سەرهەڵدانەوەى (مەلابەختیار) ئەڵبەتە بەختیار لەدرۆو و دزى و داوێن پیسى, وە ونبوونى (فوئاد مەعسوم)ئەڵبەتە مەعسوم لەتاوان نا,بەڵكو مەعسوم لەدر�

Saturday, 19/09/2009, 12:00

1803 بینراوە


دووبارە بەدەركەوتنەوەى مەلا بەختیار پاش وونبونیەكى یەك مانگى ,جارێكى تر بێ حەیایى و بێ شەرمى ئەم زاتەمان نیشان دەدەات كەچەند كەسێكى ڕیسوایە,ئەگەر زەڕەیەك حەیای بوایە پاش ئەو شكستەى كە لەئەنجامى درۆكانى خۆى فوئاد مەعسوم دا بەسەر یەكێتى هێنایان ,جارێكى دیكە ڕووى بەم خاكە پیرۆزەدا نەدەكردەوە,لەهەمووى سەیتر ئەوەیە ئەم زاتە ئێستا دووبارە كەوتۆتەوە قسەكردن و بوختان كردن بۆ لیستى گۆ{ان كەگوایە لەگەڵ موخابەراتى سوورى دا كۆبوونەوەتەوە لەبەغداد,ئەوەیە ئەقڵ ئەوەیە مەنتق؟كاك نەوشیروان هیچ ناكات لەگەڵ موخابەراتى سوریادا كۆدەبێتەوە؟باشە ئێمەش پرسیارێك لەتۆى داوێن پیس دەكەین ئەگەر بەقسەى وتەبێژەكەت بێت تۆ لەم ماوەیەدا لەوڵاتى ئوردن بوییتە باشە كێ ئەڵێ تۆش لەگەڵ (ڕەغد)ى كچى سەداممدا كۆنەبویتەتەوە؟!!یان ئەوە تۆى پەنا بۆ هەموو فێڵ و درۆیەك و هەموو شوێنێك دەبەیت بۆ ناشیرینكردنى لیستى گۆڕان و كاك نەوشیروان؟دڵنیابە تا تۆ ئەو بابەت و نوسینانە لەسایتە پڕ درۆكەتا دابەزێنیت ئەوە لیستى گۆڕان بەپێچەوانەوە جەمارەى زیاتر دەكات من پێم وایە كەسانى وەك مەلا بەختیار-سەگۆ قادر زۆر زۆر پێویستن بۆ یەكێتى پارتى چونكە بەدەركەوتن و قسە كردنى ئەم دوو زاتە ناپاكە زیان بەیەكێتى و پارتى زیاتر دەكات بۆیە مانەوەیان یەكێتى و پارتى زیاتر لەمەرگ نزیك دەكاتەوە,نازانم ئەم مەلا بەختیارە لەدواى هەڵبژاردنەكانەوە بەخۆیدا چووەتەوە بزانێت چۆن سەرى یەكێتى بەقووڕدا بردووە بیرێكى كردۆتەوە لەخۆى كە مێژوو ڕەحم بەو هەموو درۆوو داوێن پیسیەى ناكات كەبەرامبەر كچە پاكیزەكانى سلێمانى ئەنجامى داوە؟قەت لەخۆى پرسیارى كردووە ئایا تەمەنى ئەم مەلایە بەقەد تەمەنى حەزرەتى نووح دەبێت وا هەرگیز لەدرۆوو خۆدەرخستن ناكەوێت؟باشە مەلا تۆ پرسیارت كردووە لەخۆت كە لەكاتى هەڵمەتى هەڵبژاردندا شار بەشاروو گوند بەگوند ماڵ بەماڵى سەرۆك هۆزوو سەرۆك جاشەكان دەگەڕایت و پارەت دەبەخشییەوە پێمان ناڵێت بەرهەمەكەى چى بوو؟ئەى باشە ئەترسم ئەو مەلا بەختیارەى پێش هەڵبژاردن و دواى هەڵبژاردن یەكێ نەبن؟ئەگەر یەكێكنن بۆ نامریت بۆ داناڕزیێت كە ئەو هەموو پارەو سەروەت و سامانى ئەم میلەتە ڕەشوو ڕووتەیە دات بەدەرخواردى ناپاكان و پیاوو كوژەكانى گەرمیاندا؟دەلەكۆڵمان بەرەوە بڕۆ و ڕووى خۆت ڕەشكە,ئەوەى جێگەى سەرنجە پیاوە پەمەییەكە پیاوە گرگنەكە (فوئاد نامەعسوم)كەئەویش هاوشێوەى مەلایە لەدرۆدا ئێستا لەم كاتەدا دیار نییەو كەمتر لەملا دەردەكەوێت بۆیە هەر بەدەركەوتنەوەى ئێمەش ڕق و كینەى پەنگ خواردووى دڵمان لەم سایتە جوامێرەدا هەڵدەڕژێنین بۆى
18/9/2009

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە