قەل بە مەل دەڵێ ڕووت رەش بێت

Wednesday, 13/01/2010, 12:00

2193 بینراوە


پێشتر باسى ئەو بابەتەم كردبوو كە 3 چەتەكەى یەكێتى زیانێكى زۆرى ئابوریشیان لە هاوسەرو 4 منداڵى شەهید عەلیە سوورەى برام دابوو بەوەى پارچەزەوى 200 مەتریان پێ كڕینەوە بەقەرز خانویان پێكردن بەقەرز پارەى پێشینەى خانوبەرەیان پێ راكێشان بەناوى شەهیدەكەوە هەر بەقەرز 6 ساڵە بەدرۆیە بێ ئابڕویى و بێ چاوڕویى یەكانیان بنەماڵەى شەهید دێنن و دەبەن و پارەیان پێ خەرج دەكەن نووسراوتان بنوسن دەیدەینە بەرێز مام جەلالمان نیو ملێۆن دۆلاریان زیان پێگەیاندن و خانوشیان نەما بە چارەگى نرخى پارە تێ چوونەكەیان فرۆشتەوە هەر (12000)هەزار دۆلاری بەرێز مام جەلالیان لێ دزین كە بۆ بنەماڵەى ئەو شەهیدەى ناردبوو نەیان هێشت شەهیدەكەش مافى خۆى پێبدرێت لەسەر بڕیارى مام جەلالەكەى خۆشیان لە ریزى پێشمەرگەى 76دابندرێت و موچەكەى ببێت بە (5)هەزار دینارى سویسرى دوێنێ و (750000)دینارى ئەمڕۆ گەرچى سێ چەتەو سەرە هاوچەتەكانیان دەیان جار گوتویانە درۆیەو بوختانە رەنجدەر پێمان دەكات درۆزنى و دزى و دەست بڕى و چەتەگەرى ناو سێ باڵى یەكێتى بێ ئابڕویى و بێ چاوەڕوویى نى یە بەڵكو شانازى و خۆ پێوەهەڵكێشانەو دبلۆماسیە .
لە كاتێكدا ئەوە نووسراوى سێ چەتەكە عارف ڕوشدى و قەرەنى عەبدوڵڵاى نوێنەرى مام جەلال لە رانیەو مستەفا سەلیم نوێنەرى كاك نەوشیروان لە رانیەو هەمان نووسراوى دووبارەى دكتۆر خەسرەو مام قادرى بەرپرسى تازە وازهێنەر لە مەڵبەندى 8ى راپەڕین و كاك ئەرسەلان باییزى بەرپرسى مەكتەبى رێكخستنى تازە وازلێ هێنەرە بۆ مەكتەبى سیاسى لە بن سەرى دكتۆر كەمال فواد نووستووە نایەلێ هەستێـتەوە دیارە خنكاندویەتى لەو هەڵمەتە چەتەگەریتیەى پێش 25/7/2009دا هەمان نووسراو درانەوە مام جەلال و دكتۆر فواد مەعسوم هەرهێندەى كوڕە چەتەیەكیش رێز لە بنەماڵەى شەهیدەكەمان نەگیرا ساڵى رابردوو كاك مستەفا سەید قادر ملى لەبەرملى مەكتەبى سیاسى ناو فەرموى وەرن با كەمێك لە نیوەى ئەو زیانە بگەڕێنینەوە بۆ ماڵى ئەو شەهیدە كە هەمووشمان خۆمان گێل نەكەیین باشیان دەناسین سەرانى مام جەلال لاسارى یان كردو گوتیان ئێمە باجى دوو دزەكەمان ئەوەندەش نادەیین و بێگانەى خوێن تاڵن نە گۆرانن و نە یەكێتین و موچە پێ دانیشیان زیادەیە كە وەك هەر ماڵە شەهیدێك لە نیوەى مانگ لێیان دەبڕێت و قەرزدارى دوكانى ناو بازارەكان دەبنەوە و كەم ئەندامان و پێشمەرگە دێرینەكان زیندانیە سیاسیەكانیش هەروان لە بانگەشەى چەتەگەرى و دزینى سامان و دەسەڵات و دەنگ و رەنگى گەلیش دا ئەو بەشە ئەتك كراوە بەكاردێنن وەك ناوى بێناوەرۆِك لەلاى چەتەگەران ساڵى رابردوو خۆم گەیاندە كاك مستەفا سەید قادرلە سلێمانى گوتم : برالە 19 ساڵە لێك رەنجاوین تكایە نەچیتەوە ئەوروپا مادەى 140مان هەیە 6 ساڵە چارەگێكیش جێ بە جێ نەكراوە زۆر جار چومەتە سەر سێ چەتەكە و خۆیان لە ماڵى دۆستانى هاوبەشمان هاویشتوە دەمارى ساردو گەرمى ناو سەرم لێكیان داوەو هەتا نەیان كوژم یان خۆمیان پێ بە كوشت نەدەم دەستیان لێ هەڵناگرم و لە دوریشەوە فەرموتە ئارام بگرێت جامەكان پڕ لە ئاوبوو رژاندیان و پڕ لە خوێن بوو هەر ڕژاندیان گووتى : باشە من 6ساڵە ئەوەى پەیدام كرد هەر لە قەرزانم دایەوە جاوەرە بە سواڵ كردن بكەوەو بە خەڵكى بڵێ زۆرباشم لێ قەماوە لەسەد چاكەم چاكەیەكم بدەرەوەو ئاى ماڵى وێرانم كاك مستەفا چۆوە ئەوروپا و هەڵوەداى كردمەوە باوابێت و 19 ساڵە زگى من بەخەفەتى كاك مستەفا و پیاوەكانیەوە هێندە زل بووەو پڕ بووە لەبا . دەڵێى نەیەتەوە لەناكاو مام سەید قادرو عەبدوڵڵاسەید قادر باوك و براى كاك مستەفا پەیدا بوون هەروام زانى وەك جاران سەردانى ئەمەكدارى 1986بۆ ئێستایە و گوێیان بە بابەتى كاك مستەفاو پیاوەكانیەوە نەداوە گوتم : بەخێربێن سەرچاوم واش پەرۆشى كاك مستەفامە سەرانى لە هەموو پێداویستى یەكیان زیادەیە گەرچى بەشى هەرەزۆریان حەیتەڵڵا یان كردو خۆیان بەمام جەلال و سەرانى فرۆشتەوە و گوتیشیان كێشەمان لەگەڵ مام جەلال و سەرانى دا لەسەر دەسەڵات و سامان نى یە ئاى بە قوڕى رەشیان دابا بۆ جیا بونەوە بۆ چونەوە لاى مام سەیدو كاك عەبدوڵڵا گوتیان ئەوە 8000دۆلارى كاك مستەفایە ئاى ماڵى ئاوەدان بێت هەرچۆنێك بێت لە هەموو سەران پیاوتر بوو خاوەن بەڵێنى خۆى بوو چارەگێك باجى دزەكەى خۆیدا بەڵام دیارە دوو دزەكەى مام جەلال بەرهەڵدان كەس خاوەنیان نیە مافى ماف پێشلكراوانیان لێ بستێنێتەوە رەنگە (5) هەزار دۆلار لە هاتوچۆى لاى بەرپرسانى درۆزن دا خەرج كرابێ لە نێوان رانیەو هەولێرو سلێمانى داو رانیەو سلێمانى یدا . سەرانى چەتەگەر سەروماڵى خەڵكیان نەهێشت چیتر ماوە لێیان بدزن ماویانە كاولى بكەن واش دەیانەوێت كورد كوژیەكى تازە دابهێنن بەناوى یەكێتى و گۆرانەوە بۆ ئەوەى سەدان ژنى تر بێوەژن بكەن و هەزاران منداڵى تر هەتیو بكەن . چەتانێك كە هەر ڕادێوێن و قسە دەكەن نەبوونە تۆماركەر دەنگ و هاوارى كوردانى بەش مەینەت ببیستن گەرچى تەریق نابنەوەو هەمیشە گووتویانەو هەردەێڵێنەوە بنەماڵەى شەهیدانمان و كەم ئەندامان و زیندانە سیاسیەكانمان و پێشمەرگە دێرینەكانمان بەسە پاڵپشتمان بن كە بەشى هەرە زۆرى ئەو جەماوەرە سوكایەتى و بێڕێزى پێكراوە دەنگى خۆشیان پێیان نەدا گەرچى هەر تەریق نابنەوە.


رانیە 10/1/2010

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە