من هەردەیڵێم و بێ باكم

Friday, 09/10/2009, 12:00

1618 بینراوە


لە تەمەنى 18ساڵى دەسەڵاتى یەكێتى نیشتیمانى كوردستاندا لەشاڕى ڕانیەو قەڵادزێ و دووكان بە دۆڵى جافایەتى و ناوچەكانى بیتوێن و خۆشناوەتى و پشدەریشەوە دەسەڵاتى خیڵایەتى و یان بڵیم دەرەبەگایەتى چەتەگەریەتى ، سەرانى دەسەڵاتدار هەروەك سەردەمى دەسەڵاتى ڕەشى بەعس و خێڵایەتى پێش ڕاپەڕینى 1991 بەسەرگەلدا سەپێنراو تاقیكرایەوە ، لەساڵى 1994 كەشەڕى چەتەگەریەتى لە نێوان یەكێتى و بزتنەوەى ئیسلامى و یەكێتى و پارتیدا هەڵگیرسا ، ئەو ناوچانە كەوتنە ژێر دەسەڵاتى یەكێتى ، ئەو كەسە كرێكارو ڕەنجدەرو جوتیارو ڕۆشنبیرە شۆڕشگێڕەى كە دروشمى نەتەوایەتى چینایەتى هەڵگرتبوو بۆڕاماڵینى دەسەڵاتى داگیركەرو دەربەگ و بورژوازى مشەخۆرى زۆڵە كورد ، لەگەڵ هاتنە سەر دەسەڵات بوونە ڕێوى هەڵگەڕاوەى گەڕ لەكونى خۆیان و یان خڵتەى نەتەوەو چینى ژێر دەستى خۆیان ، بەتەواوى خۆیان ساغ و یەكلاكردەوە لەبەرەى گەلدا نەمان ئامانجى خۆیان وەك ئامانجى چین یان توێژێكى مشەخۆرى گەندەڵى بێ بەرهەم كردە دزیى و تاڵان و گرتن و كوشتن و ڕاوەدوونان و بێ سەروو شوێن كردن تەنانەت بەشێكى زۆر لە تێكۆشەرانى هاوسەنگەرى نەگۆڕاوى نەدۆڕاوى یەكێتیشیان ڕەتاند بۆناو پارتى و بۆدەرەوەى وڵات . هەر هیچ جیاواز نەبوون لەگەڵ دام و دەزگا چەتەگەریەتیەكانى بەعس و دەرەبەگایەتى زۆڵەكوردا .
دەرەبەگەكانى دوێنى ستەمكارى سەرجەستەو گیانى جوتیارانیش وەك بەرژەوەندى هاوبەش لەگەڵ سەرانى چەتەگەرى دەسەڵاتدار وەك گوێى كەر جوت بوون ، چونكە چەرخى كارگەى بەرژوەندیەكانیان لەو بازنەیەدا دەخولایەوە ، وەك دووڕێچكەیى باڵى جەلالیەت و كۆسرەتیەت، جەماوەرى ژێر دەسەڵاتى خۆیان چاك شێلا بەگشتى و بنەماڵەى شەهیدانى خۆیان و كەم ئەندامان و پێشمەرگە دێرینەكان و زیندانیانى سیاسى بەتایبەتى وەك مەڵبەندى (8)ى ڕاپەڕین و ئاسایش و پۆلیس و قایم قامیەت و شارەوانى و هێزى چەكدار سەرانى ئەو دوو ڕێچكەیە ، دەسەڵات و سامانى دزراو بەتاَلان براوى گەلیان پاوان كرد .
لەناو دام دەزگاو ماڵەكانى خۆشیان و دەرەوەش بەندیخانەى ئەشكەنجەى بەشمەینەتانیان دانا هەمیشە وەك شەلاتى سەرخۆشى خێڵەكى دژە مرۆڤایەتى ئەشكەنجەبارانى خەڵكیان كرد بەهەموو شێوازەكانى ئەشكەنجەوە ، كە دەكرێ ناوى خەساندن و ڕەتاندن و خنكاندنى دەنگ و ڕەنگ و ماف و داخوازى جەماوەریى لێ بنێن كەدەكرێ سەرانى پێشڕەوى ئەو چەمكە چەتەگەریەتیە بەوكەسانە بەنمونە بێنیەنەوە :-
1- محەمەد وەتمان بەپرسى مەڵبەندى (24)ى پشدەر لەقەڵادزێ .
2- مەلائارى جێگرى مەڵبەندى (8)ى ڕاپەڕین لە ڕانیە .
3- ئەحمەد زرار بنگردى كارگیڕى مەڵبەندى (8)ى ڕاپەڕین .
4- خالید محەمەد ئەمین ناسراو بە خالیدى كاروبار بنگردى قایم قامى تڕۆكراوى شارى ڕانیە درۆزن و دزو دووڕووى ناوڕێچكەكانى یەكێتى نیشتیمانى كوردستان .
5- مستەفا سەلیم ڕانیەیى بەرپرسى ئێستاى لیستى گۆڕان لەڕانیە .
مەڵبەندى (24)ى پشدەرو (27)ى دووكانیش بەهەموو دام دەزگاكانیەوە هەر لەو مەڵبەندەى (8)ى ڕاپەڕینەوە لەدایك بووە .
ئێستاش هەموو چەتەگەرەكان بەخەڵكە باشەكەشەوە بەسەر سێ ڕیچەكەدا دابەشبووە وەك مام جەلالى و كاك كۆسرەتى و كاك نەوشیروانى ، كە لە بنچینەدا تەنیا ناویان جیاوازە لەڕووى كردارییەوە وەكو یەكن دەكرێ بڵێن ڕووى یەكدراون دەسەڵاتى ڕەشى چەتەگەریەتى خێڵەكى چەواشەیان لەسەر جەماوەرى شۆڕشگێڕى ڕەنج و تەمەن و خوێن و گیان بە خشیودا تاقیكردەوە ، چونكە ئاودەنگى قەل و بێزراوى گەلن ناوێرن بچنە ماڵى لە 90%ى خەڵكەكە ، چونكە دڕندەو هارى مارى بێ ڕەزابوون لەتاڵان بڕۆییە شارەزا بوون ، دیسان لەكۆتایدا دەڵێم كاك نەوشیروان مستەفا كە دروشمى گۆڕان و چاكسازى و پاكسازى هەڵگرتووە جەماوەرێكى زۆریش ڕێزو خۆشەویستى و باوەڕو متمانەى پێ بەخشیوە ، بەئاشكرا و ڕاستەوخۆ كەمایەتییەكى زۆر زۆر كەم لەوسەرانە كە لەڕیزەكانى داماوە وەدەریان بنێ كەسەدانى وەكو من پێشمەرگەى دێرین و خاوەن شەهید و زیندانى سیاسى و كەم ئەندامى خۆیى و كۆمەڵەكەى لەبەر ئەو چەتەگەرانە نەهاتە ڕیزەكانیەوە كە خاوەنى جەماوەرى زۆریشن ئەوە وەكو ڕاستى گوتنێك نەك ترسان لەسەرانى یەكێتى دەیڵێم.
ڕانیە 8/10/2009

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە