شاناز و هێرۆ، رۆحی جاشایەتی پیرۆز دەکەن!

Wednesday, 03/12/2014, 12:00

2116 بینراوە


مێژووی مرۆڤایەتی پڕیەتی لە ناوی ئەو ئافرەتە بە هەڵوێستانەی، کە لە بواری جیاجیا خزمەتیان بە مرۆڤایەتی کردووە. هەموو میللەت و نەتەوەیەک لە لاپەرەکانی مێژووی خۆیدا، بەرێزەوە ناوی ئەو ئافرەتانەیان تۆمارکردوە کە لە سەنگەری میللەتەکەیان بەرامبەر داگیرکەرانی وڵاتەکەیان جەنگاون، یان رۆڵی سەرەکیان هەبووە لە هەڵوێست وەرگرتن بەرامبەر هەر ناهەقیەک کە دەرهەق بە نەتەوە و میللەت و مرۆرڤایەتی کرابێت.
ئێدیپ کەڤێڵ، ژنێکی بەریتانی، پیشەی سیستەر، لە جەنگی یەکەمی جیهانی لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی ئەڵمانیا یارمەتی زیاتر لە ٢٠٠ سەربازی بەریتانی، فرەنسی و بەلجێکی دا بۆ ڕاکردن. دوای ئەوەی ئەڵمانیا بەمەی زانی، لە داداگادا بە تاوانی یارمەتیدانی سەربازی دوژمن، بڕیاری کوشتنی دەرکرد، بۆ ئەمە لە ئۆکتۆبەری ساڵی ١٩١٥لە لایەن دەسەڵاتدارانی ئەڵمانیا گوللەباران کرا.
دوای تەواوبوونی جەنگ، حکومەتی بریتانیا بەڕێزەوە لە سیرۆمۆنیەکی فەرمی سەربازی، لەلایەن جۆرجی پێنجەم مەلیکی بریتانیا بۆ هێنانەوەی تەرمەکەی سەرپەرشتی کرا، لە دوایشدا پەیکەرێکی بۆ دروست کرا. شەوێک پێش گوللەبارانکردنەکەی. ئێدیپ نووسراوێک دەدا بە پریست و تیایدا دەڵێت:
"خۆشەویستی نیشتمان کافی نییە، من رق و کینەم بەرامبەر هیچ کەسێک نییە. پشتیوانیم لە هیچ لایەنێکی شەرکەر نەکردوە. بەڵام هەر مرۆڤێک پێویستی بە یارمەتی من بووبێت، هەوڵم داوە یارمەتی بدەم".



ئٶلیمپە دی گۆگس، ساڵانی نێوان ١٧٤٨ -١٧٩٣ ژیاوە، نووسەر و چالاکاوانێکی سیاسی فەرەنسی بوو. بڕوای بە سەرکەوتنی " هەق" بووە لە نێو کۆمەڵگا، قسەکەرێکی باش بووە، چالاکییەکانی بۆ پاڵپشتکردن لە مافی ئافرەتان و کوێلەکان چرکردۆتەوە، داوای یەکسانیی بوونیانی کردوە لە هەموو بوارەکانی ژیان لە نێو کۆمەڵگای فەڕەنسی ئەو کات. یەکێکە لەو ئافرەتانەی کە لە قۆناغە هەرە سەرتاییەکانی بزوتنەوەی ژنان لە ساڵی ١٧٧٨ بەشدار بووە، بۆ ئەو مەبەستە دەستی بە نووسین کردوە، گەلێک لە نووسراوی سیاسی بڵاوکردۆتەوە، لەیەکەم ووتاریدا دەنووسێت: ' ژن بە ئازادیی لە دایک دەبێ و بە یەکسانیش لەگەڵ پیاودا دەمینێ"، ئەمە وەڵامێکە بۆ شۆرشی فرەنسا کە لە ساڵی ١٧٨٩ ' دیکلیرەیشنێکیان بڵاویکردبووەوە لە ژێر ناوی " پیاو بە ئازادی لە دایک بووە و هەر بە ئازادیش دەمێنێتەوە لە مافەکانیش هەموویان وەک یەک یەکسانن".
جارێکی کە دژ بە شۆرشی ئەو کاتەی فەرەنسا دەنووسێت' ئەو شۆرشە ئەو کات کاریگەر دەبێ و رۆڵی دەبێ کاتێک هەموو ژنەکان هۆشیار دەبنەوە لەسەر بارودۆخی نالەباری خۆیان و ئەو مافانەی وونیان کردوە لە نێو کۆمەڵگا" . لە ساڵی ١٧٩٣ سەری دەپەرێنن، بە تاوانی ئەوەی کە دژی حکومەت و شۆڕشە.




‌ئیمرۆ لە باشووری وڵات دەرفەت رەخساوە ژمارەیەکی باش لە ئافرەتانی کورد باڵا دەستن و لە ناوەندی بڕیارداندان، بۆ نمونە هێرۆ و شاناز. ئەوەی ئاشکرایە لە نێو یەکێتێ نیشتمانیدا، ئیدارەی دامودەزگاکانی حکومیدا لە شاری سلێمانی لە هەموو کەسێک زیاتر دەسەڵاتیان بەسەر هەموو جومگە سەرەکیەکاندا دەشکێت وەکو: دارایی، سەربازیی، دەزگا هەواڵگرییەکانی وەک دژە تیرۆر، زانیاریی، ئاسایش و دەزگای تری جاسوسی. ئاشکرایە کە هەردووکیان درێخیان نەکردوە لە یاسا پێشێلکردن، دزینی سەروەت و سامانی گشتی، قۆرخکردن هەموو پۆستە حزبیەکانی نێو ینک بۆ خۆیان و کەسوکاریان، خانەنشینی شاناز بە پلەی عەمید. دیاریکردنی کوڕەکانیان بۆ پۆستی بەرزی حکومی هەرێم و عیراق، دانیشتنی هیرۆ لەسەر کورسییەکەی تاڵەبانی. سەرەرای هەموو ئەوانە هێنانی قاسم سلێمانی سەرلەشکری باڵای ئیرانی بۆ ناوچەکانی کەرکوک و شارەبان (جەلەولا) و چوونە ناو یەک سەنگەرەوە لەگەڵی.

مێژووی میللەتانی جیهان پڕن لە ئافرەتی وەکو ئۆلیمپە دی گۆگس و ئێدیپ کەڤێڵ، کە بۆ میللەتەکانیان مایەی سەربەرزین لە میژوودا، ئاخۆ میللەتی کورد چی بەرامبەر بەم دوو ئافرەتە باڵا دەستە گەندەڵە لە مێژووی خۆیدا تۆمار دەکا بۆ ئەوەی جێگای شانازی و سەربەرزی نەوەکانی داهاتووی بن؟
---------------------------------------------------------
سەرچاوە:
1)
British Women's History - About.com
 
2)
Olympe de Gouges, The Declaration of the Rights of Woman (September 1791)

3)
هێرۆ برایم ئەحمەد لەگەڵ قاسم سلێمانی لە بەرەكانی جەنگ كۆده‌بێته‌وه ‌
06.10.2014
(باسنیوز)

4)
هەواڵێکی سەیر: شاناز ئيبراهيم ئه‌حمه‌د به‌ پله‌ى عه‌ميد خانه‌نشين كراوه‌
https://www.kurdistanpost.nu/biz/bellge/Talebani/Emid_shanaz.jpg

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە