ناشرینەکان شیعری ناشرین دەنووسن

Thursday, 01/08/2013, 12:00

2175 بینراوە



(بۆ شێرکۆ بێکەسی هاوڕێم)

شێرکۆی کەسدار

‌بێ کۆ شێرە، بێ شێر کۆیە، ئەم شێرکۆیە
‌سەگرمەیە، ڕەوەز ڕەوەز، ملە ملە، گەوە گەوە،
‌سەوز سەوز، کانی کانی،
‌ کام گیا هەیە، کام گوڵ هەیە، لەوێ نەبێ.
‌چین چین نەغەم
‌زیخ زیخ لە چەم، هەموو لەوێن.
‌شیعر و غەزەل، جریوەی مەل،
‌مانگی چواردە خۆری لاکەل
‌هەموو لەوێن.
‌لای ئەو شێرە، لای ئەو کۆیە
‌وێنەی نیشتیمانی تۆیە
‌سەمای کیژان، زەردەی ڕەزان، شەوبۆ و شەمامە،
‌پێکی دوکەڵ مێخەک سمڵ، لەتە گۆزە،
‌ سوخمەی کۆن ‌هەموی لەوێن.
‌لە کۆنە سەنگەرەکاندا، دوربینی شکاوی شەهیدو
‌ شیعری دابان و پەڕی هەڵۆی سور،
‌ ڕێگای توش و دوور هەموو لەوێن .
‌ئەڵێن ئەو کێوەیان بینیوە بە ئاسماندا چووە بۆ سوید
‌کەسدار کەسدار، نەکو بێکەس.
‌کێو ئەمێنێ بەڵام ئەچێتە وشکە ساڵ
لەدوایدا ناوی ئەنێین شێرکۆی کەسدار‌، نەکو بێکەس.

‌فەرهاد سەنگاوی ٢٩/٧/٢٠١٣

--------------------------------------------

گەنجەكان،
كوڕانی سەركێش،
حەزدەكەن،توڕە ببن،
شیعرەكانی..
رۆمانەكانی..
وشەكانی..
هەر هەمووی بدەن بە ئاودا.
بەڵام،
خۆی دەریاییە، بەختیار
خۆی نیشتیمانە، بەختیار.

" نەبەز گۆران "

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە