سلێمانى لە سایەی جەعفەرەكاندا

Tuesday, 14/07/2009, 12:00

2062 بینراوە


چەند بەشێكی بەڵگەیی لە تۆڵەى ئاسۆی جمال موختار
من ئاسۆ ناناسم بەلام كە ئەو دیمەنەم بینی لە knn نەمتوانى لەوە زیاتر خۆم ڕاگرم.
لە هەشتاكانى سەدەى ڕابردوودا شێخ جعفرى موحافز وەكو هەژدیها چەندین لاو و گەنجی ئەم شارەى لە سێدارەدا، ئەم جەعفەرە بووە دوژمنی هەموو خەڵكی كوردستان و هەموو كاتێك هاوڵاتیانی ئەم شارە لە چاوەڕوانى تۆڵە سەندنەوەدا بوون لەم پارێزگارە.
ئازیزانم ئەو كاتەى كە شێخ جعفر موحافز بوو شۆفێرێكی هەبوو كە زۆر بە دڵی پارێزگاربوو هەموو ئیشێكی بۆ دەكرد، تەنانەت بیویستایه‌ کاری ناشه‌رعیشی بۆ دەكرد. دەزانن ئەو شۆفێرە كێ بوو: به‌ڵی ئه‌و ناموباره‌که‌(شێخ جعفر شێخ موستەفا)ى وەزیری پێشمەرگەى ئێستاى حكومەتى هەرێمی كوردستان بوو، ئەوەبوو لە دواجاردا شێخی موحافز، له‌ سه‌ر کارێکی ناشرین تڕۆیکرد و دەرى كرد،  بۆ بەدبەختی ئیتر لەو كاتەوە شێخ (جەعفه‌ر قەراخی) دەستی دایە پێشمەرگایەتی، بۆ زانیاریتان لە ساڵی 2003 دا شێخ جعفرى موحافز لە ڕێی (شێخ جعفر شێخ مستەفا) و (شێخ دلێر) ى برایەوە ڕزگار كراو ڕەوانەى ئەوروپا كرا، من لێرەدا تیشك دەخەمە چەند كارێكى نامەردانە و وەحشیانەی ئه‌م شێخ جه‌عفه‌ره‌ی وه‌زیری پێشمه‌رگه‌:

1-شێخ جعفر زۆر بە زەقی بوو بووە پیاوى (كۆسرەت رسول) و بە هەموو شێوەیك لە بەرژەوەندى كۆسرەت كارى دەكرد، لە ماوەی پێشودا داواى لە كۆسرەت كرد كە (شێخ حسین) ى برای و (كچەكەى شێخ دلێر) لە نێو كاندیدەكانى یەكێتی دا بن، بەڵام كۆسرەت گوێی نه‌دایه‌ و ئەو داوایەی ڕەت كردەوە، ئیتر شێخ وەك پیشەی هەمیشەیی خۆى وازى لە كۆسرەت هێنا و ئێستا بۆتە پیاوى (دكتۆر بەرهەم وەیسی) وەكو نۆكەر بە دواى دكتۆر بەرهەمەوەیە، هەموو لایەكمان ئەم ڕاستییەمان لە شاشەى تیڤیەكانى یەكێتیەوە دیوە، بۆ زانینی بەڕێزتان لە ساڵانى 1994 دا شێخ بۆ به‌ چڵكاو خۆری جبار فرمان، ئیتر نازانین لە داهاتودا ئەم شێخە تڕۆیە ئەبێتە دەرۆزەگەڕ و پیاوى كێی تر؟

2- شەرواڵ پیسیەكەى شێخ جعفر بۆتە هۆى تێكچونى شیرازەى خێزانى خانەوادەكەى یاشێخ بە جۆرێكه‌، كە ژنەكەى شێخ هەمیشە لەگەل حیمایەكانى شێخ جه‌عفه‌ردا بە شەڕ دێت لەسەر ئەوەى پێی بڵێن شێخ لە ماڵی چ ئافرەتێك بووە؟ چەند جار یاشێخ حیمایەی لەسەر ئەم بەزمە دەركردوە.

چاوەڕوان بن لە زنجیرەى داهاتوودا ناوى ئەو لەشفرۆشانەتان بۆ بڵاو دەكەینەوە كە یاشێخ كەڵەشێر ئاسا ته‌عامولى لەگەڵدا كردوون، خوێنەرانى خۆشەویست بابەتی داهاتوو زۆر گرنگە. حەزدەكەم خەڵك چاوەڕاوانى لێبكاتن و چاوەڕێی بڵاو كردنەوەى بێت بۆ ئەوەى زۆرترین كەس ئەو بەرهەمە نوێیەى شێخ جه‌عفه‌رى شەرواڵپیس بخوێنێتەوە.

خۆشەویستان هەر لە زنجیرەكانى داهاتوودا باسی كوشتنی براكانى م.عتا قرداخیتان بۆ دەكەم، هەروەها باسی زەوى و زار و ماستاو چی و گەوادەكانى ئەم شێخە پەڕۆیەتان بۆ دەكەم.

چاوەڕی بن

سه‌رنجی کوردستانپۆست:داوای لێبوردن له‌ کاکی نووسه‌ر ده‌که‌ین، هه‌ندێ وشه‌ سه‌باره‌ت به‌ کاره‌ ناشرینه‌کانی شێخ جه‌عفه‌ری تێدا نووسرابوو، که‌ نه‌ده‌شیا ئه‌و وشانه‌ لێره‌دا بنووسرێنه‌وه‌، ناچار لامان برد. تا خوێنه‌ر نووسینه‌که‌ وه‌ک سووکایه‌تیی پێکردن چاولێنه‌کات، ئێمه‌ هیچ گومانمان له‌وه‌دا نییه‌، که‌ ئه‌م شێخ جه‌عفه‌ره‌ زۆر کاری له‌وه‌ ناشرینتری لێوه‌شاوه‌ته‌وه‌، ده‌نا تاڵه‌بانی نه‌یده‌کرد به‌و پیاوه‌ی که‌ ئه‌مڕۆ هه‌یه‌، ئه‌وانه‌ی ئه‌مڕۆ ده‌سه‌ڵاتیان هه‌یه‌، که‌سانی سووکن، بۆ مه‌به‌ست و به‌ پلان ده‌سه‌ڵاتیی کوردی ئه‌مانه‌ داده‌نێن، تا کۆمه‌ڵگای کوردی پێ داوه‌شێنن، ده‌نا شێخ جه‌عفه‌ر ئه‌و که‌سه‌ لێهاتووه‌ و به‌توانایه‌ نییه‌، ئه‌مڕۆ که‌ کراوه‌ به‌ وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ بۆ ئه‌وه‌یه‌ له‌ نرخی پێشمه‌رگه‌ و مێژووه‌که‌شی که‌م بکه‌نه‌وه‌.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە