گەنج لە نێوان بژێوى و بەرپرسیارێتیدا

Friday, 05/06/2009, 12:00

4322 بینراوە


ئاوات چوارباخى گەنج : وەك چینێكى سەرەكى كە بزوێنەرى هەموو چەمك و كایەكانى هەموو كۆمەڵگایەكە دەكرێت بەردەوام دەسەڵات وەك چینێكى بە وزە و بەتوانا كارى لەسەر بكات .

بژێوى : كە دەتوانیت بە بناغەى هەموو دڵنیایەكان ناوى بهێنین كەكۆمەڵگایەكى تەندروستى پێ بونیاد دەنرێ .

بەرپرسیاریەتى : كەئەم چەمكەش هۆكارى هاوسەنگى تواناى یاساكان و مافەكان بۆ هەر تاكێكى كۆمەڵگا دەستەبەر دەكات , كە دەكرێ ئەم سێ چەمكە مەنهەجانە زۆر زیاتر هەڵگرێ , پرسیارى من لێرەدایە ئایا گەنج دەكەوێتە كوێ ى بژێوى و بەرپرسیارێتییەوە لە كۆمەڵگاى كوردى و وە دەكەوێتە كام بۆشایى دەسەڵاتى كوردییەوە..؟ ,باسكردن لە سەر پێكهاتەى ئەقڵى شاخ و جیاوازى لە نێوان هزرى مۆدێرنى شار و پێكەوە ژیانى ئەو دوو چەمكەدا لە یەك كاتدا وەهەوڵدان بۆداماڵینى ئەقڵى شاخ و هاتنە كایەى دید و بۆچوونى نوێ و ئیش كردنى نوێ خوازەكان لە كایەكانى بەڕێوەبردن و پەروەردە و زانست و تەندروستى و گشت ئەو بابەتانەى كە پێویستیان بە چاودێرى كردن هەیە كە لە ژێر دەستى دەسەڵاتدان وە خەفەكردنى بیرو بۆچونى نا مرۆیانە و داڕمان و خاپوركردنى بەرەكانى شەڕو عەسكەرتاریەت .

وەك ئاشكرایە فاكتەرى تایبەتى ئەم بیر و ڕایانە كارا بون و هوشیار بونى تەواوى گەنجان و نەوەى نوێ یە مەبەستمان ئەو گەنجە كارایانەى كە دەیانەوێ گۆڕانكارى لە سەرانسەرى شەقامى كوردیدا بكرێت و گۆڕان بێت لە نێوان بژێوى و بەرپرسیاریەتیدا , لەم نوێ بونەوەیەدا گەنجان و ریفۆرم خوازەكان (گەنج وەك مل ملانێى نێوان نەوەكان و ڕیفورم خوازەكانیش وەك بەریەككەوتنى نێوان بیرەكان)دەبێت دو كارئەكتەرى چالاك بن تا گشت ئازادیە ڕەهاكانى تاكى كورد پەراویز نەكەن و مینبەرێك بن بۆ بانگەشەى یەكسانى بون و ئەنتى گەندەڵى و پیادە بونى هەمو ئەو كارە جوانانەى كە دەسەڵات نەى توانیوە كاراى كات بەڵكو هەر هەوڵى بۆ جوانكردنیشى نەداوە , تایبەتمەندیەكى ترى ئەم گۆڕانكاریانە ئەوەیە چۆن و بە چ پێودانگێك كەسانى شیاو ناشایستە جیا بكرێتەوە لە بەڕێوەبردن و پێشەنگى بوندا وەكارو كاردانەوەى ئەنجامەكانیان لەبەردەم نوێنەرانى دەزگاى باڵاى لیپرسینەوە لە لایەن دەسەڵاتى دادوەریەوە چ دەبێت..؟ دەبێت ئیش كردنى گەنجان و ڕیفۆرم خوازانى ئەم نوێ بونەوەیە دور بێت لە خزم و خێڵ و عەشایەر و تاك ڕەوییە وە دور لە كورسى داگیر كردن و بەڕێوەبردنێكى شەل و شكست و ئیفلیج كردنى دام و دەزگاكانەوە وە دەبێت گەنجێك بێت بە گوڕ , گەنجێك پڕ بێت لە شارستانى بوون لێوان لێو بیًت لە یاسا و ئیدارە و مەدەنى بوون و تەواوى ئامادەكارییەكانى تێدا بێت بۆ هەڵگرى بەرپرسیاریەتى و بەئاگا بێت لە توش بونى گارگێڕى و دام و دەزگاكان بە ڤایرۆسى گەندەڵى و شكست بون , ئەم ئاقارە دەبێت گەنجى وشیار بەڕێوەى بەرێت تا تەواوى تاكى كوردى لەهەرێمدا ئاسودەبن بەڵا م ئەو گەنجانەى كە نەدۆڕاون و روكەش نەكراون بە زاخاوى حزبایەتى وەك كاڵایەك بەكاریان نەهێناون تا كەسێتى و بنەما مرۆڤایەتیەكەى خۆیان بدۆڕێنن ئەگەر نا ...چاوەڕوانى چاكسازى نەبن لە دەسەڵاتێك كە سەراپا دورە لە هەموبەهایەكى مرۆڤیانە , بۆیە ئێستا پێویستە كارەكانى ئێستاو داهاتومان لە دەستە جەمعى بوندابێت نەك تاك ڕەوى و تاكە كەسى و تەنها حزبدا , كەواتە دەبێت گەنج لەنێوان بەرپرسیاریەتى و بژێویدا مل ملانێ بكات لەگەڵ دەسەڵاتدا بە عەقڵێكى سیستماتیكى و نوێ و كارى و نوێ خوازییەوە ئاوێنەیەكى ڕون بداتە دەست خەڵك و دەسەڵاتیش ناچار بكات مل بدات و قبوڵى هاتنە ناوەوەى ئەم گەنجانە و ئەم فكرە نوێ یانە بكات بۆ ئیش كردن لەناو كایەكانى مەدەنى بون بەڕێوەبردنى سیستەمى گشتى كوردستان لەلایەن گەنجانى ڕۆشنبیرو ڕیفورخوازو كارامەوە .



[email protected]

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە