بۆ ئەوەی باشتر بیناسن, با لێرەوە بەشێکی تر لە (سی ڤی)یەکەی بەرهەم ساڵح بخوێنینەوە

Sunday, 13/11/2011, 12:00

1627 بینراوە


دەیان ساڵە بەرپرسانی پارتی و یەکێتی، بەسیناریۆی جیا، بەتایبەتی، جوڵاندنی هەستی نەتەوایەتی و سۆزداری، خەڵک چەواشە دەکەن. بەتایبەتی کە ڕوبەڕوی کێشەیەکی ناو خۆ ودەرەکی دەبنەوە، بابەتێکی نەتەوەیی بەتایبەتی مەسەلەی کەرکوک دەجولێنن. چەند بەزەیم بە عەقڵی ئەو بەرپرسە سەربازیەییەکێتیە هات کاتێک پێم ووت سەیر بکە تالەبانی لەپێناوی کورسی سەرۆک کۆماری چۆن هەموو تەنازولێک دەکات. ووتی تۆ چۆن وادەلێیت. مام جەلال پێی ووتوین تا کێشەی کەرکوک چارەسەر نە بێت نایەمەوە کوردستان؟
ماوەیەک هەوڵ درا نێچیرڤان بارزانی، وەک کەسێکی مۆدێرن نیشان بدرێت. لەکاتێکدا ئەوەندە سەیری کابینەکەیم کردبێت، لەخزمەت حەزو هەرزەکاریەکەی خۆی دانابوو. بەتایبەتی بانگهێشت کردنی ئەو گۆرانیبێژە فارسی و عەرەبیانەی کە لەکەرەج و تارانەوە خولیای گوێگرتنیان بوو. وەلەکابینەکانی ئەودا، گەشە ی گەندەڵی و داهات دزینی خەڵک گەیشتە لووتکە، تەخشان و پەخشان کردنی داهاتی خەلک بۆ بەرژەوەندیە سیاسیەکانی.، تیرۆری سەردەشت و سۆران و.. تاکارگەیشتە ئەوەی لەرۆژنامەی هاولاتی بەبەڵگە، بڵاوکرایەوە، کە ڤیلا کەی بەئاستی 5 گەرەکی شاری هەولێر ئاوی بۆ دەبردرێت !؟ وە بەکرێگرتنی فرۆکەیەک بۆسەفەرەکانی کەساڵانە بەزیاتر لە 500 ملیۆن ئیرۆ. کەچی سەدان قەڵەم بەدەست بە کەسێکی مۆدێرنی پارتی هەلدەسەنگێنن؟
سەرۆکی حکومەتی نوێش (بەرهەم ساڵح),کە چەند مریدو ڕۆژنامەنوسێکی، دەیانەوێت وەک فریشە و ڕزگارکەر بە خەلک بناسێنن. هاوکات ئاخافتنە هەست بزوێنەکانی خۆشی، هاوشێوەی بارزانی، بەو ئاڕاستەیە دەبات! بەرادەیەک خەلکانێک وا تێگەیشتون بەرهەم زۆر ڕٶشنبیر و مۆدێرنە، حەز دەکات خزمەت بکات بەلام بواری پێ نادەن...... لەکاتێکدائەگەر چەند نمونەیەک لەتاوانە گەورەکانی بهێنینە، ئەوەبەدیار دەخات ئەمیش هەڵگری هەمان رەفتاری بەرپرسانی ترە، جیاوازیەکە لەوەدایە، ئەوزیرەکانە تر بەکاری دەهێنیێ
1. خۆی پێ داکۆکیکەری مافی مرۆڤە !؟ بەڵام لە کابینەی ئەودا، زۆرترین پێشێلکاری مافی مرۆڤ و دیموکراسی ئەنجام درا. 10 شەهید و 400 برینداری خەلکی سڤێل و دەیان چالاکوانیش ئەشکەنجە دران، یان گیران و هەوڵی تیرۆریان درا ! سەرجەم ئەمانەی بەچەند ووتەیەکی بریقەدار بۆ راگەیاندن خۆی دورەپەرێز لە تاوانەکان نیشان دەدا.
2. وا نیشان دەدات کە بەپێی ووتەکەی بارزانی "یاسا لە سەروی هەموانە " کاردەکات. بەلام کە یەکێتی قوتبیانی پارتی زانکۆی سلاح الدینی داخست. ئەوەندە بەزەییم پێیدا هاتەوە،  ئەوەندە بێ توانا بوو، تەنها ووتی ئیدانەی دەکەم، ئەگەر موڕاڵی هەبووایە دەبوو دەستی لە کار بکێشایەتەوە، ئاخر بەڕێز تۆ سەرۆکی حکومەتی ئەمە ئەرکی تۆیە، لێپرسینەوە و بریار بدەی، نەوەک ئیدانەی بکەیت!
3. بەرهەم ساڵح وای نیشان دا، هەوڵ دەدا کە بودجە ڕێک دەخات. بەڵام بەبریاری کابینەکەی ئەو، موچەی مانگانەی (گۆران، یەکگرتوو، کۆمەڵ) بڕدرا. کەچی تەها محیدین مەعروف ئاسا خۆی نیشان دا (پارتی و یەکێتی بەهۆی وەزیرەکانیەوە ئەو بریارە داوە).
4. بەردەوام باس لەخزمەتکردنی کۆمەلانی خەڵک و بەفیڕۆدانی بودجەی خەڵک دەکات!؟ بەڵام خۆی کۆمپانیەکی راگەیاندنی هەیە (خەندان) بەنیازە هاوشێوەی (کەناڵی جەزیرە) مەڵبەندێکی گەورەی راگەیاندن دروست بکات؟ پرسیار ئەوەیە پارەی ئەو دەزگا زەبەلاحانە لە کوێ دەهێنێ!؟
5. هەوڵ دەدات لەمەسەلە نەتەوەیەکان، وەک سەرکردەیەکی نەتەوەیی خۆی بناسێنێ. بەنمونە هەمویان دەزانن رژێمی سوریا لە سەر ئان و ساتی روخاندندایە. بۆیە بە توندی ئیدانەی مشعان تەمۆی کرد و سەردانی مناڵەکانیشی کرد، بەلام کاتێک 36 گەریلای پکک بە چەکێکی یاساخ کراوی نێو دەولەتی شەهید دەبن، ئەو بەرهەم ساڵحە قسە شیرینە ووتەیەکی لەدەم نایەتە دەر، بەلام هەفتەیەک بەر لەو تاوانەی تورکیا پکک لەناو خاکی تورکیا 24 سەرباز وەک چالاکیەکانی پێشمەرگە دەکوژێت، هاوشیوەی بارزانی بەتوندی ئیدانەی کرد؟
6. هەوڵ دەدات خۆی وەک کەسێکی مۆدێرن بناسێنێ!؟ بەلام لە سالی 2000 کە بووە سەرۆکی حکومەتی (سلێمانی) یەک بروسکەی بۆ جەلال تالەبانی نارد، من لە بیرمە چەند دێرێک بوو، کە دوو دێڕی سەرەتای، بە شان ‌هەڵدانی مامییدا هەڵدابوو. کە دایکی مەسعود بارزانیش مرد، بروسکەیەکی بەناوی حکومەتی کوردستان بۆ نارد، ووشەکانی پڕ لە درۆ و ریاکارییانە بوون.، بەرهەم ئەوڕپای بینیووە، هەرگیز لەزمانی سیاسییە بەمٶرالەکان ووشەکان بەهەستیاری و بۆ مێژووش دەنوسن، نەوەک دوایی لەسەریان بکەوێت.
7. بەرهەم یەکێک لەو بەرپرسە باڵایانەی هەرێمە، چەندین بڕیاری دەرکردوە، تەنیا بۆ گاڵتەکردن بە خۆی و بە خەڵکی، وەک گەرانەوەی ئەوانەی لەسەر دەنگدان بە لایەنە سیاسیە کان (ئابڕوچونێکی گەورەی کابینەکەیتی) یان بڕیاری دەستگیرکردنی ئەوانەی تەقەیان لەخەڵک کردوە!؟
8. شەرمەزارترین هەڵویستیشی، سەردانی باوکی شەهیدانی 17 شوباتی دەکات، بەڵێنی جێبەجێکردنی سەرجەم داخوازی خۆپیشاندەرانی دەرکرد، کەچی عەمید ئاسۆ، کە بکوژی چەندین گەنجی خۆپیشاندەرە، سەرەتا ئۆتۆمۆبیلکی دوا مۆدیلی پێ بەخشی، دواتریش لەگەرمەی هەلای گرتنی بەرەو ئەلمانیای ماوەیەک نارد، کەچی برایمی کاکە ئەحەی قوربانی وەک تاوانبار دەخاتە زیندانەوە.
بۆ هەموو ئەمانە بێدەنگ و بێ هەڵویست بوو، تەها محێدین مەعروف ئاسا رەفتاری کرد. بەلام کاتێک هەستی کرد لە بەرژەوەندی دەدرێت، کورسی سەرۆک حکومەت بەجێ بهێڵێ، چۆن خۆی لێمان کرد بە شێر و نەڕانی، ووتی منیش قسەی خۆم دەکەم!؟

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە