بنەمالەی تالەبانی بونە مەترسیەکی گەورە وەک بنەمالەی بارزانی

Sunday, 27/07/2014, 12:00

2202 بینراوە


یه‌كیتی ئێستا له‌قۆناخێیكی زۆر هه‌ستیاریدا ده‌ژی ، به‌هۆی قولبونه‌وه‌ی ململانێ دوو بالی سه‌ره‌كی بێ ئاماده‌بونی سه‌نترالێیكی وه‌ك تاله‌بانی . بەلام دەبێت بلین ئه‌م نه‌خۆشیه‌ی بال بالێینه‌ش به‌شی هه‌ره‌سه‌ره‌كی زاده‌ی ره‌فتاری تاله‌بانیه‌ كه‌هه‌ولید اوه‌ هه‌مو كات له‌ناو مه‌كته‌ب سیاسی و سه‌ركردایه‌تی یه‌كیتی كۆك نه‌بن تا به‌ ئاره‌زوی خۆی یاری سیاسیان پێ بكات ، هاوكات زۆرم پێ سه‌یره‌ ده‌لێین تاله‌بانی دژی بنه‌ماله‌ بون بوه‌ ، مه‌گه‌ر ئه‌و هه‌موو مه‌خلوقه‌ سیاسیه‌ ی بنه‌ماله‌كه‌ی له‌سه‌رده‌می ئه‌ودا ئه‌و هه‌موو پۆسته‌یان نه‌بوو كه‌هه‌مو كه‌س ده‌یزانی ئه‌وانه‌ سبه‌ی له‌گه‌ل مال ئاوابونی سیاسی تاله‌بانی وه‌ك بنه‌ماله‌ی بارزانی ده‌بنه‌ به‌لایه‌كی ئیلاهی به‌سه‌ر خه‌لكه‌وه‌ ؟ بۆیه‌ له‌ماوه‌ی رابردو ئه‌وبنه‌ماله‌یه‌ به‌ته‌واوی جومگه‌ سه‌ره‌كیه‌كانی یه‌كیتی و حزب و حكومه‌تیان داگیركرد ، هاوكات كۆده‌تایان به‌سه‌ر مێژوی پڕ له‌تێكۆشان و قوربانیدانی یه‌كیتی دژبە بنه‌ماله‌ی سیاسی داهینا . به‌تایبه‌تی دوای هه‌لبژاردنی فوئاد مەعسوم چونكه‌ ئه‌مه‌ هەر هەلبژاردنێکی ٢کەس نەبوو ، بەلکو ململانێی نیوان دوو بەرە ی بەرفراوان بوو ، بەرەی بنەمالەکان ، بەرەی ئه‌وانه‌ی هاورا نه‌بونی بنەمالەکان . جونکە پەرلەمانتارەکانی هەردو بنەمالە دەنگیان بە فوئاد مەعسوم داوە ، وەئەوانەی ناو یەکیتی و حزبەکانی تر دەنگیان بۆبەرهەم داوە (١٩پارتی و ١١ یه‌كیتی) ... بەپێی نوسینیکی نوسەرێکی نزیکی بەرهەم سالح ... بۆیە یەکیتیش دوای ئەو هەنگاوە بوە هیزیكی تۆکمە و کاریگەری بنەمالە بەپالپشتی ولاتێکی بەهێزی وەک ئیران ، بۆیە تێنەگەیشتن لەم هاوکێشەیە مەترسیدارە واتا زالبونی ٢ بنەمالەی سیاسی بەپالپشتی ئیران و تورکیا کارەساتێکی گەورەی سالی٤ ٢٠١





هەرچەندە دەبێت بلێم ئەو شەرە بەرفراوانتر دەبێت و لیرەوە ناوەستێ ، چونكه‌ هیشتا له‌ناو جەماوەری یەکیتی خەلكانێیكی زۆر هه‌یه‌ دژه‌ بنه‌ماله‌ن و هاوسۆزیان له‌گه‌ل بەرهەم وئەو ستافەی مەکتەب سیاسی یەکیتی هه‌یه‌ کەزۆرینەی یەکیتین بەلام کەمترین جومگە هەستیارەکانی یەکیتیان لەمادە و راگەیاندن و پالپشتی نیودەولەتی لەدەستە ، ئەم بەرەیە لەگەل کەمینەی دەسترویشتوی جەماوەر و مەکتەب سیاسی بالی بنەمالە ململانێکانیان بەردەوام دەکەن ، بەلام برواناکەم بتواننن لەناو یەکیتی زال بن . بەلام چۆن پارتی کاتێ ڕێگری لەدانی پۆست به‌گۆران لەبەغدا کرد و خەلک و گۆران هەستیان بەئیهانە کرد هەمان شت بەرامبەر پێنەدانی پۆستی سەرۆک کۆماری بۆ بەرهەم لەناو جەماوەری یەکیتی و ده‌ره‌وه‌ دەبینم بۆیە بەرهەم لەروی جەماوەری هاوسۆزیەکی زۆری بۆخۆی لەشەقام و جەماوەری یەکیتی دروستکردوە کەنازانم تاجەند ئه‌و به‌ره‌یه‌ دەتوانی سودی لێی ببینی بەلام باڵی هیرۆ و بنه‌ماله‌ له‌ناو خەلکی یەکیتیش دەنگی نارەزایەتی زیاتر لێییان به‌رزبۆته‌وه‌

فوئاد مەعسوم
ئەم بەرپرسە یەکیتیە یەکی لەکەسایەتیە شکستخواردوەکانی کوردە کەتەنیا وەک هەیکەل تالەبانی لەناو حزبەکەی داینابوو گەرنا لەهەمو ژیانی خاوەنی یەک سەروەری و سەرکەوتن نیە بۆیەش نەیتوانی لەدەنگدانیش سەربکەوێ کەئەگەر هەر ئەوکات مۆرالی سیاسی هەبوایە دەستی دەکێشایەوە . مەعسوم لەبەغدا وەک زۆرینەی بەرپرسەکانی یەکیتی خەریکی مندال چەسپاندن بوە لەناو دامو دەزگا هەستیار و گرنگەکان بەرادەیەک کجەکەی ئەوەندە دزێکی نەزان بوە لەماوەیەکی کەم ناوی کەوتە ناو دزە گەورەکان لای لیژنەیدەستپاکی . ئیستاش سەرۆک کۆمار بۆتە تەها محیدین مەعروفەکی نوێ کەدەبیت بۆهەموو پرسەکی هەستیار پەیوەندی بەمەرجەعەکەیەوە بکات(هیرۆ) بۆیە گوناحە ئەو کابرایە دەبێت رۆژێک دابێت خەبات بۆ رزگاربونی لەکۆیلایەتی بکەین جونکە من لەو کەسایەتیە ئازادترم با ئەو سەرۆکی ٣٠ ملیۆن مرۆڤ بێت

نه‌جمه‌دین كه‌ریم لە نمونەی مەسعود بارزانییە
بۆئیمه‌ كه‌ له‌ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و هیزانه‌ین ده‌مێیكه‌ كه‌سانی وه‌ك نەجمەدین دەناسین جونکە یەکی خۆی پێ کەسیكی نەتەوەیی و کوردستانی بێت بچیتەوە ژیر دەستی کەسایەتیەکی وەک تالەبانی کەدەیوت دەولەتی کوردی خەونی شاعیرانەیە سیگنالی ناجیگیری و هەلپەرستی ئەو کەسایەتیە دەردەخات و راستی ئەمەش دەرکەوت لە دەرەنجامی ململانێ و قینی لەگەل بەرهەم هەمو و بیروباوەرە نەتەوەیەکانی خستە ژیر پیلاوەکانی بۆ کورسیەکی دەولەتە عیراقە دژەکەی دوێنی و خۆشەویستەکەی ئەمرۆی

نه‌جمه‌دین كه‌ریم وه‌ك كه‌سایه‌تیه‌كی دیار له‌نێو یه‌كیتی به‌گشتی و كه‌ركوكیه‌كان به‌تایبه‌تی لەدواین هەلبژاردن بۆ عیراق دیار كه‌وت هۆكاری سه‌ره‌كیشی ململانێ كردنی بوو له‌گه‌ل بارزانی كه‌خه‌لكی یه‌كیتی تێنوی كه‌سایه‌تیه‌كی وایه‌ ، هاوكات خۆشی له‌ئیداره‌كردنی كه‌ركوك نمونه‌یه‌كی جوانتری نیشان دا به‌لام ئه‌وكه‌سایه‌تیه‌ش ده‌ركه‌وت هه‌رزوو نه‌یتوانێ ڕێز له‌خۆی بگرێ به‌هۆكاری ئه‌وه‌ی به‌قینه‌وه‌ مامه‌له‌ی سیاسی ده‌كات چونكه‌ ئەونەجمەدین کەریمە میتۆدی ململانێکانی لەم هاوکێشەیە نیشانی دا کەسێکە لەتیپی بارزانی (خۆپەرست و قین هەلگر و بێ بیرو باوەر) کەئامادەیە لەدژی نەیاری سیاسی دەست بۆشەیتان ببات بۆیە ئەو کەسایەتیە لەمەدوا هەرچی بیکات ج لەمێژوو چ لای ەئو خەلکانەی خاوەن مورالی سیاسین وەک کەسێکی دەبل مۆرال و هەرزەکاری سیاسی دەرکەوت ، هاوکات ئۆبالی سەرکەوتن و جیپێگە بەهیزبونی بنەمالەی سیاسی لەکوردستان ئەو یەکی لەتاوانبارەکانە

بەرهەم سالحیش مەکەنە فریشتە
تاکی کورد لەباشور لەقەیرانی سەرکردە و کاریزمایەکە بۆیە هەربەرپرسێ بچوکترین کاری باش و دیار بکات خەلک بەکۆمەل لێێ کۆدەبیتەوە و تاوانەکانی لەیاد دەکات لەکاتێکدا دەمی هەریەکی دەکەیتەوە دەلێ کورد میللەتیکە زاکیرەی لاوازە . لەم روانگەوە سەیرکەن کۆسرەت رەسول لەگەرمەی ١٧ شوباتدا رێگری لەهاتنەناوەوەی پارتی بۆسلیمانی کرد خەلکێکی زۆر بەشان بالی هەلدا لەکاتیکدا لە١٩/٠٤ دەست خۆشی لەهیزەکانی ئاسایش وپۆلیس کرد لەپەرتکردنی خۆپیشاندەران (کوردسات نیشانی دا) نیجیرڤان بارزانی ماوەیەک لەناو دەنگە رەخنەگرەکانی دەسەلاتیش بەرادەیەک سەرنوسەری کۆنی رۆژنامەی رۆژنامە ی گۆران کەدواتر بوە یەکیتی بابەتێکی زۆر بیتامی لەسەر نوسی . وەک وتمان نەجمەدین کەریم ماوەیەک بوە ئەستیرەی خەلک .... بەرهەم سال‌حیش خەریکە دەکەنە قارەمانێکی بێ وێنە هەموو تاوان و هەلپەرستیەکانی کۆنی لەبیردەکەن تەنیا لەدژی بنەمالەی تالەبانی . بی ئەوەی ئەو بەرهەمە بۆیەک رۆژ داوای لێبوردن لەبنەمالەی قوربانیان و خۆپێشاندەران بکات یان لەنان برینی حزب و کەسایەتیەکان بکات چونکە لەسەردەمی ئەودا ئەوتاوانانە رویدا وەمیژوو لەسەری تۆمار دەکات . یان ئەوەتا ئەو جومگەیەکی سەرەکی ئەو یەکیتیە لەهەموو سیاسەتەکانی ، وەخەتی بەرهەم پرە لەکاوە کوژەکانی وەک سەنگاوی ، لەهەموشی قيزەوەنتری ئەو بەشان هەلدانانەی لەنامەکانی بۆتالەبانی و بارزانی کەمن قێز لەو جۆرە سەرکردانە دەکەمەوە بەتایبەتی ئەو هەموو سالە لەهەندەران ژیابێت
بەکورتی تاکی کورد دەبێت هەول بدات خاوەن ئیرادەی سەربەخۆ بێت و کۆتایی بەوهەموو بەرپرسە رەنگە جیایانە بهینێ بەتایبەتی ئەو بەرپرسە کلاسیکیانە چونکە زەمەن بۆی لەبارە کەرەوەروەی میژوو ناوەستێ بەلام دەبێت بشلێنن ئیستا بنەمالەی تالەبانی و بارزانی بونەتە دوو دیوەزمەی ترسناک کەهەموو جومگە هەستیارەکانی ولاتیان لەژیر دەسەلاتە بەلام کۆمەلگای باشور کۆمەگایەکی زیندو و خەلیجی نیە

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە