تونس چى كرد ,ئێمە لە تونس خراپ تر ئەكەین

Monday, 17/01/2011, 12:00

1399 بینراوە




لەم سەرماو بەفرەى ئەمڕۆى شارى سلێمانیدا خوێندكارانى ئامادەییەكانى شارى سلێمانى بە ژمارەیەكى زۆر ڕژانە سەر شەقامەكان ,بە جۆرێك بە هیچ ئەو خوێندكارانە داگیر نەدەكران , نە سەرما و نە بەفرو نە هێزەكانى پۆلیس و ئاسایش نەیتوانى ببنە ڕێگر لەبەر دەم ئەو خۆپیشاندانە دا ,ئەو هێزە گەنجە خوێن گەرمەى ڕژابونە سەر شەقامەكان توانیان ترسێكى زۆر بخەنە دڵى دەسەڵاتى لەرزۆكەوە , ترسى ئەمڕۆ زیاد لە حەد بوو , ئەوەى ترسى خستە دڵى دەسەڵاتەوە ئەوەبوو كە خوێندكاران بەیەك دەنگ ئەیان ووت , هاواریان ئەكرد و ئەیانووت ((ئەگەر وەڵاممان نەدەنەوە ,تونس چى كرد , ئێمەش لە تونس خراپ تر ئەكەین)) پۆلیسێك پێى ووتم كە لە دائیرەوە هاتین پێیان ووتین چەند بۆتان ئەكرێ نابێت شتى خراپ بكەن ,ئەگەر لێشیان دان گوێ مەدەنێ , جنێویان پێ دان گوێ مەدەنێ , با ەوەزعەكەمان لێ تێك نەچێ ,ئەمە ئەو ترسەیە كە دەسەڵات بەرامبەر بە خەڵك هەیەتى , ئەمەیە چارەنوسى دەسەڵاتە ناعەدالەت و گەندەڵ و دزو دیكتاتۆرەكان ,ئەو گۆڕانكارییەى خەڵكى تونس كردیان , هەموو میللەتەكانى ناوچەكەى ووریا كردەوە و ترسێكى زۆریشى خستۆتە دڵى دەسەڵاتە لەرزۆكەكانەوە ,لەو ڕۆژەوە كە خەڵكى تونس ڕژانە سەر شەقامەكان و دوا جار سەرۆكە كەیان ڕاونا و ئازادیان گەڕاندەوە بۆ گەل وووڵات ,ئەو پەیامەى دا بە گوێى هەمووماندا كە هیچ دەسەڵاتێكى دیكتاتۆ ر , دزو گەندەڵ و داپلۆسێنەر ناتوانێ لەبەر دەم هێزى گەلدا خۆى ڕابگرێ , ئەوەشى بە دەسەڵاتداران ووت كە پشت بە هێزى داپلۆسێنەر مە بەستن چونكە هێزى گەل ترسى لە هیچ نیە , بۆیە ئەم پەیامە شەحنێكى باش بوو بۆ خەڵكى توڕە و داخ لە دڵ و گورزێكى باشیش بوو بۆ دەسەڵاتداران كە ئیتر هەر كاتێك وویستمان ,ئەتان ڕوخێنین , ڕاوتان ئەنێین ,دنیاتان لێ داگیر ئەكەین ,بۆیە ئەگەر ئێوە گۆڕانكارى ناكەین , ئێمە ئەتان گۆڕین ,بیست و چوار ساڵ حوكمى بن عەلى دیكتاتۆر بەیەك مانگ و بگرە كەمتریش ڕوخا , ئەم دیكتاتۆرانە شێرە بەفرینەن , بەرگەى هیچ ناگرن ,ئەمڕۆش خوێندكارانى سلێمانى , دوێنێنێش خەڵك بە گشتى ئەوەیان بە دەسەڵاتى كوردى ووت ,ئیتر بەسە و سەبریش كۆتایى هەیە , خوێندكاران ئەو هێزە ن كە ئەتوانن هەموو شتێك بكەن , بۆیە ئەمڕۆ بەرامبەر بە مەكتەب سیاسیەكەى یەكێتى و لەبەر چاوى ئەو هەموو پۆلیس و ئاسایشە هاواریان دەكرد تونس چى كرد , ئێمەش لە تونس خراپ تر ئەكەین , ئەمە چەند پەیامێك بوو بۆ پەروەردە , ئەوەندەش پەیامێك بوو بۆ دەسەڵاتداران , چونكە خوێندكاران ڕوویان لە مەكتەب سیاسى یەكێتى بوو ,پێیان ووتن ئەگەر تاقەتى خۆ گۆڕینتان نیە , ئێمە ئەتان گۆڕین , ئەمەى خوێندكاران ئەیانووت وەكو چەكوش وابوو بۆ تەلارى ڕزیوى دەسەڵات ,خوێندكارى داماوى ئەم ووڵاتە بەم هەموو داماویە , شەونخونیە , هەژارییە خوێندن تەواو ئەكەن, دواجار یش ئەبێت بێ ئیش بسوڕێتەوە , وەرن سەیرى شەقامەكان بكەن ئەو هەموو خاوەن بڕوانامە بەرزە , كەچى هەموو بێ كارن , حاڵى كوردستان و تونس زۆر لەیەك نزیكن , بێ كارى , ناعەدالەتى, دزى و گەندەڵى , دیكتاتۆریەت , بێ سەرو شوێن كردن و تیرۆرو زمان بڕین ,پاوان كردنى بازاڕ لە لایەن بنەماڵەكانەوە ,قەدەغە كردنى ڕاى ئازاد , فشارى زۆر بۆ سەر ڕۆژنامەنوسان و خاوەن بیرو ڕاى ئازاد , ئەوانەى لە تونس هەبوون , ئا لەم كاتەدا بە زیادیشەوە لە كوردستان بونى هەیە و ڕژانە ئەیبینین , بۆیە زەماوەندێكى تر نزیكە ,بۆیە ئەمڕۆش خوێندكاران لە جیاتى هەموومان بە دەسەڵاتیان ووت ئەوەى لە تونس كرا , ئێمەش لێرە ئەیكەن ئەگەر خۆتان چاك نەكەن , ئەگەر وەڵاممان نەدەنەوە ئەوە بێ گومان لە تونس خراپ تر ئەكەین.
دیارە دەسەڵات ناتوانێ ئەمە بكات ئەگەر بیشیكات وەكو بن عەلى درۆ دەكەن و ترسى ڕاپەڕینێكى گەورە پێیان ئەكات ئەگینا خۆیان نایكەن , تونس فێرى كردین ئەبێت دیكتاتۆرەكان بە هێز بگۆڕێن , لە كوردستان ئەو هێزە ئامادەن و گۆڕانیش زۆر نزیكە.
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە