ئەو هەموو ڕق کینەی مەسعود بەرزانی دژ بەکورد بۆ !!

Wednesday, 08/10/2014, 12:00

2456 بینراوە






ئەگەر سەرنجێکی فلیمە دۆکۆمێنتارەکانی دەربارەی ژیانی ئاژەلە کێویەکانی وەک پڵنگ و شیر و گورگ کەمتیار و چەقەل بدەین، لەکاتی ڕاوکردنی نێچیرەکەیاندا، شێرەکان یان پڵینگەکان، تەنانەت لەناوخۆشیاندا تەبا نین، لەکاتی خواردنی نێچیرەکەیاندا، پەلاماری یەکتری دەدەن، دەبێتە شەڕیان، چونکە گیاندارە بیرکردنەوەی زۆر نیە، واتێدەگات، کەدەبێت تەنها ئەو نێچیرە تەنها بۆ خۆی بێت. بەداخەوە ئەم خووەی دڕنندەیی گیاندارە کێوەیەکان، هێستا لەبوونی لەناو مرۆڤە ووشیارەکانیشدا هەیە، بەڵام لە مرۆڤێکەوە بۆ مرۆڤێکی دیکە جیاوازە، دەبینن ئەوروپیەکان، بەگشتی خەریکە کە ئەو قۆناغە بەجێدەهێڵن، لەسەداکانی ڕابردوودا، سەدان هەزار هاوڵاتی خۆیان دەکردە قوربانی، جار هەبووە تەنها بە کەلەگای دەست درێژی کردۆتە سەر خاک و نیشتیمانی گەلانی دیکە، بۆ نموونە شەڕی نیوان فەڕانسیەکان و ئیگلیزەکان، کە لە نێوان ساڵانی ١٣٣٧ بۆ ساڵێ ١٤٥٣ کە ١١٦ ساڵ درێژەی کێشا، بەڵام بەشەڕی ١٠٠ ساڵە ناودارە. لەو ١١٦ ساڵەدا، بە هەزاران هاوڵاتی فەڕەنسی و ئیگلیزی بوونە قوربانی خواستی حەزە بۆگەنەکانی پادشاکان و مەلاکانی ئەوسای ئەوو دوو ووڵاتە، لەکۆتایشدا ساڵی١٤٥٣ کۆتایی بەشەڕ هات و پادشاکان و مەلاکان هەروەکوو نەبیان دیبێت نەباران. بەڵام لە ئەنجامی ووشیار بوونەوەی خەڵک و دەسەلاتدارانیش، ئێستا ڕەووش گۆڕاوە، ئێستا سنوور بۆ هیچ هاوڵاتیەکی ئەوروپی نەماوە، ئێستا هەر هاولاتیەک کە وولاتەکەی ئەندامی یەکێتی ئەوروپابێت، دەتوانێت، لەو ووڵاتانەی کەئەندامی یەکێتی ئەوروپان بێت بژی بە بێ ئەوەی کەسێک ڕێگری لێبکات، نەک هەر وولاتانی ئەندامی یەکێتی ئەوروپا، بۆ نموونە ووڵاتێک وەک جۆرجیا، ئەرمینیا، ئازەبایجان، ئۆکرانیا.....هتدفیزەیان پێویست نیە، هەروەکوو وولاتێکی ئەندامی یەکێتی ئەوروپا دەتوانیت، هەرچەند بمێنیتەوە، وەک هاولاتیەک بەرخوردت لەگەڵدا دەکرێت. واتا سنوور نەماوە، ئەو ئەقڵە بۆگەنە دڕنندانە نەماوە، کەوەک سەگێکی دڕنندە یان وەک کەمتیارێک، مڕ مڕ لەوانی دیکە بکەین، کە بەشەکەمان نەخوات. ئەوە تەنها مەسعود و مەسعودیەکانن، هێشتا بیرکردنەو ووشیاریان لەو ئاستەدا ماوەتەوە، ئەوە کەمژیری داعشیەکانە، بەو پەڕی شانازیەوە، مرۆڤ وەک بەرخ سەردەبڕن، ئێستا لە ئەوروپا لەئەنجامی بەرزبوونەوەی ئاستی ووشیاری مرۆڤانەیان، تەنانەت مانگاو بەرخ و گیاندارەکانی دیکە سەرنابڕن، بەڵکوو لەپێشدا بە گوولە بێهۆش دەکرێت، تا ئازاری پێنەگات، پاشان پارچە پارچە دەکرێت.

شەرمە زۆر شەرمە کە خەڵکی کورد، بڕژیتە سەرشەقامەکان داوا لە پەرمەلەمان بکات، کە هەڵوێستی هەبێت، لەئاست کارەساتی کۆبانی.

واتا ئەو دڕنندەییەی موسعود بەرزانی ئەنجامی دەدات، کارێکی وای کردووە، کە خەڵک بێتەدەنگ و هەڵوێست وەبگرێت، لەئاست بێدەنگی و بێهەڵوێستی لەئاست کارەساتەکانی کوبانی.

ووردە ووردە، جانەوەری مسعود بەرزانی دەردەکەوێت. ئاشکارابوو، کە هەڵوەشاندنەوەی کانتۆنی کوبانی بەڕیوەبردنی خۆسەری لە کوبانی داوای مەسعود بەرزانی بووە نەک میتی تورک. واتا ئەو دەرییای خوێنەی کوردانی کوبانی دایان لە پێناو ئازادیدا، هەرهەمووی پووچەڵ بکەنەوە.

http://milletpress.com/kurdistan/post_detail.php?id=4574

هەروەها مەسعود بەرزانی ئاگادارە، کە وولاتەیەگرتوەکانی ئەمەریکا، خەریکە پەیوەندی بە پارتی کرێکارانی کوردستانەوە پەکەکە دەگرێت، مەسعودبارزانی لەتورکە فاشستەکان، زیاتر کێچ کەووتۆتە کەوڵی و ئارامی لەبەر بڕاوە.

http://www.milletpress.com/kurdistan/post_detail.php?id=4612


مەسعود بەرزانی، وە مرۆڤێکی سەرەتایی بیر کورتی، وا تێدەگات، ئەگەر پارتی کرێکارانی کوردستان لە ئەمەریکا نزیک بێتەوە، ئیتر مشەخۆریی چەپاو چەتەییەکەی، ڕووەو نەمان دەچیت.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە