دوو پەیامى گروپى راپەرین

Saturday, 02/04/2011, 12:00

1459 بینراوە




پەیامى یەكەم بۆ ئۆپوزسیۆنە ئەویش بە توندى ئاگادارتان دەكەین كە ماوەى دووهەفتەیە دەستان كردوە بە كۆبونەوەى تاك لایەنە بە بێ گۆێدانە هیچ پرنسیپێكى ئەخلاقیانەى شۆرش و راپەرین و بنەماى سەرتاسەرى و یەك هەلوێستى و نەخوێندنەوەى واقیعیانە بۆ ئەو گۆرانكاریانەى لە ناوچەكەدا روودەدات .بۆیە وەك جەماوەر بەتایبەتى گەنجان داواتان لێدەكەین خۆتان مەكەن بە نمونەى ناشرینى وەك حیزبى (وەفدى)میسرى چەند حیزبێكى تر كە لە دواساتەكانى گیانكێشانى دەسەلاتى موبارەك گفتوگۆى پشت پەردەیان ئەنجام دا وە خۆیان لە شەقام بە گەورەتر زانى كە دلنیا بن ئەوان و ئێوەش باجەكەى دەدەن . چونكە بەشدارى كردنى شەرمنانە ئاكامى خراپى هەیە لە سەر خۆپیشاندان و نارەزایەتى. ئێوە دیارە چاوەرێ ى ئەوەن مێژوو لە كۆلتان بكات بەلكو میژَوو خۆى خۆى دروست ئەكات وە مێژوو شەرم لە مرۆڤ ناكات بەلكو مرۆڤ شەرمەزار ئەكات .بۆیە ئیتر بەسە نازانین پەرلەمان هیچ نرخێكى نەماوە مانەوەى ئێوە چ نرخێكى هەیە؟ یان گفتوگۆ ودانیشتن بەم شێوەیە چ نرخێكى هەیە ؟ ئەگەر دانیشتنەكانتان سیناریۆى سیاسى بێت ئەوە سیاسەتێكى بێ ئاكامە . ئێوە نوخبەن سوكایەتیتان پێدەكرێت ئیتر خەلكى شەقام چۆن سوكایەتى پێناكرێت .

ئەمرۆ دەسەلاتى گەندەل زۆر بێمنەتانە كەوتە وێزەى جەماوەرلە شارى سلێمانى وە ئەو سیناریۆى دایرشتبوو سەرى گرت دلنیتان دەكەین ئەوە ئێوەن واتان لە دەسەلاتكردوە پشووبدات پاشان بەر بێتە گیانمان بۆیە ئەگەر هەربەرنامەیكى گفتوگۆى دوور لە شەقامتان هەبێت ئەوە خەیالتان خاوە ئەنجامى هەبێت .ئیتر زۆرى تر نالێین !!!!!!!!!!!!!!

پەیامى دووە م بۆ گەنجان و خوێندكارانى زانكۆ و پەیمانگاكان و ئامادەییەكان و مامۆستایانە داواكارین لێتان سبەى 2/4/2011 ورۆژانى تر خۆَپیشاندانى سەرتاسەریە بەتایبەتى لە سەراى ئازادى بۆ رێگەگرتن لە دەسەلات بۆ دووبارە كردنەوەى كوشتن وبرینداركردنى جەماوەرى بەشەرەفى كوردستان هەروەها بەتایبەتى داوامان لە خوێندنگا ئامادەییەكان هەیە بە گروتینەوە بەشدارى خۆپیشاندان بكەن وە داوامان لە مامۆستایان ئەوەیە رێگە مەگرن لە بەشدارى كرنى خوێنكارانى ئامادەییەكان چونكە ئەوانن ئایندەى ئەم گەلە بینا ئەكەن نەك بەتەنها ئەو شۆرشگێرانەى مێژویان بۆ دروست كردوین و وارۆژگار بێهێزى كردون .ئەوەتا ئەمرۆ دەسەلات تەنها لە بەرفراوانى و ئاپۆراى گەنجان ترساوە . بۆیە بەشدارى ئێوە شەرعییەت بە گەنج بوونى خۆپیشاندان ئەدات لە كاتێكدا تائێستا ئێمە هەلگرى مەشخەلى ئاشتى و ئازادیین وە دژى توندو تیژین بۆیە دەسەلات ئۆقرەى لەبەر براوە .

ئیتر بەرەو ئامانج و سەركەوتن.


گروپى راپەرین

 
 



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە