بنه‌ماڵه‌ی مه‌سعود رێگایان له‌ کۆسره‌ت گرت بۆ یادی (ی ن ك)

Tuesday, 14/06/2011, 12:00

1002 بینراوە


كلیلی هەولێر لای كێ بێت دەبێتەخاوەنی یەكیەتی ،پارتی سیخوڕەكانی بەدرۆ دەخاتەوە ئەوە هەواڵ نەبوە پێی دراوە كەكۆسرەت ڕەسوڵ عەلی بەجەیشێكی گەورەوە دەچێتە شاری قەڵاو منارە یادی یەكیەتی دەكاتەوە ، ئەوە درۆیەكی شاخدارە و پێشتر ئامادەكاری بۆ كراوبوو سەرانی پارتی دەانەوێت هەمووان لەبەردەستیاندا سوجدەبەرن ،ئەمڕۆكەی باوی ئەوە ماوە بەسەری خەڵك سوێند بخورێ ،هاوڵاتیان بەراستی و بەنەتەوە پەیمان ئەدەن و دێنە سەرشەقامەكان ، پارتی پیاوەتی كوسرەت و نەبەردی هەولێریەكانی خستەڕوو كەتوانیان یادێكی تری زیندوو بكەنەوە بۆ جوانەمەرگەكانی شۆڕشی نوێی گەلەكەمان ، بۆ پێیان وایە یادكردنەوەكە لەسلێمانی بەهێزتر بوە جەماوەری زۆر كۆبوەتەوەیان لەهەولێر ئێستە پەشیمانن ئەڵێن بریان ئەوكارەمان نەوروژاندایە،هەواڵی ڕاست و دروستی ئەو ڕێگرانە لەسەر زمان و دەستی سەرۆكی هەرێم بوە بریا تەنها چەكدارانی بازگەی دێگەڵە بەربەست بونایە نەك سەدان چەكداری تایبەت بەسەرۆك لەدێگەڵەو لەكەسنەزان ئامادەبكرانایە ، پارتی وادەزانێ تاپۆی هەولێر بەناویانەوەیە نەخێر سەدام ئێوەی كردە هاوڵاتی ئەوشارە نەك بەمافدارێتی ،ئەحمەد كانی ئەندامی ئەنجومەنی سەركردایەتی زۆر بێشەرمانە ئەڵێ هەواڵمان پێدرا كەكۆسرەت ڕەسوڵ عەلی بەجەیشێكی زۆرەوە هاتوە بۆ هەولێر براینە ئێوە شاهیدی هەق بن كەسێك بۆ شادیەك بڕوات سەربازگەیەك لەگەڵ خۆی دەبات ،پارتی ویستی تۆڵەی خۆی بكاتەوە گوایە كۆسرەت لە هێنانی ئەو جەیشەزۆرەی پارتی بۆ سلێمانی ڕێگری كردوە هەركەسی تریش بوایە دەیكرد چۆن سەرۆكی هەرێم بەبێ ئاگاداری وەزیری پیشمەرگە سەربازگە لەناو شاری هەڵمەت و قوربانی دروست دەكات كە ژیانی هاوڵاتیانی بۆ ماوەیەك تاڵ كردبوو بارودۆخ تەنها بەدڵی پارتی بوو ،بەوشێوەیە ئەیانەوێت كاری ئاوەدانی و ڕێكخستن لەم شارەدا بكەن ،مێژوو شاهیدە لەسلێمانی كەس بەهێز ناتوانێ ژیان بگوزەرێنێ سلێمانی مافوچارەنوسی لێیان دەوێت ،كاك نەوشیروان هیچ ناڵێ و سەیری ئەو سەمەرەیەدەكات كەپارتی بەڕێوبەریەتی كەلای ڕونە ناهەقی لەمەوبەدوا قبوڵناكرێت جەماوەریش زیاتر گڕدەگرن لێیان ئەوهەڵەگەورەیە كرا ئۆپۆزیۆن و كۆسرەت سودیان لێ وەرگرت دەیان ساڵی تر پارتیشی بۆدواوە برد ، عیماد ئەحمەد ووتی كۆسرەت گلەیی لەهەندێ ئەندامی یەكیەتی هەیە بەداخەوە ئەوە گلەی نیە ترسنۆكیە نەتوانرێت لێكۆڵینەوەی دادگایی بكرێت بەرامبەر ئەو هێزە ئەترسین وەزیری پێشمەرگە بۆ جارێكی تر لەپەرلەمان بەسوێند خواردن پاساوی درۆینە بهێنێتەوە كەڕێگری لەو پیاوە نەكراوە ، كەس لەمشارەدا حەزی لەشەڕنیە كەسیش نایكڕێ تەنها پارتی دەیفرۆشێ و بێمشتەریە،لەهەموی سەیر تر ئەگەر پارتی تەڵەی نەناوەتەوە لەچركەیەكدا چۆن جێگری پارتی و مسرور بارزانی بەو كارەدەزانن و تەلەفون بۆ كۆسرەت دەكەن ، بەپاساوی چی ؟ تكای لێدەكەن كەبگەڕێتەوەبۆ هەولێر جێگەی سەرسوڕمانیە هەموویان ئاگادارن بەڵام هەڵەیان كرد خوا هەزار تەڵەیان بۆ دابنێ مۆڵگەشیان لەسلێمانی نیە و هەولێریش سەلماندیەوە كەبنكەی سەرەكی یەكیەتیە .
جە وهەر

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە