حەیدەرى مافخۆرى شوێنەوار ناسان و پیاوى نەوزاد هادى جاشى عومەر سۆفى

Thursday, 04/03/2010, 12:00

1278 بینراوە


دەیان جار لەسەر حەیدەر حەسەنى دەرچوى بەشى شانۆ نوسراوە كە بەچ حەقێك كراوەتە بەڕێوەبەرى

شوێنەوارانى هەولێر لە كاتێكدا ئێمە دەیان شوێنەوارناس هەیین و ئێمە لە شوێنەوار دەزانین و كارى ئێمەیە نەك حەیدەرى شانۆكار و دز و شوێنەوارفرۆش، چەندین جاردەنگى خۆمان گەیاندۆتە سەرۆكى دیوانى ئەنجومەنى وەزیران د.نورى سنجارى و بەرپرسى لقى هەولیر پشتیوان ێادق و وەزیرى گەشت و گوزار كە شوێنەوارەكان سەر بەم وەزارەتە بوو پارێزگارى هەولێر نەوزاد هادى داوامان لێ كرد حەیدەرى دز و ناپاك لابەرن و شوێنەوارناسێك بكەنە بەڕێوەبەرى شوێنەوارانى پایتەخت بەڵام نەیان كرد و ئێمەیان بە هیچ نەزانى و هەروەها دوو سەد ئەندامى سەندیكامان(سەندیكاى شوێنەوارناسان) بەهیچ نەزانى و لەوانەشە سەرەڕاى ئەمەش بەتەماى ئەوە بن دەنگیان پێ بدەین لەم هەڵبژاردنەدا. مانەوەى شانۆكارێكى دز و فرۆشیارى ئەشكەوتى بەستون لەو فەرمانگەیەدا سوكایەتى كردنە بە ئێمەى شوێنەوارناسانى هەولێر و هەروەها سوكایەتى كردنە بە فەرمانگەى شوێنەوارانى هەولێر و بە شوێنەوارەكانى كوردستان و دەبێ ئێمە لەمەودوا ڕێگاى خۆمان بزانین و بێ دەنگ نەبین.

لە هەفتەى ڕابردو دووجار لە بارەى ئەم زوڵمەوە ووتار بڵاوكراوە لە ڕۆژنامەى هاووڵاتى ڕۆژى 21-2-2010 بە ناونیشانى (مافخواردنى شوێنەوارناسان) و كوردستان پۆست ڕۆژى 20-2-2010 بە ناونیشانى) پارتى لەجیاتى شوێنەوارناسەكان مومەسیلێك و چاوەشێك بۆ ئەڵمانیا شاند دەكات (حەیدەرى شانۆكار ئەشكەوتى بەستونى دوو ملێون ساڵى دایە كاروان بارزانى لە باتى مستەپارەیەك و سێ شوێنەوارناسى ناچار كرد هەرچى چینەكانى شوێنەوارى كۆنى نێو ئەشكەوت هەیە فڕێی بدەن لەگەڵ دەیان كرێكار لە ماوەى بیست ڕۆژدا و ئەگەر تەنقیباتى شوێنەوارى تێدا كرابایە بە بیست ساڵ تەواو نەدەبوو كە چەندین جار لە ڕۆژنامە و سایتەكاندا ئەم تاوانەى حەیدەر نوسرا و كەسیش پێ نەوت پێت خوارە و ئەوا ئێمەش وێنەى ئەو نوسراوەى حەیدەر لێرەدا بڵاو دەكەین تا دوا ڕۆژ بەپێ یاسا سزابدرێت. پاش ئەم تاوانەى ئەشكەوتى بەستون د.نورى سنجارى پلەى جێگرى بەڕێوەبەرى گشتى بەخشى بە حەیدەر و بە پێچەوانەى یاساش چونكە حەیدەر بڕوانامەى بەكالۆریۆسى نیە و داوا لە سەرۆكى حكومەت دەكەین ئەم پلە ساختەیە لەو ساختەكارە وەرگرێت. پارێزگار نەوزاد هادى حەیدەرى خستۆتە بن باڵى خۆى تا هەر تاوانێك بەرامبەر شوێنەوار و ڕوخاندنى دوكان و خانوەكانى خەڵك كرد لە گەڕەكە كۆن و كەلەپوریەكانى خانەقا و تەعجیل و عارەب بەناوى ماستەرپلانەوە وێرانى بكات لەگەڵ بازاڕى گەورە و بازاڕى خانەقا و شێخەڵا یەكسەر بێ قەید و شەرت بۆى واژۆ بكات بەناوى فەرمانگەى شوێنەوارانەوە و فەرمانگە بەد بەختەكە بكاتە شەریكى تاوانەكانى لەنێوبردنى كولتورى هەولێر. پاش ئەوەى دەیان كەس ووتاریان نوسى لە بارەى ئەم تاوانانەى پارێزگار. ڕۆژێك حەیدەرى شانۆكار فەرمانبەرانى فەرمانگەكەى كۆكردەوە ووتى زۆر دژى كاك نەوزاد هادى نوسراوە و دەبێ ئێمە پشتگیرى بكەین و بەیانێك بۆ پشتگیرى ئەو بڵاو بكەین، زۆربەى زۆریان بەدڵ یان نەبو هەندێكیشیان ئیمزایان نەكرد و بەیانە ساختەكەى بڵاو كرد لە ڕۆژنامەى خەبات ژمارە(3201) بەناونیشانى ((كارەكان بۆ ئێمە جێبهێڵن هەر خۆمان خەمخۆرى شوێنەوارەكانی كوردستانین))

وێنەى قەڵاى بانەمانیشى تێدا بڵاوكرد چونكە خۆى دەزانى چەند پارەى دزیوە بەناوى چاككردنى ئەم قەڵاتەوە.لەو بەیانەدا فەرمانگەى شوێنەوارانى كردە شەریكى تاوانەكانى پارێزگار لە وێران كردنى گەڕەكە كۆنەكانى هەولێر و حەیای فەرمانگەكەى برد و خەڵكێكى زۆرى كردە دوژمنى فەرمانگەكە. لە بەیانەكەدا بەشان و باڵى پارێزگارى هەڵدا و نوسیویەتى (پڕۆژەكانى پارێزگار بۆ پاراستنى شوێنەوارەكانە) و (كارەكانى ماستەر پلان لە ئەستۆى نوێنەرى ئێمەدایە):كامە پارێزگار پڕۆژەكانى بۆ پاراستنى شوێنەوارەكانە ئەو پاڕێزگارەى (قەڵاى عەوێنە)ى وێران كرد لە دەشتى هەولێر ئەو پارێزگارەى بەڕێز عەدنان وەلى(بێباك) شیعرێكى جوانى بە جاشایەتى ئەو بڵاوكرد لە كوردستان پۆست لە ڕۆژى 28-2-2009 كە نەوزاد هادى جاشى سەۆركى مەفرەزە خاێە(عومەر ێۆفى)بوە كە دەیان كوردى بە ئیعدام كردن داوە و چەندین پێشمەرگەى شەهید كردوە بۆ ڕژێمى ێەدام نەك تەنها عەدنان زانیویەتى نەوزاد سەر بە مەفرەزە خاێەى عومەر ێۆفى بوە و هەوییەى ئەوەى لە گیرفان بوە بەڵكو هەزاران كەس لە خەڵكى هەولێر و دەشتى هەولێر ئەمە دەزانن و باسى دەكەن ئەگەر حەیدەر لە هەشتاكاندا منداڵ نەبایە و گەورەبایە ئەویش دەبوە جاشى عومەر حەسەن سەرۆكى مەفرەزە خاێەیەكى دیكە لە هەولێر پاش. ڕاپەڕینى 1991 خاوەنى شەهیدان تۆڵەى خۆیان لەم دوو تاوانبارە عومەر ێۆفى و عومەر حەسەن كردەوە و تۆپاندیانن بەڵام چەندین كەس لە جاش و جاسوسەكانیان ئیمڕۆ لەبن باڵى حزبەكانن و كاربەدەستن و دەلەوەڕن لەوانە نەوزاد هادى یە كە پارتى كردویەتى بە پارێزگار و گەورەى پایتەختى كوردستان و پڕوپاگەندەشى بۆ بڵاودەكەن كە خزمەتى پایتەختى كردوە بەڵام كام خزمەت قیرتاوكردنى چەند شەقامێكى گشتى كاتى بەعس لە ناوەندى شار و دروست كردنى سێ پردێك؟ بەڵام ناڵێن چەندى لە بودجەى پارێزگا و بەناوى پڕۆژەكانەوە دزیوە و بەچى كۆڵانێكى هەولێرى هەموى كڕیوە و بەچى دەتوانێ كارگەیەكى گەورە لەلاى دارەتو دروست بكات. ئایا جاشى عومەر ێۆفى شوێنەوارەكانى هەولێر دەپارێزێت لە پڕۆژەكانیدا وەك حەیدەرى نۆكەر نوسیویەتى لە بەیانە ساختەكەیدا بەڵكو كەسانى جاش هەموو كاتێ دژى كوردە.



-هەولێر


IMG_0001.jpg

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە