گروپەكانی ئاشتی دەرگاكانی بێدنگیان شكاند

Monday, 19/10/2009, 12:00

1600 بینراوە


ئەمڕۆ كاتژمێر چوار سەر لەبەیانی لەكەمپی پەنابەرانی مخموورەوە گروپێك كە ژمارەیان بیست و شەش كەسن و لەگەڵ كاروانێك كە پێكهاتووە لەهەزاران ئۆتۆمبیل بەرەو دەرگای خاپۆر بەرێ كەوتن وهاوكات گروپی قەندیلیش ئەمڕۆ لەساتەكانی بەرێ بەیاندا گەیشتنە شاری هەولێرەو هەر دوو گروپەكە لە هەولێر یەكیان گرتووەو بەرەو دەرگای خاپۆر بۆ پێشخشتنی ئاشتی لە توركیا بەرێ كەوتن. لە گەڵ گروپەكانی ئاشتیدا بەهەزاران خەڵك لەشارەكانی باشووری كوردستان لەگەڵ كاروانەكەو لە پێشوازیان دا بەشدار بوون. ئەو گروپە لەتوركیا لەلایەن سەدان هەزار كەسەوە پێشوازیان لێدەكرێت، كە لەلایەن پارتی كۆمەڵگای دیموكراتییەوە رێكخراوە. تا ئێستاش لەلایەن كاربەدەستانی دەوڵەتی توركەوە پێشوازی لەهاتنەكەیان هەیەو رۆژەڤە سەرەكییەكانی توركیای داگیركردووە. وا پێدەچێت كە پاش لێكۆلێنەوە رووتینیەكان، گروپەكان سەربەست بكرێن، لەبەرنامەی دەتەپە دایە، كە ئەو گروپانەی ئاشتی بەشداری گروپی كۆبوونەوەی پەرلەمانی دەتەپە بكەن. شایانی باسە كە پێشنیاری ئەو گروپە لەلایەن بەرێز عەبدوڵڵائۆجەلان كراوەو گەلی كوردیش بەگشتی ئەو پێشنیارەیان قەبوول كردووە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە