دانا نورى كاندیدى زمارە 26 : گۆڕان له‌سه‌ر ئاستی عراق نزیکه‌ی 25 بیست و پێنج کورسی ئه‌هێنی و له سلێمانی له نێوان 10 بۆ 12 کورسی به ده‌س ئه�
Monday, 01/03/2010, 12:00
903 بینراوە
ئه‌وه ساویلکه‌یی یان تێ
نه‌گه‌شتنه له دنیای سیاسه‌ت، ئێمه چاوه‌ڕێ بکه‌ین نه‌ته‌وه‌یه‌کی دی
وه‌ک عه‌ره‌ب بۆ نمونه بێت و مافه‌کانمان بداتێ
نوینه رانى كورد شایانی ستایش نین، و بۆ لیپرسینه‌وه‌ش ئه‌بێ داواکاری
گشتی له کوردستان یان پارله‌مانی کوردستان یان ڕای گشتی لێیان بپرسێته‌وه ...............................
دانا نورىكاندیدى زمارە 26 لە لیستى كۆران بۆ بەرلەمانى عێراق و بەڕێوبەرى
پێشوى نوسینگەى تایبەتى نەوشیروان مستەفا لە دیمانەیەكیدا لەگەڵ گۆڤارى
(فشار)تیشك دەخاتە سەر هەڵەو كەموكورتى نوێنەرانى كورد لە بەغداد و پێى
وایە نوێنەرانى كورد شایەنى ستایشن بەڵكو پێویستە لێپرسینەوەیان لەگەڵدا
بكرێت,لە بەشێكیترى چاوپێكەوتنەكەیدا ململانیەى نێوان گۆڕان و یەكێتى و
پێى وایە ئەنجامى هەڵبژاردنى مانگى سێ دەریدەخات ئێمە و یەكێتى كاممان
ڕاست دەكەین,داواش دەكات نوێنەرانى كورد لەگەڵ هەر هەڵەیەكدا كە دەیكەن
لێپرسینەوەیان لەگەڵدا بكرێت
...............................
فشار/چى واى لێكردى خۆت هەڵبژێریت؟
دانا نورى / بچوک بونه‌وه ی ڕۆڵی کورد له عراق و له ناوچه‌که
به‌ڕه‌چاو کردنی پێگه‌ی یاسایی و حکومی دوای 2003، و دیاری نه‌کردنی سنوری
مێژویی کورد و جێبه‌جێ نه‌کردنی ماده ده‌ستوریه‌کانی تایبه‌ت به
مافه‌کانی کورد، ناعه‌داله‌تی مامه‌ڵه‌کردن له‌گه‌ل ژنان و داکۆکی نه‌کردن
له مافه‌کانی گه‌نجان له دابین کردنی هه‌لی خوێندن و زه‌مالاتی دراسی و
هه‌لی کاری یه‌کسان و شیاو بۆیان په‌ره پێ نه‌دانی زانکۆ و په‌یمانگا و
دامه‌زراوه ئه‌کادیمیه‌کان، و بچوک کردنه‌وه‌ی ناوی گه‌وره‌ی پێشمه‌رگه
و نه‌کردنی به سوپایه‌کی پڕ چه‌ک و مه‌شق پێکراو، که به‌رگری له
کوردستان پێ بکرێ و هێشتنه‌وه‌ی له ده‌سه‌لاتی حیزب‌دا که به‌مه‌ش
ناتوانێ ببێته به‌شێک له سیستمی به‌رگری نوێ، و قه‌ره‌بو نه‌کردنه‌وه‌ی
مادی و مه‌عنه‌وی قوربانیانی جه‌نگ و شه‌هیدان و ئه‌نفال و هه‌ڵه‌بجه و
کیمیا باران کراوان تا ئێستا به جینۆساید نه‌ناساندنی ئه‌و تاوانانه،
نه‌بونی شه‌فافیه‌ت له به‌شه داهاتی کوردستان و سامانی نیشتمانی که
خه‌ڵک بزانێ چه‌ند داهاتێتی و له چیدا و چۆن سه‌رف ئه‌کرێ و چۆن به‌و
سامانه زۆر زه‌وه‌نده ئه‌کرێ که‌رته‌کانی کشتوکاڵ و پیشه‌سازی و
گه‌شتیاری له بنه‌چه‌وه ده‌وڵه‌مه‌ندی کوردستان گه‌شه پێ بده‌ین، بونی
سه‌دان هه‌زار دانیشتوی ئه‌م وڵاته له ژێر ڕێژه‌ی هه‌ژاریه‌وه که تا
ئێستا له پێناو ژیانێکی شیاو بۆ خۆیان ناچاری سه‌دان کاری ناچارین، بێ
خاوه‌نی سه‌دان هه‌زار له ڕه‌وه‌ندی کورد له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵات که
پێویسته ببنه خاوه‌نی نوێنه‌رایه‌تی دیپلۆماسی و پاشکۆی تایبه‌تی کوردی
هه‌بێ له سه‌فاره‌ته‌کان تا ببنه خاوه‌نی وڵاتێک له سه‌ر ماڵ و ده‌س و
سه‌ر بڕینیان بێته وه‌ڵام، ئه‌مانه وه‌ک ئه‌رکی ئه‌خلاقی خۆمان به
ئێمه‌و سه‌دان هه‌زار گۆڕان خواز ئه‌ڵێ که نابێت چیدی ئه‌م دۆخه به‌و
چه‌شنه به‌رده‌وام بێ و پیویسته له‌گه‌ل هاوڕێکانمان له بزوتنه‌وه‌ی
گۆران بیگۆڕین.
فشار/بە بڕواى تۆ بەگشتى گۆڕان چەند كورسى دەهێنێت لە كوردستان بە گشتى ؟لەو 17 كورسیەى سلێمانى چەندى گۆڕان دەیبات؟
دانا نورى /ئه‌مه یه‌کم جاره بزوتنه‌وه‌ی گۆران له‌سه‌ر ئاستی عراق
به‌شداری هه‌ڵبژاردنی نوێنه‌رایه‌تی بکا واته بێ له کورد نه‌ته‌وه و
ئاین و ئاینزاکانی دیکه‌ش ده‌نگی بۆ ئه‌ده‌ن و بونی لیستی گۆڕان له 5
پێنج بازنه‌ی هه‌ڵبژاردن له ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی کوردی و بونی ده‌نگی
ژماره‌یه‌کی زۆر له ره‌وه‌ندی کوردی له هه‌نده‌ران و بێ هیوا بونی
زیاتری خه‌ڵک له‌م ده‌سه‌ڵاته‌ی ئێستا، به‌هۆی هه‌مو ئه‌و کێشانه‌ی
له‌سه‌ره‌وه باسمان کرد ناتوانین ڕێژه‌یه‌کی ورد ده‌سنیشان بکه‌ین به‌ڵام
من پێم وایه گۆڕان له‌سه‌ر ئاستی عراق نزیکه‌ی 25 بیست و پێنج کورسی
ئه‌هێنی و له سلێمانی له نێوان 10 بۆ 12 کورسی به ده‌س ئه‌هێنێ.
پێشبینیه‌کانی پێشوی یه‌کێتی بۆ ژماره‌ی به‌ده‌س هێنانی کورسی گۆڕان له
پارله‌مانی کوردستان له 25/ 7 ئه‌گه‌ر بیرمان بێ 4 تا 6 کورسی بو،
بینیمان وا ده‌رنه‌چو، ئه‌مجاره‌ش یه‌کێتی له جێی ئه‌وه‌ی به خۆیدا
بچێته‌وه و که‌م کوڕیه‌کانی خۆی ده‌سنیشان بکا و چاره‌سه‌ری بکا هات سزای
به‌کۆمه‌ڵی بۆ ئه‌و ناوچه‌و چین و توێژانه ده‌رکرد که ده‌نگی پێ نه‌دان،
به‌مه‌ش ڕقی خه‌ڵکی ئه‌ستور تر کرد و هه‌زاران به‌ڵێن ی به خه‌ڵک دا‌و
ده‌رکه‌وت ئه‌مانیش وه‌ک پێشتر ده‌رچو، من ئه‌ڵێم له‌وانه‌یه ئه‌وه‌ی
ئه‌وان باسی ئه‌که‌ن که گه‌راوه‌ته‌وه ئه‌گه‌ر به ڕۆژنامه‌ی کوردستانی
نوێ و چاو‌دێر دا بچینه‌وه ئه‌زانین که له‌وانه‌یه له نیو ملیۆن ده‌نگی
گۆران زیاتر بێ، ئه‌مانه هه‌موی جه‌نگی ده‌رونی ڕاگه‌یاندنه و یه‌کێتی
ده‌مێکه بڕیاری داوه دڵی خۆی به‌و شتانه خۆش بکا که دڵی پێ خۆشه.
نه‌ک واقیعیانه مامه‌ڵه له‌گه‌ل جه‌ماوه‌ر و هێز و پێگه‌ی خۆی بکا و خۆی
بگۆڕێ، چه‌ند هه‌فته‌یه‌کی دی دوای ئه‌و مفاجه‌ئه گه‌ورانه‌ی هه‌مو
ئه‌یبینی ئێمه و خه‌ڵک و یه‌کێتی ئه‌بینین کێ ڕاست ئه‌کا.
فشار /بەلاى تۆوە پەرلەمانتارى و بوون بە نوێنەرى كورد لە بەغداد دەستكەوتە یان ئەركێكى گران كەوتنە سەر شان؟
به دڵنیاییه‌وه ئه‌رکه، چونکه ئێمه به‌ر له پێک هێنانی بزوتنه‌وه‌ی
گۆڕان پۆست مان هه‌بو، ئه‌کرا به مانه‌وه‌ی بۆ نمونه خۆم له یه‌کێتی و
ده‌س له‌کارنه‌کێشانه‌وه‌م که دوای 8 مانگ ده‌س له کار کێشانه‌وه‌که‌م
قبول کرا، گه‌ر ته‌نها بێ ده‌نگ بوینایه له‌و زوڵمه‌ی به‌به‌رچاومانه‌وه
له خه‌ڵکی داماو ڕه‌ش و ڕوتی کورد ئه‌کرا ده‌سکه‌وتی زۆر زیاترمان ئه‌بو
له چاو چونه ناو به‌غدا ی پڕ تیرۆر و ته‌قینه‌وه و ئه‌و هه‌مو شه‌ڕه
گه‌وره‌ی که خه‌ڵک پێمانی ئه‌سپێری له نوێنه‌رایه‌تی ئه‌وان بیکه‌ین.
فشار/تۆ ماوەیەك سكرتێكرى نەوشیروان مستەفا بویت؟
به‌شانازیه‌وه به‌ڵێ، بۆ خه‌ڵکێکی زۆری وه‌ک من له ناو یه‌کێتی و ئه‌و
حکومه‌ته که مابوینه‌وه به هیوای چاکسازی هیوایه‌کمان بو بێ که کاک
نه‌وشیروان بو به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ی کاک نه‌وشیروان له یه‌کێتی هاته
ده‌ره‌وه، ئه‌و هیوایه لای زۆر که‌س نه‌ما که بتوانین یه‌کێتی چاک
بکه‌ین، ئه‌وه بو دوای 2006 که ئه‌و کات به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی بازیان
بوم ده‌ستم له‌کار کێشایه‌وه و خانه‌نشینی ئه‌و حکومه‌ته‌ش م قبول
نه‌کرد، جه‌نابی کاک نه‌وشیروان متمانه و شه‌ره‌فی به‌ڕێوه‌به‌ری
نوسینگه‌ی تایبه‌تی خۆیان پێ به‌خشیم و به سوپاسه‌وه شه‌ره‌فی به‌شداری
ئه‌م قۆناغه سیاسیه‌ی میله‌ته‌کم به شێوه‌یه‌کی کاریگه‌رتر له
به‌ڕێزیان وه‌رگرت و دوای سودێکی گه‌وره‌شم له توانا به‌رفراوانه‌کانی
به‌ڕێزی به تایبه‌ت له بواری سیاسی و ڕۆشنبیری و په‌یوه‌ندیه‌کانی
وه‌رگرتوه.
فشار/وەك كاندیدێكى لیستى گۆڕان چۆن دەڕوانیتە ئیش‌و كارەكانى پەرلەمانتارانى لیستى هاوپەیمانى لە نێو پەرلەمانى عێراق ؟
لیستی هاوپه‌یمانی به هۆی نه‌بونی یه‌ک مه‌رجه‌ع ی ڕون و ئاشکرا که
مه‌رجه‌عیه‌ت تیایدا ئه‌گه‌ڕێته‌وه بۆ دو هێزه سه‌رکیه‌که‌ی یه‌کێتی و
پارتی و دوای ئه‌وانیش هێز و جه‌مسه‌ره جیاکانی ده‌سته‌کانی ناو ئه‌و دو
پارته، به‌هۆی ڕه‌چاو نه‌کردنی توانا و لێوه‌شاوه‌یی له‌سه‌ر ئاستێکی
باڵا بۆ ئه‌ندامانی له کاتی کاندید کردنیاندا، به‌تایبه‌ت که
هه‌ڵبژاردنی ئه‌و ده‌مه به لیستی داخراو بو، به هۆی نه‌بونی
به‌رنامه‌یه‌کی ستراتیجی پێش وه‌خت که لایه‌نه‌کانی ئه‌و هاوپه‌یمانیه
له‌سه‌ری ڕێکه‌وتبن، نه‌یتوانیوه به‌شێکی زۆر له‌کاره‌کانی خۆی جێ به‌جێ
بکه‌ن و ته‌نانه‌ت نه‌یانتوانیوه به‌شێکی فراوان له ده‌ستور یش جێ به‌جێ
بکه‌ن.
فشار/ئایا لە ئەداو كارى نوێنەرانى كورد لە پەرلەمانى عێراق ڕازیت؟
ئه‌گه‌ر سه‌یری ڕاستاندن (مێادقه)ی سه‌رۆک کۆمار بکه‌ین له‌سه‌ر هه‌موار
کردنه‌وه‌ی یاسای ژماره 16ی هه‌ڵبژاردن 2005 و په‌سه‌ند نه‌کردنی سه‌رۆکی
هه‌رێم (دوای ڤیتۆی هاشمی) و دواتر ڕه‌خنه‌ی هاوپه‌یمانی و پارله‌مانی
کوردستان. له‌م دۆخه شڵه‌ژاوه کێ به کێیه هه‌ر که‌سێکی ساده چی
ئه‌خوێنێته‌وه؟، ئه‌بینیت که ئه‌م فیدراسیۆن ه که‌س ئاگای له که‌س
نیه، ئه‌و که‌مه بڕیاره‌ی که ده‌درێت له چوارچێوه‌ی کۆمه‌ڵێ ێفقه‌ی
ژێر به ژێر به‌ولاوه هیچی تر نیه، بۆ دابه‌ش کردنی پۆست و ئیمتیازات،
به‌داخه‌وه زۆربه‌ی ئه‌ندام پارله‌مانه کان دانیشتون و سه‌ره‌ک
حیزبه‌کانیان و به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانیان ده‌ستیان پێ به‌رز ئه‌که‌نه‌وه
نه‌ک متمانه‌ی ده‌نگده‌رانیان.
فشار/ئەو كارانەى كە نوێنەرانى كورد لە پەرلەمانى عێراق نەیانكردووە چین؟
کۆمه‌ڵێک پرسی زۆر گرنگ هه‌یه که جێ به جێ نه‌کراون و نوێنه‌رانمان بێ
خه‌م پرسیاریان لێ نه‌کردوه، با له‌وانه‌وه ده‌س پێ بکه‌ین که له ناو
ده‌ستور دا هه‌ن، واته نه‌ک هه‌وڵی به‌رهه‌م هێنان و به یاسا کردن ی
ده‌سکه‌وتی نوێ بده‌ن، ته‌نها داوای جێبه‌جێکردنی مافه دیاریکراوه‌کان
بکه‌ن نه زیاتر. ماده‌ی 4ی ده‌ستوری 2005 که زمانی کوردی وه‌ک زمانی
عه‌ره‌بی ئه‌کاته زمانی ره‌سمی له هه‌مو عراقدا له هه‌مو جێ
ره‌سمیه‌کان وه‌ک ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و
دادگاکان و کۆنگره ره‌سمیه‌کان و هه‌ر بوارێک له نوسراو و گفت‌و گۆی
ره‌سمی که‌ئه‌م په‌یوه‌ندیه‌کانی ده‌ره‌وه‌ش ئه‌گرێته‌وه نوسین به‌کوردی
له‌سه‌ر پاره و پول، هاوبه‌شی یه‌کسان له هێزه چه‌کداره‌کان له
فڕۆکه‌وان و تانک و پسپۆرانی پێشکه‌وتوی سه‌ربازی، جێبه‌جێ نه‌کردنی ئه‌و
مادانه‌ی جه‌خت له جیبه‌جێ کردنی ماده‌ی 58ی انتقالی ئه‌کا وه‌ک تگبیع و
سه‌رژمیری و ڕاپرسی له که‌رکوک ناوچه جێ ناکۆکیه‌کان و ده‌یان پرسی
دیکه که ته‌نها چاوه‌ڕێی داواکردنه، بیر نه‌کردنه‌وه له دامه‌زراندنی
ئه‌نجومه‌نی فیدرالی که ئه‌لته‌رناتیڤی ئه‌نجومه‌نی سه‌رۆکایه‌تی ئێستا و
ڤیتۆی کورده. پشت گوێ خستنی چه‌ندین پرس ی گرنگ و گوێ نه‌دان به
سه‌روه‌ری کوردستان و مافه‌کانی هه‌ر له دادگایی و سزادانی سه‌رانی پێشوی
ڕژێم تا تۆپباران ی به‌رده‌وامی سنوره‌کان و بودجه.
فشار/قسەیەك
هەیە دەڵێت ئەوانەى لە بەغدادن بەناو نوێنەرى كوردن ,چونكە بەرژەوەندیە
شەخسى و حیزبیەكانیان خستووەتە پێش بەرژەوەندیە نەتەوەیەكان؟
دانا نورى/ وه‌ک نوێنه‌ری له زمانی ره‌سمی و قانونی و له‌به‌رده‌م
گه‌لانی عراق و وڵاتانی دنیا مێژوی خۆشیاندا بمانه‌وێ و نه‌مانه‌وێ
ئه‌وانه له 2005 تا 2010 نوێنه‌ری کورد بون، به‌ڵام ئه‌وه به‌ڕای
هه‌موان به‌رژه‌وه‌ندیه نه‌ته‌وه‌ییه‌کانی کورد دوای به‌رژه‌وه‌ندیه
حیزبیه‌کانیان و هه‌ندێ جار تایبه‌تیه‌کانیان که‌وتوه و نازانم له‌و
نێوانه‌ش چه‌ند به‌رژه‌وه‌ندی دیکه‌ش هه‌بوه.
فشار/چارەسەر نەكردنى كێشەى نێوان هەرێم و بەغداد بۆچى دەگەڕێنیەوە بۆ ئیهمالى بەرپرسانى كورد یان بۆ شۆڤێنیەتى عەرەبى عێراقى.
دانا نورى / له زۆر بۆنه‌دا من ئه‌وه دوباره ئه‌که‌مه‌وه، ئه‌وه
ساویلکه‌یی یان تێ نه‌گه‌شتنه له دنیای سیاسه‌ت، ئێمه چاوه‌ڕێ بکه‌ین
نه‌ته‌وه‌یه‌کی دی وه‌ک عه‌ره‌ب بۆ نمونه بێت و مافه‌کانمان بداتێ، که‌س
به‌وانی نه‌وتوه بچن له‌وێ عه‌ره‌ب مافه‌کانی کورد ئه‌دا و بڕۆ
بیانهێنه‌وه، ئه‌وانه له هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنی 2005 و ئێستاش ئه‌ڵێن
ئێمه ئه‌چین مافه‌کانتان بۆ وه‌رئه‌گرین، که‌واته ئه‌وان بۆ کارێک چون و
شکستیان خوارد، پێویسته ئازایانه بچنه به‌ر ئه‌نجامی ئه‌و شکسته و
داوای لێبوردن بکه‌ن له 5 ساڵ به‌هه‌ده‌ر دانی متمانه‌ی خه‌ڵکی کوردستان،
نه‌ک بێنه‌وه پێمان بڵێن عه‌ره‌ب شۆڤێنیه و پلانی نێو ده‌وله‌تی مان
له‌سه‌ره و ئه‌زمونه‌که‌مان ساوایه، بۆ ئه‌وان به‌ر له 2005 چ جۆره
عه‌ربێکیان دی بو بێ له عه‌ره‌بی کیمیا باران و ئه‌نفال؟ یان ئه‌مانه
بیانوی شکست و ئیهمالیه.
فشار/پەرلەمانتارانى
كورد دووجار بایكۆتى دانیشتنەكانى پەرلەانى عێراقیان كردووە ەردوو جارەكە
لەسەر پارە و اددە بووە بۆ لەماوەى4 ساڵى كاركردنیانت لەسەر مەسەلەى
كەركوك و ناوچە دابڕاوەكان هیچ كات بایكۆتى دانیشتنەكانى پەرلەمانیان
نەكرد؟ دانا نورى /له‌سه‌ر زیاد کردنی کورسیه‌کانی پارله‌مانی
ئه‌مجاره‌ش که ته‌نها موسل سێ ئه‌وه‌نده‌ی سێ پارێزگاکه‌ی هه‌رێمی زیاد
کردوه بایکۆتیان نه‌کرد. له‌سه‌ر ده‌یان غه‌در له پایه و پێگه‌ی کورد
که‌س به وه‌ڵام نه‌دەهاتن، له‌سه‌ر ده‌رکردن و کوشتنی کورد له‌سه‌ر
تۆپبارانی سنوره‌کان له‌سه‌ر ئیهانه‌کردنی خودی ره‌مزه‌کانی ئه‌و دو
حزبه‌ش ڕه‌خنه‌یان نه‌بو نه‌ک بایکۆت.
فشار/یەكێك
لەو شتانەى نوێنەرانى كورد شانازى پێوە دەكەن مسۆگەر كردنى بووجەى %17 بۆ
هەرێم ئایا ئەو پارەیە بۆ میللەتە یان بۆ باخەڵى حیزب و برپرسان ؟
دانا نورى /ئه‌وه جێی شانازی نیه ئه‌وه شکسته که نه‌توانن له 5
ساڵدا عراق ناچار بکه‌ن ئامار و سه‌رژمێری دانیشتوان بکا و بزانین ڕێژه‌ی
کورد و پێکهاته‌کانی دیکه چه‌نده، و ته‌نها ئامار که کاری پێ ئه‌کرێ
ڕێژه‌ی ده‌نگدانی کورده له 2005 ، که نزیکه‌ی 21%ی ده‌نگه‌کانی عراق
بو، به‌ڵام نزیکه‌ی 4%ی داهات یان لێ بڕین به‌ره‌سمی و نه‌یانتوانی هیچ
بکه‌ن و بگره ئه‌و شکسته‌ش به سه‌رکه‌وتن پێمان ئه‌فرۆشنه‌وه، ئه‌مه
بێ له‌وه‌ی ده‌یان جار له بری پاره‌ی گومرگی وه‌رگیراو له هه‌رێمدا و
پاره‌ی دیارنه‌ماوی دی ده‌یان ملیۆن دۆلاریان لێ بڕیون و بۆ خه‌ڵکیان باس
نه‌کردوه، هه‌مو ئه‌و شکسته له ئێمه کراوه به سه‌رکه‌وتنێک که
بودجه‌یه‌ک وه‌رئه‌گیرێ و که‌س نازانێ چه‌نده و چۆن و بۆچی سه‌رف ئه‌کرێ،
بێ له چه‌ند ملیارد دۆلاری پاره‌ی فرۆشتنی نه‌وت و قۆمسیۆنی کۆمپانیه
نه‌وتیه‌کان که نه پارله‌مانی کوردستان نه وه‌زیران ئاگای لێ نیه.
فشار/نوێنەرانى
كورد لە بەغدا پاش چوار ساڵ نەیانتوانى مادەى 140 جێبەجێبكەن نەیاتوانى
كێشەى هێزى پێشمەرگە و كێشەى نەوت لە نێوان هەریم و بەغدا چارەسەر بكەن بە
بڕواى تۆ شایەنى ستایشن یان شایەنى لێپرسیەوەن؟ دانا نورى /بێ
گومان نوینه رانى كورد شایانی ستایش نین، و بۆ لیپرسینه‌وه‌ش ئه‌بێ
داواکاری گشتی له کوردستان یان پارله‌مانی کوردستان یان ڕای گشتی لێیان
بپرسێته‌وه، و نمونه‌یه‌ک دابهێنین که تیایدا به دامه‌زراوه‌کردنی
ده‌وله‌ت ده‌س پێ ئه‌کا ئه‌ویش ئه‌وه‌یه بگه‌ینه ئه‌و ئاسته باڵایه‌ی
که یاسایه‌ک هه‌بێ نه‌ک ته‌نها بۆ نوێنه‌رایه‌تی کورد له ئه‌نجومه‌نی
نوێنه‌رانی عراق بگره له پۆسته سیادی و وزاری و حکومی و پۆسته‌کانی
ده‌ره‌وه‌ی عراق یش شوێنێک هه‌بێ لێیان بپرسێته‌وه، گه‌لانی عراق و
کۆمه‌ڵی نێو ده‌وڵه‌تی که له‌گه‌ل ئه‌و نوێنه‌رانه دانیشتون حسابی
100.000سه‌دهه‌زار کوردی بۆ کردون، ئه‌بێ وڵاتێک یان گه‌لێک هه‌بێ له‌سه‌ر
مافی سه‌دهه‌زار که‌سی خۆی نه‌یته وه‌ڵام.
فشار/دانا نورى لە پەرلەمانى عێراق چى دەكات ؟
دانا نورى /هه‌وڵ بده‌ین به‌ر له‌هه‌مو شتێ کورد له برا بچوکه‌وه
بکه‌ینه خاوه‌ن پێگه و ده‌نگ و سه‌نگ ی خۆی و ڕۆڵی مێژویی خۆی بۆ
بگێڕینه‌وه بۆ خزمه‌تی ئاین و ئاینزا و نه‌ته‌وه و چین و توێژ و
پێکهاته جیاوازه‌کانی عراق و ناوچه‌که و جیهان، ببینه به‌شداری
ڕاسته‌قینه وخاوه‌نی ده‌وله‌ت و سنوری مێژویی دانپێدانراوی خۆی له عراق
به هه‌مو مافه سیاسی و قانونی و مالیه‌کانه‌وه. له هه‌موی گرنگتر چۆن
ئه‌لته‌رناتیڤی ئه‌نجومه‌نی سه‌رۆکایه‌تی دیاری بکه‌ین له کاتێکدا که
نوێنه‌رانی کوردی ئێستا له به‌غدا بیریان چوه، ئه‌و ئه‌نجومه‌نه بۆ
یه‌ک خولی هه‌ڵبژاردنه و دوای ئه‌مه کورد مافی ڤیتۆ (تا ئێستا
به‌کارنه‌هێنراوه‌که)ی نامێنێ، شه‌فافانه مامه‌ڵه له‌گه‌ل بودجه‌ی عراق
و له‌ناو ئه‌و بودجه‌یه به‌شی کوردستان بکه‌ین و بزانین چۆن و چه‌ند و
بۆچی سه‌رف ئه‌کرێ و، شه‌هیدان و ئه‌نفال و هه‌ڵه‌بجه و کیمیاباران به
جینۆساید بناسرێن و بیانگه‌ینینه ئاستێ نه‌وه‌کانی داهاتو شانازیان پێوه
بکه‌ن و پێکه‌وه بتوانین که‌مێک له گه‌وره‌ییان بده‌ینه‌وه به منداڵ و
خێزانه ره‌شپۆشه‌کانیان و لانی که‌می مافه‌کانیان مسۆگه‌ر بکه‌ین.
مافه‌کانی ژنان له دروشمه‌وه بکه‌ینه یاسا، هه‌لی خوێندن و کار و
به‌شداری وه‌رزشی و هونه‌ری بۆ گه‌نجان مسۆگه‌ر بکه‌ین، هه‌مو ئه‌مانه
به دروست کردنی ده‌وله‌تێکی مۆسساتی دور له مه‌حسوبیه‌ت و مه‌نسوبیه‌ت
دێته دی ده‌وله‌تێک قانون له سه‌رو هه‌موانه‌وه بێ نه‌ک حاکم تیایدا
کۆمپانیاکانی بنه‌ماڵه و حیزب و میلیشیا کانی بێ.
فشار /ئامادە پاش 4 ساڵى تر لێپرسینەوەى لەگەڵدا بكرێت؟
دانا نورى/دامه‌زراوه‌یه‌ک دروس بکه‌ین که مافی لیپرسینه‌وه ی هه‌بێ له
نوێنه‌رانی کورد له هه‌ر ئاست و پۆستێکدا و ئه‌و دامه‌زراوه‌یه‌ش خاوه‌ن
بڕیار بێ له بڕیاره چاره‌نوس سازه‌کانی گه‌لی کورد یان ئه‌و ڕۆڵه
بده‌ینه پارله‌مانی کوردستان، تا من یان هه‌ر که‌سێک، بمه‌وێ یان نا،
دوای هه‌ر هه‌ڵه‌یه‌ک نه‌ک چه‌ند ساڵی دی لیپرسینه‌وه‌ی له‌گه‌ل بکرێ.
..............................................................
دانانوری سلێمانی- چوارباخ 1973. 2007ماسته‌ر له یاسای گشتی/ گه‌شه‌پێدانی پارله‌مانی. 2006 به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌کانی (قه‌ره‌داغ، خورماڵ، شاره‌زور، بازیان). 2007به‌رێوه‌به‌ری نوسینگه‌ی تایبه‌تی به‌ڕێز کاک نه‌وشیروان مسته‌فا بوم. ئێستا نوێنه‌ری گشتی قه‌واره‌ی سیاسی گۆڕانە لە كۆمسیۆن. خاوه‌ن ئیمتیاز و سه‌رنوسه‌ری گۆڤاری مافپه‌روه‌ران سه‌رنوسه‌ر ی ڕۆژنامه‌ی (خاک)ی زانکۆی بوە. ئیستا كاندیدى(زمارە 26)ەلە سەر لیستى گۆران بۆ باریزكاى سلیمانى
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست