به‌په‌له / بۆ جارێكى تریش لیستى یه‌كگرتوو ده‌نگى به یاساى هه‌ڵبژاردنه‌كان نه‌دایه‌وه و هاوپه‌یمانى دانگى پێ دایه‌وه
Monday, 07/12/2009, 12:00
1432 بینراوە
كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر یاساى هه‌ڵبژاردنه‌كان له لایه‌ن په‌رله‌مانى عێراقه‌وه په‌سه‌ند كرا‌و لیستى یه‌كگرتووش بایكۆدى ده‌نگدانى یاساى هه‌ڵبژاردنه‌كانى كرد له كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانیدا هه‌ڵوێستى خۆى له‌سه‌ر یاساكه راگه‌یاند
له‌وباره‌یه‌وه دكتۆر محمه‌د ئه‌حمه‌د سه‌رۆكى لیستى یه‌كگرتووى ئیسلامى كوردستان له په‌رله‌مانى عێراق له لێدوانێكى تایبه‌تیدا به سایتى یه‌كگرتووى راگه‌یاند به‌هۆى دابه‌ش كردنى كورسییه‌كان بۆ هه‌رێمى كوردستان له (58 كورسیه‌وه دابه‌زى بۆ (43) كورسی ،ئه‌م رێژه‌یه‌ش له قورسایى بریاره‌كانى میلله‌تى كورد له پێشهاته سیاسیه‌كانى حكومه‌تى عێراق زۆر كه‌م ده‌كاته‌وه و ئێمه‌ش به‌وه رازی نه‌بووین و بایكۆدى ده‌نگدانمان كرد
له وه‌ڵامى پرسیارێرێكى په‌یامنێری سایتى یه‌كگرتوو له به‌غداد كه ئایا بۆ چى لیستى هاوپه‌یمانى كوردستانى ده‌نگى به یاساكه دا سه‌رۆكى لیستى یه‌كگرتوو رایگه‌یاند كه له سه‌ره‌تادا ئێمه و ئه‌وان یه‌ك هه‌ڵوێست بووین به‌ڵام به‌داخه‌وه له پێش ده‌نگدان به یاساكه لیستى هاوپه‌یمانى له بریاره‌كه‌ى خۆیان پاشگه‌زبوونه‌وه
له وه‌ڵامى پرسیارێكى تر‌ى په‌یامنێری سایتى یه‌كگرتوو كه ئایا هیچ فشارێك به دى ده‌كرا له‌سه‌ر لیستى هاوپه‌یمانى كوردستانى محمد ئه‌حمه‌د به راشكاوانه رایگه‌یاند به‌ڵێ به وته‌ى په‌رله‌مانتارانى لیستى هاوپه‌یمانى ده‌نگدانیان به‌و یاسایه له‌سه‌ر بریارى خۆیان نه‌بووه و فشارى ئه‌مریكایان له‌سه‌ر بووه
جێی ئاماژه پێكردنه له خولی ئێستاى په‌رله‌ماندا كورد خاوه‌نى (58) كورسیه و به‌و پێیه‌ش له خولى داهاتووی په‌رله‌ماندا هه‌رێمى كوردستان ده‌بێته خاوه‌نى ته‌نها (43) كورسی به دیاریشه‌وه وه هه‌روه‌ها شاره‌زایانى بوارى سیاسیش واى لێك ده‌ده‌نه‌وه له هه‌ڵبژاردنى داهاتووى عێراقدا سه‌رۆك كۆمار بۆ كورد نابێت
شایه‌نی باسه جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌ره‌ك كۆماری عێراق پێش كه‌مێك پیرۆزباییه‌كی ئاراسته‌ی خه‌ڵكی عێراق كرد به‌بۆنه‌ی ده‌نگ دان له‌سه‌ر یاسای هه‌لبژاردنه‌كان بۆ جاری دووه‌م
كاتی دانانی هه‌واله‌كه 12:45 ده‌قیقه‌ی شه‌و به‌غدا.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست