ئاوڕدانەوە كەى بارزانى پولێك ناكات

Monday, 07/06/2010, 12:00

1375 بینراوە


مەسعود ئەڵێن بە ڕەسمى بانگ كراوە بۆ توركیا ,مەسعود واى دانابوو ئەمجارە لە توركیا وەكو سەرۆكى ووڵاتێك پێشوازیەكى گەرمى لێ بكرێ بەڵام بەڕاستى وا دەرنەچوو , ئەمەش مەسعود خۆى واى لە خۆى كردوە لەبەر ئەوەى ئەو وەكو سەرۆكى هەرێم چوە كەچى تەنها وەزیرەكانى سەر بە پارتى بردوە , ئەمە خاڵى یەكەمى تێك شكاندنەكەیەتى كە خۆى بە سەر خۆى هێناویەتى , خاڵى دووەم مەسعود و بنەماڵەكەى و حیزبەكەى هەتا ئێستاش جاشێكن لە جاشەكانى توركیا , نابێت و نەبوە ئاغا وەكو ئاغا پێشوازى لە نۆكەرەكەى بكات , توركیا ش قەت وەكو سەرۆكێك پێشوازى لەو جاشە ناكات كە 3500 جاشى خۆى بۆ تورك بە كوشت داوە , وە كو مستەشارەكانى زەمانى بەعس بەردەوام بنەماڵەى جامانە سور پیش لە شكرى تورك دەكەوتن , ئەوە هە ر مەسعود بوو پێش جەندرمە دەكەوتن بۆ سەر سەنگەرەكانى پەكەكە و یەكێتى , ئیتر ڕەوایە تورك وەكو سەرۆكێك پێشوازى لە كۆنە جاشێكى خۆیان بكەن , شتى وانابێت , مەسعود خۆى بوو ئاڵاى كوردستانى ناشیرین كرد , هەر مەسعود بوو جاشایەتى فێرى هەمومان كرد , ئەو كاتەش كە چۆتە هۆڵەكەوە بۆ لاى ڕۆژنامەنوسان مەسعود خۆى ئەوەى قبوڵ بوە , ڕەوایە كە مەسعود هاتۆتە ژورەوە چاوێكى بە هۆڵەكە نەگێڕابێت , شتى وا نابێت , سوریش زانیویەتى و پێشى خۆش بوە ئاڵاى كوردستان لەوێ نیە , ئەمانە جاشى توركن و پێشیان خۆشە لە ژێر ئاڵاكەى ئەتاتوركا بمرن وەكو چۆن مەلا مستەفاى باوكى لە ژێر ئاڵاكەى ئێرانى شادا مرد , ئەمە پشتاو پشت بۆ مەسعود ماوەتەوە , ئێوە سەرنج بدەن , ئەگەر مەسعود بەڕاستى ئەوەندە خەم خۆرى ئاڵاكەى كوردە ئەبوایە هەر ئەو كاتە هۆڵەكەى بەجێ بهێشتایە , یان هەر ئەو كاتە سوارى فڕۆكەكەى ببوایە و بگەڕایەتەوە , ئەو كە زانیویەتى ئەو هەموو بێڕێزییەى پێ دەكرێ بۆ قبوڵى كردوە , سەرۆكێك ئامادە بێت 3500 چەكدارى خۆى بۆ دەوڵەتێكى داگیر كەر بە كوشت بدات , ئەبێت ئێستاش ئەو مل كەچى و سەر شۆڕییەى قبوڵ بێت , توركیا وەكو مستەشارێك یان نۆكەرێكى دڵسۆزى دەوڵەتى تورك پێشوازى لە مەسعود كردوە نەك وەكو سەرۆكى هەرێمێك یان تەنانەت حسابى هاوڵاتیەكى عێراقیشى بۆ نەكردوە , توركیا وا بیر دەكاتەوە ئەگەر كەسێك ئامادە بێت خیانەت بكات لە براكەى خۆى ئیتر چۆن خێر بۆ ئێمە ئەداتەوە بۆیە وەكو سەرۆكى بنەماڵەیەك و مافیایەك و نۆكەرێكى دێرین و نۆێ پێشوازى لێ كردوە نەك وەكو سەرۆكى هەرێمێك ,كەس نیە بە قەد ئەم سەرۆكانەى ئێمە لاوازو نۆكەر بن , ئەگینا ئەبوایە یەكسەر بگەڕایەتەوە و نەوەستایە , بەڵام مەسعود چۆن شتى وا دەكات , ئەوان كە حساب بۆ ئاڵاى ووڵاتەكەت نەكەن بێ گومان حساب بۆ خۆشت ناكەن , بەداخەوە ئێوە بونە هۆى سوك كردنى ئاڵاى پیرۆزى كوردان , كفرە كەسێكیش هەوڵى سووك كردنى ئاڵاكەى دابێت و كردبێتى بە سەر دەبابەى بەعس و جەندرمەوە ئێستا خۆى بە كورد بزانێ و لە ژێر ئەو ئاڵایەدا سەرۆك بێت , ئەمانە بەس لێرە لەم هەرێمەدا شێرن ئەگینا لە دەرەوەى هەرێمەكەمان ڕێوین , ئەوە تاڵەبانیش بە هەمان قۆناغدا ڕۆیشت , ئاڵاى ووڵات زۆر پیرۆزە بەڵام ئەمانە ئەو پیرۆزیەشیان نەهێشتوە ,بەڕاستى پێمان شەرمە كەسێكى وەكو مەسعود سەرۆكمان بێت كە لە هەموو شوێنێك كورد سوك دەكات , نازانم ئەو لە سەدا حەفتایە كێن دەنگیان داوە بەو سەرۆكە كە نەتوانێ بەرگرى لە ئاڵاى ئەو خەڵكە بكات , ئەوەتا كوڕ لاسایى باوكى دەكاتەوە و لە سەر هەمان ڕێچكەى باوكى دەڕوات , مەلا مستەفاش ئەمەى كرد بۆیە مەلا ئاوەكەى ڕشت و مەسعودیش پێى لێ خشاند.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە