سەباح عەلی قارەمان

https://www.facebook.com/profile.php?id=100087679831919

https://www.facebook.com/sabahaliqareman


بەبەڵگەوە ببینن چۆن زاگرۆس تیڤی دەست پێشخەریكەی مەسعود بارزانی شەرمەزار دەكات..

Monday, 24/01/2011, 12:00

1355 بینراوە


ماوەیەك سەرجەم دەزگاكانی راگەیاندنی پارتی و لقی 66 پارتی و حیزبە ئیسلامیە كۆ یلەكانى كوردستان بە شان و باڵی مەسعود بارزانیان هەڵَدەدا، بە قەوەلی خۆیان ئەو دەستپێشخەریەی مەسعود بارزانی وایكرد لایەنە سیاسیەكانی عێراق بە نەیارەكانی كوردەوە كۆ بكاتەوە و حكومەتی عێراقی لێ لە دایك بێت، لە بەرامبەریشدا نوسەران و رۆشنبیرانی سەربەخۆ ئەو دەستپێشخەریەیان بە مەترسی بۆ سەر داخوازیەكانی كورد لە قەڵەم دەداو هەندێكیش بەخیانەتی نیشتمانیان لەقەڵەمدەدا، لەبەر ئەوەی ماڵی عەرەبەكانیان یەك خستەوە بۆ دژایەتی كردنی گەلەكەمان، لەبەرامبەر وەرگرتنی چەند پۆستێكی لاوازدا بۆ چەند كەسێكی حیزبی و دۆزینەوەی پۆست بۆ دەست بەتاڵەكانیان.
وەرەقە 19 خاڵیەكەشیان كرد بەقوربانی دەستپێشخەریەكەی مەسعود بارزانی كۆیلەی داگیركەرانی كوردستان، كە گرنگترین خاڵ لەو وەرەقە 19 خاڵیەدا بریتی بو لە جێبەجێكردنی مادەی 140 تایبەت بەناوچە داگیركراوەكان.
یەكێك لەو كەناڵانەی دەستپێشخەریەكەی مەسعود بارزانی بە دەسكەوتی گەورە ناو دەبرد و خەڵكی كۆیلە و نەزانی بۆهێنابوە هەلەكە سەما كەناڵی ئاسمانی زاگرۆس تیڤی بوو، زۆر سەیرە هەر ئەم كەناڵی ئاسمانی زاگرۆسە ئەمشەو راپۆرتێكی بڵاو كردەوە تیایدا هاتبو كە حكومەتی عێراق درێژە بە عەرەبكردنی كەركوك دەدات، ئەو حكومەتی عێراقە كە تەعریبی كەركوك دەكات، لیستی ئیئتلافە كوردستانیەكان بە 7 وەزیر و سەرۆك كۆمار و جێگری سەرۆك وەزیران و جێگری پەرلەمانەوە تێدا بەشدارە و خۆیان وتەنی بە دەستپێشخەریەكەی مەسعود بارزانی حكومەت دوای 8 مانگ هاتە دامەزراندن، ئەپرسین ئەگەر دەستپێشخەریەكەی مەسعود بارزانی ئەوەندەگرنگبوو ئایا ئیتر بۆ دەبێت حكومەتی عێراق تەعریبی كەركوك بكات؟ ئەپرسین ئیتر ئیشی ئە وەزیرانەی كوردچیە؟ ئایە ئیتر دەبێت ئیشی سەرۆك كۆمارە كۆیلەكە لە بەغدا چیبێت و گرنگی چیە بۆ كورد؟ ئایە ئیتردەبێت ئیشی ئەو ئەندام پەرلەمانە زمان درێژ و مل ئەستورانەی لیستی ئیئتلافە كۆیلە كان چیبێت لە پەرلەمانی عێراق؟ ئەوەندەی ماوە بەو پەندە بیرى خوێنەرانی كوردستانپۆستی بهێنینەوە ك ەدەڵێت: "پەتی درۆ كورتە"، ئەوتا هەرخۆیان لە ماوەی یەك مانگدا لە یەكێك لەكەناڵەكانى خۆیانەوە خۆیان و سەرۆكە كۆیلەكەیان بە درۆ دەخەنەوە.
فەرمون ئەو وێنەیە ببێنن كە ئەمشەو زاگرۆس تیڤی راپۆرتیكی بڵاو كردەوە دەستپێشخەریەكەی مەسعودی بارزانی شەرمەزاركرد،خوێنەران دەتوانن خۆێندنەوەی زیاتری بۆ بكەن و درۆ و دەلەسەكانی سەرۆكە كۆیلەكانى كوردیان بۆ ئاشكرا دەبێت.





نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە