مافیاو عەسابانەی ناو خۆیان دەرنەكەن ئێمەش دەبێت یان لەگەڵ بای ئەوان شەن بكەین یان دەبێ ئاوها هەریەكمان لەوڵاتێكی ئەوروپا سەرگەردان سەرگەردان دانیشن، یان دەبێت لە كوردستان دانیشین لەوتارەكانمان بنووسین لە ژێر ڕۆشنای وتەكانی سەرۆك بارزانی و تاڵەبانیدا وتار بنووسین ئەگەر هات باسی ڕابردووی ڕەوشی هەریەكێ لەو پیاوانەمان كرد ئایندەمان سۆران ئاساییە بەدەستیان دواترس بەرپرسێك دێت دەڵێت ئیدانەی تیرۆركردنەكەی دەكەین هەروەكو دوای كوشتنەكەی بەچەند ڕۆژێ نەسە رۆكی هەرێم ئاگادار بووە ڕۆژنامەنووسێ كوژراوە نەجێگرەكەی ئەیزانی بەڵێ سۆران مامەحەمە وتی سۆران كاكەحەمە گەر سۆران كادیرێكی خۆیان بوبایە ئەوە زۆر پەرۆشی دەبوون و زۆریش دڵگران دەبوون. ساڵیادت پیرۆز سۆران گیان


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە