بریارى سوتاندى رواندز لە لایەن پارتى

Sunday, 27/02/2011, 12:00

1683 بینراوە


دواى شەوى 17/18/2011 لە دواى خۆپێشاندانەكەى شارى سێمانى گولە باران كردنیان لە لایەن جاشەكانى بارزانى وە پیشەى هەمیشەیان راستەوخۆ بریارى سوتاندنى هەموو بارەگاكانى بزوتنەوەى گۆران لە لایەن سەركردایەتى پارتى دەرچوو ئیتر كه‌وتنە سوتاندنى هەموو بارەگاكانى گۆران لە ژێر دەستى حكومەتى بارزانى دواى ئەوەى زیاتر لە (100) سەد چەكدارى جاشبارزانى هندیك جاشیشیان لەگەڵ بوو كە خۆشم یەكێكم لەم جاشانە بە سەرپەرشتى (برایم حەمكۆ) كە تا بازووى دەستى بە خوێنى كورد سور بووە بە تایبەتى خەڵکى رواندز و بە سەدان پێشمەرگەى رۆژهەڵاتى كوردستانى رادەستى ئێران كردووە بەرامبەر بەو سەدان كاتوشانەى لە شەرى ناوخۆ رواندزى پێ بۆردومان ئەكرد كورى كیژى ئەم شارەى پێ شەهید ئەكرد وەرن سەیرى گۆرستانى ئەم شارە بكەن ئەوەى بەدەستى ئەوان شەهید كراوەن ئەم گورستانە چى وا لە گورستانى هەلەبجەى شەهید روبەرى بچوك تر نیە. ئەوەبوو لە لایەن بەر پرسێكى لقى (10) پارتى فەرمانى پێ كرا كە بارەگاى گۆران لە سۆران بسوتێنێت و دواتر رواندز كە بارەگاى گۆران لە سۆران سوتێندرا هەر لە پێش پارەگاى گۆرانى لە سۆران من خۆم گێم لێ بوو گوتیان دەست مە پارێزن بارەگاى گۆران لە رواندز و هەموو ماڵەكان بسوتێنن ئیتر لەو كاتەوە هەستن بە شەرمەزارێكى زۆر كرد كە خۆم یەكێكم لەوانە. ئیتر چەند كەسێكم بە تەلەفۆن ئاكادار كردنەوە لە رواندز كە ئەم هێزە بەرێوەیە بۆ سوتاندنى رواندز بە بیانوى بارەگاى گۆران ئەمە بوو خەڵكى رواندز دەست بەجێ كەتنە خۆ ئامادە كردە پارتیان ئاگادار كردەوە هەر هێزێك بێتە رواندز جگە لەو هێزەى خۆ جێیى رواندز دەستەو وەستان ناوەستین چونكە مێژووى رواندز دیارە هیچ هێزیك نەیتوانیوە دەستى غەدر بۆ رواندز درێژ بكات رواندز هەمیشە نەمانى هەڵبژاردووە نەوەك سەر شۆرى. پارتى كە ئەمەى زانى بە ناچارى لە لۆفەكانى رواندز وەك هەموو جارێك بە كلكى باركیرى دادا گەرایەوە نەى توانى نەوەك ماڵێك بەڵكو نەیتوانى مێزێكى بارەگاى گۆرانیشى بسوتێنى.

چه‌کدارێکی پارتی

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە