سەرۆک بارزانی کێیە؟!..

Saturday, 25/12/2010, 12:00

2089 بینراوە


سەرۆک بارزانی کوڕی مەلا موستەفای ئاشبەتاڵ چی درووستکەری شەڕی ناوخۆ چ لەشاخ وەک شەری ھەکاری چ شەری ناوخۆ لە ١٩٩٤،بەڕێزی داگیرکەری گوومرگی برایم خەلیل و ھێنانی دەبابەی سەدام بۆ سەر شەرەفی کورد بۆ سەر حەرەمی پەرلەمان لە ٣١-ئاب-١٩٩٦ وە تاوان بارە بەکوشتنی ھەزارەھا گەنجی کورد لە شەڕی ناوخۆدا و دوایش کە ئاشتبوونەوە یەکێتی و پارتی گەلیان تاوان بارکرد بۆ کردنی شەری ناوخۆ، وە ئەم زاتە بەرپرسیارە لە کوشتنی سەدان پێشمەرگەی پ.ک.ک و وە تەسلیم کردنەوەیان بە ھێزی میتی تورکی فاشست،ئەم بەڕێزە یەکەم خۆشەویستی تورکە کەمالیستەکانە لەبەر ئەوەی خزمەتی چاکیان ئەکات بۆ گۆڕینی دیمۆگرافیای کوردستان بۆ تورکستان بە بەرنامەوە ئەمە زۆر بەڕوونی ئەبینرێت کە زۆربەی کۆمپانیاکان تورکین خواردنی ئێکسپایەری تورکی ئەکرێت بەقورگی مناڵانی بێنازی کورددا،،،ئەم خۆشەویستە تاوانبارە بە کوشتنی ڕۆژنامەنووسان سۆرانی مامە حەمەو سەردەشت ئوسمان.
سەرۆکی پارتیمان زوو زوو ئیحترامی کورد ئەخاتە ژێر پێڵاوەکانی دوژمنان ئەچێتە تورکیا بەبێ ئاڵای کوردستان و ئێراق پێشوازی لێ ئەکرێت و بە سەرۆک خێڵێکی ناسراوی شمالی ئێراق ئەیناسێنن(بەڕاستی سەردانێکی مێژووی بوو)!!!
سەرۆکمان تەنھا سەرۆکی ھەرێم نیە سەرۆکی حیزبە سەرۆکی گومرگەکانە سەرۆکی نەوتی قاچاخ و ھی زۆربەی کۆمپانیاکانە.
کاک مەسعوود دڵسۆزی کەرکووکی دڵی کوردستان..کەرکووکی فرۆشتووە بە توورکەکان لەگەڵ کەریم سنجاریدا بە بەڵگەی حاشا ھەڵنەگری ئەمریکی کە (ویکیلیکس) بڵاوی کردەوە.
کاکی بەڕێز دڵسۆزی ھاورێ کۆنە بەعسیەکانی یاسای دژە پاکتاوی بەعسیەکانی لەسەر لابردن. ئەو بەعسەی کە بڕوای بەبوونی کوردو کوردستان نییە.
لە کارێکی خۆی ئاسایدا ئیمزای لەسەر یاسای خۆپیشاندان کرد کە دژی دیموکراسی و تاکی گەلی کوردستان و مرۆڤیشە.
وە ئەم سەرۆکە بە ھیمەتە توڕەیە خەتی سوور تەنھا لای ئەو قسە وتنە بە بنەماڵەکەی...ئەگینا تۆپباران کردنی سنوورەکان و کوشتنی ژن و مناڵی ھەناسە ساردی کورد ھێڵی پەمەیش نیە.
*ھیوادارم کەمێک لەژیانی ئەم سەرۆکە قارەمانەم پێناساندبێتن.

پارتییه‌ک

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە