ترسناکترین هەواڵ لە بوخچەی هەڵبژاردنەکانی سویدەوە

Saturday, 20/09/2014, 12:00

1949 بینراوە




ئەفسووس، جارێکی دیکەش، سویدیەکان دڵە گەورەکەی چارلی چاپلنی مەزنیان وەک شووشەی شکاو، شکاندەووە، چونکە خەڵکێک هەن، کە ەتەنها بە هونەرە بێوێنەکەی چارلی مەزن پێدەکەنین و هەوڵیان نەدا کە لێی تێبگەن. چارلی مەزن، بەکارە هونەرییەکانی ویستی تێمان بگەیەنێت، کە سەرمایەداری بەکتریایەکی مشەخۆرە، پەشیو واتەنی جۆلەیەکە، تەنها کەلەی سەرمان دەخوات، هیچی دیکە. بەلام هێشتا خەڵک هەوڵی نەداوە، یان دەهۆڵی سەرمایەداری هێندە سەرلێشوێنەرە، بۆتە دێوجامەو ڕێگرە، لەنەناسینی دیوە ڕاستە قێزەونەکەی. بەداخەوە وەک هەروەکوو لەدوا بژرادنی دەنگدانەکانی١٤ی ٩ ی٢٠١٤دادا دەرکەوت، نازەییەکانی سوید کە ناسراون بە سڤەرییا دیموکراتەر ١٢،٩ دەنگیکانیان برد بۆ خۆیان. کەدەکاتە ٧٨١١٢٠ دەنگ، بەمەش نازییەکان بوون بە سێهەم گەورە پارتی سویدی، هەروەکوو سێ ساڵێ ڕابردوو چاوەڕوان دەکرا. زۆرینەی جارەکان، سۆسیالدیموکراتەکان هەرە گەورە پارتی سویدین، دوەم هەرە گەورەش زۆرینەی جارەکان پارتی مۆدێراتەکانە، کە پارتێکی سەربە سەرمایەدارەکانە. کارەساتە تۆقێنەرەکە لێرەوە سەرچاوە دەگرێت، کە بارتەقای دەرییان بەڵگەی بەڵگەنەویستی کارەساتاوی نازیەکانمان لەبەردەستدایە، کە نازیزم چیان بەسەر جیهاندا هێناوە، لە ڕابردوودا، لەهەمووشی ئابڕووبەر و کارەساتاویتر، ئەوەیە کە ووڵاتی سوید وولاتێکی مەدییا ئازادە، پڕ بەمانای ووشە، واتا لە هەر بوارێکدا، مرۆڤ پێویستی بە زانیاری هەبێت، بەسانایی دەتوانیت بەدەستی بهێنیت، بۆ ئەوەی لەناوەڕۆکی، نهێنیەکەی تێبگەیت و بزانیت، کە کێ کێیەو کێ کێنیە، سەدان ڕۆژنامەی ئازاد هەیە، سەدان ڕادێۆ و تێڤی تایبەت و دەسەڵتداران هەیە، مەڵپەڕی ئینتەرنێت، ئەوەیان هەر لەژمارە نایەت، هەربۆ نموونە، ئەمڕۆ ڕۆژنامەی ئێکسپرێسی سویدی لە ڕووپەلی یەکەمیدا، خۆی ڕەشپۆشکردووە، وەک زەنگێک بۆ ووریاکردنەوەی خەڵک، کە هەڵەیان کردووە کە دەنگیان داوە کە نازییەکان. نازییەکان دەزانینن کە بیانی بۆ سوید پێویستە، هەر زۆر سکارانە چونکە نەک هەر لە سوید بەڵکوو هەموو ئەوروپا منداڵ بوون تێدا، زۆر کەم بۆتەوە، بەپێی کۆمەڵێک توێژینەوەی ڕۆژنامەی ناوداری سویدی ئافتۆنبلادت،کە ئەڵێ: تا ساڵێ ٢٠٣٠ نیوەی خەڵکی سویدی دەمرن و منداڵ نایەتە جێگایان، بیانیەکانی کە هاتوونەتە سوید، دەبنە زۆرینە، بەهەمان شێوە تەواوی ئەوروپاش، منداڵ بوون تێیاندا، بە ڕێژەیەکی ئێجگار زۆر، کەمبۆتەوە. زۆرێک لە ئێمە لە ئەوروپا دەژین و بەدیدی خۆمان دەبینن، بۆ نموونە پایتەختی سوید کە شاری ستۆکهۆڵمە، گەڕێکی هەرەگەورەی وەک ڕێنکەبی زۆرینەی بیانیە، هەوروەها دووەم شاری هەرە گەورە کە گۆتنبەرگە یان یۆتۆبۆری، گەڕێکی گەرورەی وەک مێدالا، هامەر کوولان، هەروەها بێریخون، سەراپایان بیانینن، هەروەها سێهەم گەورەشاری سویدیش کە مالمۆیە، گەڕەکی ڕۆسنگۆرد کە نزیکەی جێگای نیشتەجێی نزیکەی ٤٠٠٠٠ کەس بۆ دەرمانیش سویدیەکی تێدانادۆزینەوە. هەروەها مانۆڕهاوسی لەندەنی پایتەختی بەریتانیا بەهەمانشێوە، زۆرینە بیانی هیندی یان پاکستانی وولاتانی دیکەن. ئەمەش نەک تەنها ئەوو دوو سێ وولاتەی ناومان هێنان، بەڵکوو تەواوی ئەوروپا هەمان شێوەن، تەنانەت ئەمەریکای باکوور، کە تەنها ٢٠ ساڵی ڕابردوو، زۆرینەیان پرچ زەرد و چاوی شینی ڕەگەزی ئەوروپی بوون، بەڵام ئێستا، ڕەش پێست و ڕەگەزی ئەمەریکای لاتینی زۆرینەن. هەروەک وەکوو هەمووشمان دەزانین کە سیستێمی زۆرینەی ووڵاتانی پێشکەوتووی جیهان بە سیستێمی باج دەڕوات بەڕێوە، ئەگەر ئەو شوێنانەی وەک نموونە باسمان کردن، کە بینایان تێدا دەژی، چۆڵ وهٶل بمێننەوە، ئەی کێ باج بدات، ئەی کێ خۆراکیان لێبکڕیت، ئەی بەنزینی هات و چۆ، چۆن بفرۆشرێت، بەبێ پڕکردنەوەیان بە خەڵکی بیانی وەڵاتت تووشی شەلەل دەبێت. ئەگەر ووڵاتانی پێشکەووتوو، بازاڕ بۆ چەک فرۆشتن نەدۆزنەوە، ئەی کێ چەکیان لێبکڕیت، ئەوکاتە سەدان وهەزاران کارخانەی چەک ساسزی دەبێت دابخرێت، هەروەها دەبێتە هۆکاری بەرهەم هێنانی بێکارییەکەی گەورە کە ووڵاتان بەرگەی ناگرن. کەواتە گازەندەکانی نازیەکانی ئەوروپاو جیهان، بنەمایەکی نیە و سەراپای درۆیە و ساختەچێتیە. هەمیشە خەڵک هەژارە، هەمیشە کەمژیری ماڵی خۆیشوو نیشتیمانیشی وێران کردووە، خەڵکانیکی مشخۆریش ئەو کەم ژیرەیە بەکار دەهێنن، بۆ سوود و بەرژەوەندی حەزە بۆگەنەکانی خۆیان، فەرموو بەچاوی خۆت ببینە، ئەوکاتەی کە هەزاران مرۆڤی کورد لەترسی کیمیا بارانی بەعسی فاشی پەنایان بردە بەر شاخەسەخت بەفراویە ساردەکانی کوردستان، لەوێدا هەزاران کەس ژن و مندال و پەکەکەوتە، لەسەرماو برسا ڕەق بوونەوەو گیانیان لەدەستدا، ئالەوکاتەدا هونەرمەندە چەپەکان و شیوعەکانی جیهان کۆنسەرتێکیان ساسزاداو تێیدا ١٢٠ ملێۆن دۆلاریان کۆکردەوە، تا بینێرن بۆ ئەو خەڵکە بێداروو پەردووە لەسەرچیانکانی کوردستان. کەچی ئەو بڕە پارە زۆرە لە نێوان جێفری ئارچەری پەرلەمەنتاری بەریتانی سەربە لابور، کە جێفری ئارچەر جگەلەوەی کە پەرلەمنتارە، نووسەریشە، ١٢٠ ملێۆن دانە کتێبی فرۆشتووە، هەروەها مەسعود بەرزانییەکەی لەمەڕ خۆشمان کەلە منداڵیەوە قووتی منداڵانی کوردستان دەدزێت، ئەوو دوو جانەوەرە، ئارچەر و مەسعود بەرزانی، بەو هەموو سەرمایەی کە هەیانە، چاویان بڕییە قووتی ئەو خەڵکە نەگەبەتەی سەرچیاکان، مەبەست لێرەدا ئەوەیە، کە هێشتا مەسعود بەرزانی هەر سەرۆکە! فەرموو بەچاوی خۆت ببینە، کە ئەوو دوو جانەوەرە، چ دڕنندەیەکی کێوین! ئەو هەموو بەڵگانەمان لەبەردەستدایە کە مەسعود بەرزانی بە خائین ترین و دڕنندە ترین، کەسی مێژوو وێنادەکات، کەچی هێشتا بێمێشکی واهەیە، کە بەبێ ئەوەی، تەنانەت تورێکی قوڕاوی لەماڵی مەلا وەرگرتبێت، گەمژە گەمژە، پارێزگاریان لێدەکات، لێرەدا باس باسی ساختەچی و خوێڕیەکان ناکەین، کە ئاگاداری هەموو تاوان و خیانەتەکانی ماڵی مەلان و پارێگایشی لێدەکەن.
http://www.kurdistanpost.com/view.asp?id=aec6164e
تەنها بۆ زانین، وا نەزانن کە تەنها سویدیەکانن کەدەنگ دەدەن بە نازییەکان، بەڵکوو زۆرن ئەو جانەوەرانەی، لە سەرسەرێتی زیاتر هۆکارێکیان نیە، کورد هەیە بە شانازییەوە تەلەفۆن بۆ سەرۆکی نازییەکان دەکات وئەڵێ: من کوردم و ٣٥ ساڵ دەنگم داوە بە چەپەکان ئێستا دەنگ دەدەم بە ئێوە، واتا نازییەکان، هەروەها عەرەبێکی عێراقیش بە شانازییەوە، پڕوپاگەندە کات بۆ نازییەکان، لە شارەزایی، یان گەمژەیی ئەوەیان تەنها خۆیان دەتوانن، کە وەلام بدەنەوە.
http://www.exponerat.net/lyssna-kurd-som-rostat-v-i-35-ar-lagger-sin-rost-pa-sd-och-ringer-jimmie-akesson/

http://lt.se/nyheter/1.810001-sd-har-flest-invandrare-pa-vallistan
بیرتان نەچێت کە هیتلەر بە باشترین شێوەی دیموکراتی دەسەڵاتی گرتە دەست، بۆیە هەموو جارێک دەنووسم کە دیموکراسی جگەلە دێوجامە شتێکی دیکە نیە.
http://sv.wikipedia.org/wiki/Adolf_Hitler


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە