مێژویه‌كی ره‌شی چڵكاخۆری ئه‌ندازیار دارا ره‌شید
Thursday, 29/07/2010, 12:00
693 بینراوە
كۆمپانیای هه‌ژیر
ئه‌وه‌ی ده‌مه‌وێ شه‌نوكه‌وی ئه‌و خه‌رمانه چه‌ور و پاره‌خۆرانه بكه‌م كه له‌ناو شاره‌وانی سلێمانی له ساڵانی ڕابردو كراوه و دیزه به‌ده‌رخۆنه كراوه. به‌ڵام ئێستا ئه‌مه بۆته دومه‌ڵ و گه‌وره بوه. ناشارێته‌وه. ده‌بێت هه‌روه‌كو مریشك ئاوڕوت بكرێ بۆ خه‌ڵكی شاری سلێمانی و ئه‌و تارمایه ڕه‌شه لاببرێ تا زۆر جوان ئه‌م دزانه‌ی ناو شاره‌وانیان بۆ ده‌ركه‌وێ. تا له‌هه‌مو شوێنێك بناسرێن ئاشنا بكرێن به‌نه‌وه‌ی نوێ وشاری سلێمانی. نه‌وه‌كو رۆژێ بێ ئه‌م چڵكاوخۆرانه ببنه جوامێری مێژوی شاره‌كه‌مان. بۆیه من وه‌ك خاوه‌نی كۆمپانیای هه‌ژیر كه له‌ساڵانی ڕابردو كاری ئه‌م كۆمپانیایه‌م ده‌كرد وه‌ك ئه‌ندازیارێ ئه‌وسا بۆم ده‌ركه‌وت كه له ناو شاره‌وانی باندو سیلسیله‌ی باند چۆنه. له‌ڕاستیدا تائێستاش ئه‌و كاره قێزون و ڕاو ڕوتانه له‌مێَشكمدا بۆته نه‌خۆشی هه‌میشه‌یم كه‌چۆن ئه‌و جه‌ردانه‌ی ناو شاره‌وانی پاره‌و سه‌ره‌وه‌تی ئه‌م خه‌ڵكه هه‌ڵده‌لوشن.
دزه گه‌وره‌كه‌ی شاره‌وانی سلێمانی
له ساڵانی ڕابردو شاره‌وانی به شێكی هه‌بو له سه‌ر پاره‌ی (986) كاری پرۆژه‌ی ده‌دا به كۆمپانیا كان له سلێمانی له ڕێ ته‌نده‌ره‌وه (كام ته‌نده‌ره‌و چۆن) ئه‌م به‌شه ئه‌ندازیار (دارا ڕه‌شید) مه‌سولی بو. ئه‌م ئه‌ندازیاره له‌تاو ڕیشوه‌ت وه‌رگر ئاگای له‌خۆ نه‌ما بو (كوله‌كه‌و خه‌یاری لا وه‌ك یه‌ك بو) هه‌ر دای ده‌مركاندو ترش و خوێ ده‌كرد. ئه‌م به‌ناو ئه‌ندازیاره سوك و ڕو ڕه‌شه مه‌گه‌ر من بزانم چۆن ته‌مسلی ده‌كرد. له پێناوی وه‌رگرتنی به‌رتیل و ده‌ست پانكردنه‌وه. له‌گه‌ڵ هه‌ندێ مقاول شیر و تیریان له‌یه‌ك ده‌ساوی. به‌ڵام له‌گه‌ڵ هه‌ندێ مقاولی تر له ژوره‌كانیدا قاقای پێ كه‌نین و گاڵته و گه‌پ و ئیشی نوێ تر كوێ هه‌یه.(خۆشه چه‌وره خۆری).
ئه‌ندازیار دارا ڕه‌شید ئه‌و سڕ و تاك تیكه‌ی تۆ هه‌ته زۆر ڕاسته. كه‌س ناگاته‌وه به‌تۆ له ڕێوتی و ساخه‌ته‌چی و فێڵبازیت. تۆ ئه‌وه‌نده لێزانی بۆ كاری ڕیشوه‌ت و خۆ خۆری ده‌بوایه ناوت زانای ڕیشوه‌ت وه‌رگر بویتایه. ته‌نها له پرۆژه‌ی سندوقی مه‌جاری قالاوه چه‌ندت له مقاوله‌كه وه‌رگرت له‌بیرته چۆن رۆژێ ده‌وای ده‌وام له ژوره‌كه‌ی خۆت به (38) وه‌رقه سوڵحتان كرد. ئه‌گه‌ر لێزان نه‌بویتایه چۆن به‌ناوی ئیشه‌وه دوای ده‌وام له شاره‌وانی ده‌وامت ده‌كرد. به‌رپرس و سه‌رۆكی شاره‌وانیشت ناڵ كرد بو (ئه‌ویش حاكم قادر بو- خوا سه‌بوری بدات بۆ له‌ده‌ستدانی كورسیه‌كه‌ی شاره‌وانی). ئافه‌رین (ئه‌ندازیار دارا ره‌شید) تۆ ئه‌وه‌نده زۆڵ و زۆر زان بی ئه‌و هه‌مو مه‌سوله‌ی شاره‌وانی حشیشه خوارد بكه‌ی. تائێستاش هه‌ر وه‌كو خۆت له‌به‌شه‌كه‌ت ماویته‌وه و بسكه‌ی سمێڵت دێ. ئێستا وه‌ك بیستومه به‌ناوی به‌شی دیزانه‌وه كار ده‌كه‌ی. باشه به‌س له‌شاری سلێمانی نزیكه‌ی (7) هه‌زار ئه‌ندازیار هه‌یه. هه‌موی كه‌م توانا‌و نه‌زانن ته‌نها (دارا ڕیشوه‌ت نه‌بێ) شاره‌وانی سلێمانی له‌خۆتان نه‌پرسی بۆچی به‌رپرسی به‌شێ بۆ ماوه‌ی (11) ساڵ له‌یه‌ك پۆست‌دا بێ؟؟؟؟؟
ئه‌ندازیار دارا ڕو ڕه‌شه‌ی شاره‌وانیله‌بیرته له‌تێكه‌ڵ كردن و قیرتاو كردنی شه‌قامه‌كانی ناو شار چۆن رێكه‌وتوبی له‌گه‌ڵ هه‌ندێ مقاول. هه‌رچی ته‌نده‌ره‌كانیش بو بۆ كۆمه‌ڵێ مقاولی تایبه‌تی ده‌رده‌چو بیرته ئێواره‌یه‌كی درنگ چۆن شه‌قامی خوار ده‌ستاڕه‌كه‌تان قیر ده‌كرد به‌په‌له په‌ل هه‌ڵتان پڕوسكان. ده‌زانی له‌به‌رچی له‌به‌رئه‌وه‌ی دوای ده‌وام له دائیره دانیشتوبن له‌گه‌ڵ دوو مقاولی تر كه‌له‌ژێره‌وه كڵه‌په‌ی چه‌وری خۆ تی تیابو. تا زو ئه‌و كارانه ته‌واو بكه‌ن و ئیشی مه‌جاری زه‌رگه‌ته و شاره‌وانی وه‌رگرن. به‌شه‌ریكی..(وه‌ڵا ئافه‌رین ئه‌ندازیار دارا ڕیشوه‌ت بۆخۆت و دیزاینی دزیت) سه‌ر شۆڕی بۆ شاره‌وانی سلێمانی و ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ی.چونكه دارا جه‌رده هه‌ر به‌دیزاینی خۆی سه‌رخۆشتان ده‌كا.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست