سلێمانى لە سایەی جەعفەرەكاندا ..بەشی دوەم

Monday, 20/07/2009, 12:00

1485 بینراوە


سوید
داوام لە كوردستان پۆستی خۆشەویست هەیە كە ئەو ناوانەى ئەیان نوسم نەیسڕنەوە لەبەر ئەوەى ئەوانە شایستەى ئەوەن سوك بكرێن و هەموو میللەت بیان ناسێت.
خوێنەرانی خۆشەویست لە بەشی یەكەمدا سەرەتاى ناسین چونەدەرەوەى جعفر مستەفای وەزیری پێشمەرگەم بۆ كردن،لەم بەشەدا باسی هەندێك گەندەڵی و ناپاكی و شەرواڵپیسی ترى ئەم شێخەتان بۆ دەكەم بە چەند خاڵێك:
1-ساڵی 1982 خزمێكی شێخ جعفر بەناوى (شێخ لەتیف) بڕی (17000) حەڤدە هەزار دینارى لە بانقی كشتوكاڵی لە شاری سلێمانى برد و چووە دەرەوە، ویستی ئەو پارەیە پێشكەش به‌ پێشمەرگە و شۆڕش بكات، ئەم (لەتیف) ناوە بە نیازێكی پاكەوە پارەكەى تەسلیمی شێخ جعفر كرد وایزانى دەیدات بە شۆڕش، بەڵام شێخ جعفر یەكسەر  پارەكەى وەرگرت و ڕادەستی (شێخ دلێر)ی برای كرد تا ئیشێكی پێوەبكات بە شەریكی بۆ هەردوكیان ئەوەبوو (شێخ دلێر) چوو بۆ لاى (بابە على) كە خزمیانە و ئەو كات خەریكی بازرگانى بوو، شێخ دلێر پارەكەى دا بە بابەعلی و پێی وت ئەو پارەیەمان بۆ بخەرە ئیشێكەوە هیچ مەسدەرێكمان نیە بۆ بژێوى، ئەویش بەزەیی پێیاندا هاتەوە و پارەكەى بۆ خستنە ئیشەوە و لەو ساتەوە تا ئێستاش ئەم دوو بنەماڵەیە هەر شەریكن.(بۆ ڕاستی و دروستی ئەم هەواڵە هەموو كەسێك دەتوانێ لێكۆڵینەوە بكات).
2-ساڵی 1995 كە (ئازادى شێخ حسن) و هاوڕێكانى پاسەوانى (شێخ جعفر)دەبن، شێخ جعفر دەچێت بۆ ماڵی ئافرەتێك بە مەبەستی ئەنجامدانى كارى..........، كە دەچێتە ژوورەوە بە پاسەوانەكانى دەڵێ ئێوە بڕۆنەوە دوایی خۆم دەگەڕێمەوە بۆ ماڵەوە، ئەوەبو لە كاتی ڕۆشتنەوەیاندا لە لایەن چەند كەسێكەوە تەقه‌یان لێدەكرێ و سەرجەم پاسەوانەكان بێجگە لە یەكێكیان هه‌موویان دەكوژرین، دواى دەركەوت كە ئەو تەقانە لە لایەن (عمر ...) كراوە و عمریش بە مەبەستی كوشتنی شێخ جعفر ئەو كارەى كرد وەك لە سەرچاوەیەكی (دەزگاى زانیاری)ەوە بە دەستم گەیشتوە، (عمر) لەسەر بێ ڕەوشتی ویستبوى شێخ جعفر بكوژێت
3-ئەو كاتەى كە شێخ جعفر ئەندامى فەرماندەیی گشتیبوو لە نەسریەی فەرماندەیی هاوكارى بۆ چەند لەش فرۆشێك دەكرد بە ناوى كچی شەهید و كچی ئەنفالەوە (سەرجەم پێشمەرگەكانى فەرماندەیی ئەم ڕاستیە دەزانن).
4- لە سایەی (شێخ جعفر) ئافرەتێك لە نەخۆشخانەیه‌کدا كراوە بە نقیب و سەیارە و دەسەڵاتى تەواویشی پێدراوە هەموو كارمەندانى نەخۆشخانەکه‌ ئەمە باش دەزانن، ئەم نقیبە كە ناوى(x) ە خوشكێكیشی بە ناوى (x) لە وەزارەتى پێشمەرگە دامەزراندوە و بێ ئەوەى دەوام بكات مانگانە موچەى بۆ وەردەگرێت، خۆى و خوشكەكەشی زەویان وەرگرتوە بە تەسكیەی شێخ جعفر.
5- وەزارەتى پێشمەرگە بووە بە یەكێك لە گەندەلترین و بێ سەروبەرترین وەزارەت لە دنیادا، چونكە شێخ لە بارەگاى وەزارەتى پێشمەرگەش خەریكی پێشوازى كردنى ئافرەت و كچۆڵەى جوانه‌.

تێبینی:
خوێنەرانى خۆشەویست لە بەر ئاداب و كەلتورى كوردەواریى پێم باش نەبوو ناوى تەواویى ئەو لەش فرۆشانەتان بۆ بنووسم كە شێخ پارەیان پێدەدا بە ناو و بیانوى جیاجیاوە ببورن، بەڵام پێتان ڕادەگەیەنم، كە لە بەشی داهاتودا باسی سەروەت و سامانى شێخ و پیاوەكانیتان بۆ دەكەم.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە