فرەژنی، یان یاسای جەنگەڵ

Wednesday, 29/10/2014, 12:00

3309 بینراوە


دەڵێن: شمشێری داد دەمی زۆر تیژە،بەڵام ملی بێتاوان نابڕێت
كاتێک گەیشتە بەردەم تەرازوە گەورە ڕەنگ زێڕینەکە،کەوا بەسەردیواری دەرەوەی دادگا بە گەورەی ھەڵواسرابوو(تەرازو بە ئارامی بە پێچەوانەی ژیانی خەڵکی شار)ھەر ھەمووی ھەڵچوونو خۆ خواردەنەوەیە...ھەردووک تای تەرازو وەکو یەک لەنگەریان گرتبوو،تۆزقاڵیك جیاوازیان نەبوو. نە بەلای ڕاستدا،نە بەلای چەپدا. ئەوەی لەدوورەوە بەجوانی بەدی دەکرا،لەناوە ڕاستی تەرازوو لەبەشی سەرەوەی دەسکی شـمشێریک کردوویەتی بە دووکەرت.ئایە ئەو دووکەرت کردنوو لێکترازانە..بەچی مەبەستێک کراوە؟.بۆ لێک جووداکردنەوەی دوونەیار.یان دوو دۆست.. یان نەیارێکو دۆستێک ؟ئەو تەرازوە بەو گەورەیەی خۆی ،دەبێ لەچی سەردەمێکو بەچی مەبەستێک دروست کرابێت؟.داخوا بەسەدان،بگەرە بە ھەزاران جار بەلای کەسانی تاوانباردا شکابێتەوە(تاوانبار بێتاوان دەرچووە بێتاوانی ڕەنگ ئەرخەوانی گیان سووکی پەپوولەی بە تاوانباری ترسناک ناساندراوە)ھەر لێرە تەرازو ئارامە..لەناو میوەفرۆشو سەوزە فڕۆشەکان لەیەکتری دەمار گیرببن بەوەی دوکان یان کەپر ،ھەتا عارەبانەکان لای تەرازوی ئەوی کەیان کڕیار زیاتر بۆلای خۆی ڕابکێشێت.زۆریان نیو کیلۆ ھەتا کیلۆش بە ژێرەوە ھەڵدەواسن، بۆئەوەی پارەی چوار کیلۆ وەگرنو کاڵای سێکیلۆی لەدەست بدەن.لەسەر چەوری کەسەکە دەوەستێت،ھەرچەندە کڕیار پۆشتەو پەرداغتربێت..کیلۆی شارەوەی ھەڵواسراوی ژێر تەرازوو کێشی قوورستر دەبێت. لەگەڵ ھەر ھەڵچوونێک بێبە زەیانە بۆیەکتری ڕادەوە شێنن. زۆرجاریش ھەیە دەیکێشن بەسەری یەکتردا.ھاتەوە بیری (پیرەمێردێکی لەڕی لاوازی شووتی فڕۆش بە ئاستەم گیانی لەبەر مابوو لە کڕیارێک تووڕەبوو.کڕیاڕی بەسەتە زمان ھەر ئەوەندەی گووت..شووتیەکانت نەگەیشتوون!..کابرا دەستی دایە دوو یان سێکلۆ وەکو قونچکە جگەرە ھەڵی دا،خواو ڕاستان کردی بەبەر عەموودی کارەبا کەوت. نەک بەبەر نەیارەکەی ڕینگەی لێھات،تەواو عەموودی قووڵکرد..سەگی سەگباب شفتی کێ کرکە)ئەوە دواجاربوو ئێواران بە خۆشی میوە بۆ ماڵێ بکرێت،لەو ڕۆژەوە وا بۆھەشت مانگ دەچێت ،نەک میوەی نەکڕیوەو سەری بە ماڵدا نەکردووە..بەڵکو<ھەنگووین بەزاری تاڵە>.دوو بارە نیگایەکی خێرای بە دادگاو تەرازوی دادو ماف پارێز دا گێڕا،وەکو ئەوەی گەداییەک بێتو سواڵی بەزەیی لە زەمەن بکات،دەجارێک بەلای منی بێچارەش بشکێوە؟دوو دڵبوو نەیدەزانی بڕیاری چی بدات!بچمە ژوورە، نەچم؟ئەگەر بچم دەبێ خۆی بۆ سێ ووشەی زۆر نەک ناشیرین،بەڵکو ماڵ کاول کەریش ئامادەبکات.ھەر چەندە ئەو سێ ووشەیە بە حەڵاڵێکی قێزەوەن لەلای پەروەردەگارناو زەند کراوە. ئەو ووشە و جنێوە پڕبێ واتایەنەی لە قوورسترین بارو دۆخدا، تەنانەت لەسە رمێزی خواردنەوەو قوومارەدا ناشیرین ترین شت شان لەشانی سێبە سێ ھەر سێک...نادات.ھەرچەند دەکات ئەگەر پەتی قەنارەی بۆ ڕاکێشن بە زاریدانایەت.ئەو سێ ووشە دەبێتە ھۆی ماڵ کاولکردن.منداڵ بێبەش کردن لە ھەستو سۆزی یان دایک یان باوک یان ھەردووکیان.ئاخ ئەو ووشەیە ھەر نەبوایە.تەڵاق.مانای چیە،بۆ دانراوە ؟بە ملیۆنەھا پیاو ھەیەتیو مانای نازانێت.ھەیە کەڵە پیاوەو نیەتی ،ھەیە فەریکە نێرە یان نێرەمووکە ھەیەتی ،جار ھەیە بۆ خۆدەرباز کردن لە زەرەدی چەند قڕووشێک ،وەکو مزراح بەزەوی دادرێت.لە شەقام لە دادگا لەماڵ لەمزگەوت لەسەر گووفەک.باشە چارم چیە؟ئەگەر بچمە ژوورێ وەی.ئەگەر نەچمە ژوورێ بۆ داواکردنی منداڵەکانم.وەیتر. بەبێ بوونی من بڕیاری دادگا دەدرێت.دواجار بڕیاری دا دەچمە ژوورێ ،ئەگەر ھیچ نەبێت بەڵکو منداڵەکان یان ھەر دانەیەکیان ھاتبن.ھەندێک سەبووری بە دڵە ڕەنجاوەکەمدادێت
.بەردەگاو حەوشو ھۆڵەکانی دادگا جمەیاندەھات، ئەوەندە قەڵەباڵغو جەنجاڵبوون<دەرزیت فڕیبدایە نەکەوتە سەر زەوی بەر چاووی یەکێک دەکەوت>کاتێک پێی نایە ڕاڕەوە دوورو درێژەکە،لەدەستی ڕاستو چەپ،ھۆڵی گەورە گەروە ھەبوون.بەھەموولایەکدا چاوەکانی ،وەکو کامیڕای وێنەگر دەگێڕان..داخوا ئەویش ھاتووە؟.بەدڵنیایەوە ناومەی بۆ چووە،ھەر بۆ خۆی داوای جودابونەوەیکردوە.ئەدی بۆ دیار نیە؟ئەوەش فێڵێکە لە فێڵو مەکرە زۆرەکانی.خۆ پارێزەرەکەی لەخۆی جادووگەرترو بەپەلە ترە،وادەزانێت<نانی لەسەر سێڵ دەسووتێت>ھەر چاوی پێیان بکەوێت..دەی دەی زووکە ھەرسێکیان فڕێدە. ئەوەی بەدەساڵ بە کۆڵھەڵگری و پاسکیل چیەتی بەھەزار دەردی سەری پێکیەوە ناوە بە بادا بدات.ئەوە پارێزەرە، یان مۆرانەی کۆمەڵگای کەڵەگایە، ناکا دڵی سارد بوبێتەوەو پەشیمان بێتەوە،بەڵام بەخوا زۆر زۆر زەحەمەتە!ئەوجارەیان،وەکو ھیچ جارێکی کە نیە وەکو فیشەکە شێتە دەردەپەڕێتو ھەڵدە تیزێنێت،ھەرکە ناوی قووبادی گووێ لێدەبێت..ئەو قووبادەی..قووبە گیان،کۆپە ئاڵتوون بوو،بۆوای لێھات؟ھەست بە ئازاری ویژدان دەکات.نەیزانی دڵی ئافرەت،گووڵێکی ئەوەندە ناسکە،بەکزترین شنەبا دەشنێتەوە ،بە بچووکترین ھەڵچوون دەژاکێ
-ھەرچەند مووچە دوادەکەوێت ،یان کەم دەبێتەوە<کاری دادگا زیاد دەکات>تەڵاقدان زۆردەبێت.خۆ خوانەکات ،ئەگەر بێتو مووچە بەیەکجاری ببڕێت ئەوە دادوەرو پارێزەو،فەرمانبەرو،فەڕاشو،دەرگاوانو،باخەوانو،پۆلیسەکانی ناو دادگاو بەردەرگاش،ترس دەیان گرێت،نەوەکو باھۆزی لێکترازانو لێکجوودابوونەوە ئەوانیش بگرێتەوە.ئەوەی باکی نیە یاسا ناسو یاسا دانەرەکانن.بۆخۆیان یاسایەکی باشی <فرە ژنیان بۆخۆیان داناوە>دەڵاڵی ژن دۆزینەوە بەلێشاو..فەردە دۆلاریش لەخزمەتدایە.فرەژنی' فرەخێزانی نەخۆش درووست دەکات 'ھەر فرە ژنیشە، بەھەزاران خێزانی بەختەوەر لەبەر یەک ھەڵدەوەشێنێت.
لەسەرتای ڕاڕەوەکە، دەنگێک پڕ بە گەرووی شیڕاندی.قووباد داود ... لە ناخەوە ڕاچڵەکی .دەنگە نا قۆڵاکە چەند جارێک بەتووندی دوو بارەی کردەوە.ژاوە ژاوێکبوو..دەتگووت کورەی ھەنگەو ئاڵۆزاوە.
لەناو حەشاماتەکە،قووباد بە دەنگێکی گڕ ھاواری کرد.ئەوەتام ،ھاتم!دەرگاوان ئاھێکی بەبەردا ھاتەوە ڕووی لە قووباد کرد..ئەرێ کاکە دەنگم دڕا،جەنابت بۆ ووڵام نادەیەوە؟گووڕێکی خواردەوە بەردەوامبوو. کەڕی ھێڕی ئەتۆ لە کەنگێوە،لەکوێی؟.بەدەسڕەکەی دەستی ئارەقەی دەموچاوی سڕیەوە.کاتێک دیتی ئەو بە شەلەشەل بەدوای کەوتووە،بەزەی پێداھاتەوە.لە تووڕەبوونەکەی خۆی پەشیمان بۆوە..تەماشایەکی قۆڵی خۆی کرد.دەستی ڕاستی تەنھا قۆڵی چۆغەکەی بوو بە لوول دراوی لەبەر پشتێندی ڕاکردبوو.بە بێ ئەوەی ئاوڕبداتەوە لێی پرسی.بە چی پێەکت شەلەبووە؟ ئەویش بەبێ ئەوەی خۆی تێکبدات،ئەوەندە ئەو پرسیارەی لێکرابووڕاھاتبوو.<لەشەڕی کێلە شینی>قاچێکم پەڕی..کەم ئەندامی سەنگەریت.
نا،کەمئەندامی قادسیەی ڕێواسانم.
کابرا وایزانی پێیڕادەبوێرێت،سەرێکی بادا.دەرگای ھۆڵی دادگای بۆکردەوە..لەوسەری ئەوسەر دادوەرلەپشت مێزێکی گەورە دانیشتبوو.جلێکی ڕەش کراسێکی سپی لەبەر دابوو کەسێکی قەڵەوی سەرو ریش سپی پان.سەرمێزەکەی پڕی فایلو دۆسیەی قەبە بوون.لە تەنیشتیەوە پارێزەرێک..لەگەڵ کۆنە خێزانی..دەرگاوان چووە لای دادوەر..قوربان ئەوە قووباد داودە.دادوەر لەژێر چاویلکەکەی تەماشیایەکی ئەوی کرد. سەری بەسەر دۆسیەکەدا گرت. ماوەیەک بەو شێوەیە مایەوە. ،چەند ووشەیەکی لەژێر لێوەوە دەگووت،نیگا ئاگراویەکانی تیژتر دەکرد.جارێک بەلای پارێزەر،پشان بەلای خێزانەکەیدا،ئەو جا لەسەر قووباد ڕایدەگرت.وا پێدەچوو مامەی بە ئەزموون ھەوڵبدات چەند شتێک لەدەمو چاوی ماندوو ھیلاکیان بخوێنێتەوە.کێ دەزانێت؟لەوانیە ئەوەش جۆرێک بێت لە ترساندن،یان ھێوڕکردنەوە.دووبارە دۆسیەکەی بەردەمی دەبوە جێگای گرژبوونی ماسوولکەکانی دەموچاوی.قووباد،ڕەفتارەی دادوەری، وەکودکتۆری <خەستەخانەی فریاکەوتنی کۆماری >ھاتە بەرچاو،بە خۆی و شەش منداڵو خێزانەکەی زۆر نەخۆشبوون ،لە ناچاریان ڕوویان لەبەشی فریاکەوتن کردبوو.دکتۆر بەبێ ئەوەی سەر بەرز بکاتەوەو چۆنزانی ھەموویان یەک نەخۆشین.دکتۆر بە ڕستەیەک گووتی:ڕۆژانی ھەینی پاش سەیران.ئەوەندە چەوریو گۆشت دەخۆن،تووشی ھەوبوونی گەدەو سکچوون دەبن دەرمانی ھەموویان یەک جۆر نووسرابو.دادوەر کەمێکی کەش بەو شێوەیە مایەوە.پەمپێکی ھەناسە تەنگی لەسەر مێزەکە ھەڵگرت.چەند جار ھەڵی مژی.بۆ دواجار تەماشایەکی ھەموویانی کرد،لەسەر ڕوخساری ئەو گیرسایەوە،کۆنە برینو سوویانی لاڕوومەتەکانی جەورو ستەمو پێوە دیاربوو<بەرداشی زەمانە خراپی ھاڕیبوو>دادوەر بە ڕێزێکەوە پرسی
ئەتۆ،قووباد داودی ؟بەڵێ قووربان...دادوەر ڕووی لە خێزانەکەی کرد.بۆدەت ھەوێت لەو پیاوە جیابیەوە؟بەبێ ئەوەی تەماشای ھیچ لایەبکات،ئافرەتەکە..قووربان کەڵکی منی پێوە نەماوە.بۆچی کەڵکی تۆی پێوە نەماوە.ژنە لاوەزە دەم ھەراشەکە ،وادیاربوو دەمێک بوو چاوەڕوانی پرسیارێکی وەھای کردبێت،ھەموو ڕۆژێک چەند تۆپەڵ وەیاری ڕەنگاو ڕەنگ لە حەوشە پەرشو بڵاو دەکاتەوە..دوێنێ نیوبەرمیل وەیاری بەپلایسو بەگاز وورد وورد کردوە،پاشان خڕی ناکاتەوە. پارێزەرەکەی ھەندێک لا ڕیشی خۆی خووراند..قوربان .کێشەکە ھەر ئەوەندە نیە.ژیانی ئەو دوانە مەحاڵە بەیەکەوە لەناو دۆسیەکە ھەموو شتەکان بە بەڵگەوە نووسراون.جەنابی دادوەر وەکو ئەوەی بە ھەڵە لە شتکە تێگەیشتبێت،یەکسەر تامی دەمی گۆڕا.ئەتۆ پیشتە چیەو وەیاری ڕەنگاو ڕەنگت بۆچیە؟قووباد پێکەنینێکی خۆش گرتی..قووربان ئەمن پاسکیل چیم زۆر جار لە ماڵەوەش کاری پاسکیل چاک کردنەوە دەکەم.دادوەر تەماشایەکی دۆسیەکەی بەردەستی کرد کواپارێزەرت،لەکوێیە؟قووربان پارێزەرم نیە!..بۆ نیتە؟پارەی دەوێت،ئەو پارەم نیە..خۆ ئەمن پیاوم نەکووشتەوە ھەتا پارێزەرم ھەبێت
بۆ دەتەووێت < بە پێنووسەکەی دەستی ھێمای بۆ ژنە لەڕوو لاوەزەکەی بەردەمی کرد>لە خێزانەکەت جوودابیتەوە؟
قووربان نازانم!..بۆنازانی؟
ئەمن نام ھەوێت جووداببمەوە..دادوەر دووبارە ماوەیەک لەدۆسیەکەی بەردەمی ووردبۆوە.ڕووی لە ھەرسێکیان کرد بڕۆن سێمانگی کە بیربکەنەوە.ئەگەر گەیشتنە یەک پێویست ناکات بێنەوە ماڵی خۆتان کاول بکەن،ئەگەر نا دەبێت دەست بەکار بیین.ھەر سێکیان بەپەلە دەرچوون.لەبەردەرگا دەرگاوان دیتی ژنێکو پارێزەرێک بە جلی ڕەش بەپەلە تێپەڕین.لاشانی داودی گرت.ھا چیبوو؟ئەو بە پێکەنینەوە سێ .مانگ دواخرا.کابرای دەرگاوان بە نیمچە ئامۆژگاریەکەوە.کوڕە سێمانگی کەش ھەر وەکو ئەوڕۆدەبێت.قۆڵە بۆشەکەی لە ژێر پشدێندە سەوزەکەی دەرھێنا..ئەو قۆڵە بڕاوەی دەبینی؟ئا،سێ خوشکو سێژنم بە قووربانی کردوە.ھەرچەند جارێک ژن بەژنەم کردوە قسەی خۆشی ژنەکان ئەوەبوە<دەبڕۆ کۆڵی،دەست گۆج>ئیتۆش ھەرئەوە دەبێت..قووباد بەبێ ئەوەی قسەیەک بکات بەپەلە دڕی بە خەڵکەکە داو لە دادگا ھاتەدەرێ..لەبەر دەرگا لەلای ئەرزو حاڵ چیەکان،لووتی بوو بەلووتی پارێزەرو خێزانەکەی .بزەیەکی بۆکرد،کەمێک بە شەرمەوە خۆی نزیک کردەوە..کیسەیەکی ڕەشی لەدەستبوو دایە دەستی خێزانەکەی.ئەوە چیە؟دوای دەزانی!دەزانی ھەرچیەک ھەیە دەتوانی لە ڕێگای کاک سەمەدیەوە پەیوەندیم پێوەبکەی<مەبەستی پارێزەرەکەبوو>کوڕە ئەوە شتەکانی خۆتن!وەریان بگرە.کیسەی دایە دەستی و ڕۆیشت.چەند جار ئاوڕی دایەوە.گەڕایەوە،چەند ھەنگاو ھاتە پێشەوە.دووبارە ئاراستەی ڕۆیشتنی گۆڕی،ھەتا سەر گۆشەی دادگا ڕۆیشت خەریک بوو لە چاو بزر دەبوو گەڕایەوە.بە ھەنگاوی زۆر خێرا ھاتەوە بەردەرگای دادگا.لەبەردەم خێزانەکەی وەستا..دەستی بە باخەڵی چۆخە ئارەقاویو کۆنەکەیدا کرد.ژنەکەی ڕووی لە پارێزەرەکەی کرد.بەخوای ئەو کابرایە تەواو نیە!ئاخیری ھەموومان شێتدەکات.قووباد بەبێ ئەوەی دەست بەرداری بزە کانی بێت.مۆبایل ێکی لەناو بەرگێکی ڕەنگاو ڕەنگدابوو دایە دەستی..بابۆخۆت بێت.دیاری منە،دەمێکبوو حەزت لێبوو.ژنە دوودڵبو وەری بگرێت،وەری نەگرێت.بۆدواجار وەری گرتو سوپاسی کرد.ئەوجارەیان قووباد بەپەلە ڕۆیشت.لەو ناوە دوورکەوتەوە.بەدەم ڕێگاوە ھەر ئارەقەی دەمو چاولاملی دەسڕیەوە.بیری دەکردەوە.باشە سێمانگی کەش ھەرباشە.دڵی بۆ منداڵەکانی تەواو گووشرابو،بەدەم ڕێگاوە شانی لە شانی چەند کەس دا،ئەرێ کوێری نابینینت.بەرەو پردی سەیداوە،بەدەم خەیاڵو بیرکردنەوە.لەنەکاوێک وەبیری ھاتەوە.کورە خۆ ئەمن بە پاسکیل ھاتبوومە دادگا.دوو بارە ملی ڕێگای گرتەبەر دادگا خۆت بگرەو ھاتم..کاتێک گەیشتەوە بەرامبەر دادگا،چاوێکی گێڕا بەوناوەدا.سەری سووڕما!وەکو ئەوەی باوەڕ بەچاوەکانی خۆی نەکات.خێزانەکەی ھێشتا لە بن دیوارێکی دادگا،لەبەردەم ئەرزو حاڵ چیەکان وەستاوە.پڕبەدڵ حەزی دەکرد پرسیار بکات..ئاخۆ بەتەمای چیە!!بەڵام،لەبەر پارێزەرەکە زاتی نەکرد.پاسکیلەکەی لە عاموودەکە کردەوەو خۆیفڕێدایە سەری.كۆنە پاسکیلی ژەنگاوی لە ژێریدا جیڕە جیڕو،تەقەتەقی بوو،ھەڵتەک ھەڵتەک،ھەرجارەو بەلایەکدا دەلەنگی خۆی گەیاندە سەر پردی سەیداوە.پاسکیل خانەکەی ھەر لە خوار پردەکەبوو
.کاتێک چووە ناو دووکان.جمەی دەھات شاگردەکەی کوڕێکی گەنجی قۆڵوباسکی بە ماسوولکەی ئەستوور بوون.سەرگەرمی چاک کردنەوەی پاسکیلێکی منداڵان بوو،ھەر کە وەستای دیت.دەستی لە کاربەرداو ھەستاو پەرداخە ئاوێکی ساردی بۆ ھێنا.بەدەم مژلێدانی جگەرەکەی لا لێوی،زوو،زوو دەیپرسی.ھا وەستا خێربوو؟ئاوەکەی بۆڕاگرت.ئومێد کەمێک ناوچەوانی تێکنا...بێدەماخ ئەمن بەڕۆژووم،سێمانگ دواخرا!کوڕە کەمێک شڵەژا.ببوورە لەبیرم نەبوو.خورام بەدەست ئەو خەڵکیەوە.ھەرموویان یەک لەیەک بێ سەبرترن.چوو لەسەر کورسیە گریساویەکەی دانیشت،ناوچەوانی خۆی گرت.مێشکی ژانی دەکرد.سێمانگ واتە نەوەد ڕۆژ.دوور لە منداڵەکانی،لەناو پاسکیل خانیەکی گەرمو پیس ژیان بەسەرببات.بەڵام دوا خستنەکەی سێمانگ ھەندێک ھێوڕیدەکردوە.ھەر ھیچ نەبێت سێمانگ ترسی جوودابوونەوەی لێدوورکەوتۆتەوە.ھەستی زۆر بە قەڵەباڵغی ناو دووکانەکە نەدەکرد.داخوا ئێستا منداڵەکانی چەند بە باوکێکی ھیچی تێبگەن.چەند مانگە لێمانی نەپرسیوەتەوە.دەنگی ھەرزەکارێک وەگای ھێنایەوە.وەستا ،وەستا،ئەو بە بێتاقەتیەکەوە گووتی،ھابابە فەرموو.کوڕە دیار بوو بەسەر پردا ئەوەندەی پایدەر لێدابوو،ھەناسەبڕکێ ببوو سیخە سیخی لە سنگی دەھات،وەستا<دکتۆرە شەل>کامەتانن؟قووباد دەمو چاوی ئەوەندەیکە ھیلاکتربوو.دکتۆرەشەل کێیە؟کوڕە ووڵامی نەدایەوە.تایەی پاسکیلەکەم بای تێدانەماوە.دەستی بۆ شاگردەکەی ڕاداشت،ئەوەی دەبینی ئەوە بەبایە؟بانگی سەرداری کرد سەرۆ،ھەندێک ھەوای بۆ لە تایە پاسکیلی ئەو کوڕەبکە..لەسەر کورسیەکەی ھەستاو لەپشتەوە دەستی دایە کیسێکی ڕەنگاو ڕەنگ ،لەگەڵ ئەوەی ئەمڕۆ بەیانی یەک شتبوون ،دەستەیەک وێنەی لەناو کیسەکە دەرھێنا.وێنەکان زۆریان لەناوەڕاستەوە بە ھێڵێکی زۆر وەستایانە بڕدرابوون.زۆربەی وێنەکانی ھی ژنەکەی بوون.بەجلو بەرگی سپی بوکێنی تارای سپی لەسەر ،جانتای سپی لەدەست بەدەم کامیڕاوە پڕبەدەم بەدەم ژیانەوە دەتریقێتەوە.ھاتەوەبیری بۆچی پێدەکەنێت <دە ساڵ لەمەو پێش بوو،بۆ وێنەی بووکو زاوای چوون وێنەیەکی پڕیادگاری بگرن،پێش ئەوەی وێنەگر چرکە بکات .قووبات لەژێر لێوەوە گووتی،ڕاوەستە کاکە.بۆنم لەبیر چووە لە خۆم بدەم.ژنە پێکەنی کابرا وێنەکەی گرتبوو.وێنەکەی ھەڵگێرایەوە.لەپشی نووسراوبو.ئەم وێنەمان گرت بۆ..لەوێوە لەت ببوو لێکتارازان .یەکە یەکە کەوتە ھەڵدانەوەی وێنەکان تاکە شتبوون ئەو چەند مانگەی ڕابردوو کەمێک سەبوری دڵیدەداوە.لەھەمان کاتدا ئازاری دەدا.وێنەی شەش منداڵەکانی .ھەر لەگەورەکەیانەوە ،ھەتا بچووکترین،ئەوەندە لەباوەشی نەکردووە.لەوەتەی ئەو کوڕە بچکۆلەیە ھاتۆتە ژیانەوە ھەر لەڕێگای دادگابوون.وێنەیەکیان زۆر سەرنجی ڕاکێشا.بە پێچەوانەی وێنەی ژنەکەی پڕبە دەمی پێکە نیبوو.ئەو وێنەیان کزە لە جەرگی ھەڵدە ستێنێت.وێنەی تاقە کچکەیەتی دەستی لەناو زنجیرو ددانەکانی مەکینەی پاسکیلێکە بە ھەڵگەڕاوی ،زریکەو زیڕەی گەیشتۆتە ئاسمان،ھەر ئەوەندەی زانی ڕۆژێک گەڕایەوە ماڵەوە دەستی چەپی کچەکەی بەسترابوو،گریانی ڕانەدەوەستا.ھەرچەندی دەیپرسی بەچی دەستی بریندار بووە.دەیان گووت.لەحەوشە ئاو پڕژێنی کردوەو بەر بۆتەوە.ھەتا وێنەکەی دیت،لەکاتی گریانی کچە،کوڕە گەورەکەی وێنەی گرتوون.ھەندێک چاوە تەڕەکانی سڕینەوە.چووە پشت دوکانێ ھەتا ھەندێک کوڵی دڵی دادەمرکێتەوە.باشە بۆ ئەمڕۆ لە دادگا باسی منداڵەکانم نەکرد؟.وەختە لە تاو منداڵەکانم شێت ببم.لەبەر خۆیەوە وڕێنەی دەکرد.باشە ئەوە منداڵەکانیشم گرتەوە.چۆن چۆنی بە خێویان کەم؟بەبێ دایکیان شێتدەبن.شەو نەیە خەون بە ووردیلەکانیەوە نەبینێت.ھەرھەمووی یەکجۆرن(لە ھەرچاور لاوە خۆیانی پێوە ھەڵدەواسن،بۆنی دەکەن گووێیەکانی ڕادەکێشن،دەستە ووردو لاوازەکانیان لە بینە قاقای گیردەکەن..بۆ بە جێمانت ھێشت بۆ؟ھیچ ووڵامی پێنیە تەنگە ھەناسەی دەکەن..دەکەوێتە تەڕاویلکە. لەو کاتەیدا تەلەفۆنێکی بۆھات.چەند جار زەنگەکی زۆر بەدرێژی لێیدا.ئارەقەی فرمێسکو ئارەقەی دەموچاو بەرگەردنی سڕیەوە،باشە ئەمن تەلەفۆنەکەم دا بە داکی منداڵان ئەوە چیە؟بەپەلە کەوتە پشکنینی باخەڵەکانی.لەباخەڵی خوار ئەژنۆی دۆزیەوە.تەماشای ژمارەکەی نەکرد کێیە.ئەلوو.ئەلوو.دەنگ نەبوو.لەنە کاوێک دەنگێکی ناسک وەکو ژێی کەمان لە گوێی لەرییەوە،بەبێ چاکوو چۆنی..کوڕە ئەوە چیە.ئەو قەشمەر خانەیە؟قووباد، بەبێ ئەوەی بەسەرخۆی بێنێت. ھا جووچێ، ئەتۆی،ئەگەر ویستت قسە لەگەڵ من بکەی لەڕێگای پارێزەرەکەمەوە دەتوانی بیڵێیت؟.شیڕێکی درێژی بۆ کێشرا..ھەندێک تەلەفۆنەکەی لە گووێی دوورخستەوە.پارێزەرت لە کوێبوو؟.کەوڵەکۆنی گریساوی. ئەو بە پێکەنینەوە،پارێزەرەکەم ئەتۆی؟دەباشە بڕۆ.وەرەبزانم بە خۆڕای تەلەفۆن ناکەی.بزانم چیت دەوێت؟.باشە ئەو وێنانەت بۆوا سەقەت کردوون.پاشان وێنەی تۆم بۆچیە؟.بەشی دەمو چاوی خۆت بۆمن داناوە،بەشی وێنەکانی منت بۆخۆت بردوە.دەبێ ھەرئێستا بیان گوڕینەوە. ماوەیەک گووێی ڕاگرت.نا چاوەکەم بە ھەڵە وێنە بڕاوەکانم نەدایە دەستت،بە مەبەستێک وام کرد.بەمەبەسەتی چی؟بۆ ئەوەی ئەمنت لە بیر بێت،ئەمنیش ئەتۆم ھەردەم لەبەر چاووبێت.ئاھا ئاوا!تازە چی لە نێوانمان ماوە؟زۆر شت!وەکوچی.قووباد حەزی دەکرد ئەو ووتووێژە قەد کۆتای نەیەت.شاگردەکەی ھات.وەستا ئەو شەو لەناو دووکان دەخەوی یان لەدەرەوە.زۆر گەرمە.قووباد ئاوێزانی قسەی ڕۆمانسی بوو،ھەر ووڵامیشی نەدایەوە.بەھۆی نەمانی یەکەوە تەلەفۆن پچڕا.ئەلوو،ئەلوو،وڵام نەبوو.یەکسەر دەستی بە دووگمەی سەوزدانا.بەبێ لێدانی زەنگ دەنگێکی ناسکانەی نزم گووتی ئەلوووووو،ھا،جەرگو دڵم چۆنی؟.چاوەڕوانی ووڵامی نەکرد.بەئەلوو نازەکانت مەستو گێل دەبم...پاش کەمێک گوێگرتن،دەنگێک بە تووڕەبوونەوە،دەبڕۆ کەری کەرباب.ڕاچڵەکی تەلەفۆنەکەی فڕێدا ،ئەوە کێبوو؟خۆ ھەمان ژمارەی دووبارە کردەوە.ماوەیەک ھەر بیری کردەوە ئەو دەنگە چی بوو کێبوو؟توشی بەڵایەکی لەوەی گەورەتر نەبێت.دووبارە زەنگی تەلەفۆنەکە لێدرا.لەناو خۆڵ کەتبوو،ھەرچەندی دەکرد نەیدەوێرا بەلایدا بچێت.ماوەیەک باش لەناو خۆڵ لەسەر لە رینەوەبوو،بە چواردەوی خۆیدا دەخوولایەوە.بەترسەوە تەلەفۆنەکەی لەناو خۆڵ دەرھێنا .ژمارەو شاشە ھەرھەمووی لە تەپوتۆزدا بزربوون.ھەرچی چۆنێک بێت پەنجەی بە دووگمە سەوزەکەوەنا.ئەلوو.ئەلوو. ئەتۆی.ئاھێکی بەبەرداھاتەوە.ھەمان دەنگبوو ژنەکەی.بە پێکەنینەوە ،ئەوە چیت بەداکم گووت؟.بەشڵە ژاویەکەوە.ئەوە داکت بوو ئا.داکیشم دەنگی تۆی نەناسیەوە.زۆر شەرمەزاربوو!نا دەستی ماچدەکەم ئەمن ھەڵەبووم..باشتر بووە؟باشە ئەو وێنانەی سەر مۆبایلەکە کەنگێ گیرواون؟.کام وێنە!زۆر زۆرن چووزانم.ئەوانەی دایکم لە خەستە خانە بوو.ئاھا ئەوە دەمێک نین.ئەوکاتی داکت نەخۆش بوو کەس نەبوو ئەمن لەسەرسەری بووم،ھەندێک خزمەتم کرد.دەنگ نەما..ماوەیەک دەنگی ھەناسەیەکی قووڵ دەھاتە بەرگوێ،بەڵام دەنگ نەبوو.چەند جارێک ئەلوو،ئەلووی کرد.دەنگەکە بەیەکجاری نەمابەس توتەتوت بوو..
پاش کەمێک دەنگی نووکەیەک، یان کورتە نامەیەک ھات. ھەندێک شاشەی تەلەفۆنەکەی پاک کردەوە.بەپەلە چوو بۆلای شاگردەکەی خەریکی دەست شووشتن بو بەبەنزین .سەروۆ گیان وەرە بازانە ئەو کورتە نامە چی نووسراوە؟سەرۆش ھەندێک بەدەستە تەڕەکانی تەلەفۆنەکەی پاک کردەوە.بەدەنگێکی بەرز کەوتە خوێندەوەی کوورتە نامەکە..قووبی گیان،کوڕە قووبی چی،قووپی گیان.کورتکراوەی قووبادە.ئەوشەو وەرەو وێنە بڕاوەکان لەگەڵ خۆت بێنەوە، وەرەوەماڵێ دوا نەکەوی ..وێنە بڕاو لێکترازاوەکان بۆ ھەتا ھەتایە بەیەکەوە بنووسێنینەوە.شاگردەکەی ھەڵدەپەڕی .دەی وەستا مژدەی خۆشی دەمم شیرینکە. قووباد لەدڵی خۆیدا ھەزار جار سوپاسگووزاربوو،بەڵام کەمێک خۆی گرت. بنووسە،دێمەوە بەڵام بەچەند مەرجێک.ھەتاماوی نەک بەسۆندە، بەڵکو دەست لە ھیچ منداڵێک بەرز ناکەیەوە. .ڕێز لە دایکم دەگری.بیر لە خۆسووتاندن ناکەیەوە.زۆری پێنە چوو پاش کەمێک بەکورتە نامە.ئۆکەی،ڕازیم
کوچەو کۆڵانە باریکەکانی شار قووبادو شڕە پاسکیلە کەیان، وەکو دڵدارێکی پرزە لێبڕاو ڕەو ماڵ لە باوەش گرت

کالیفۆڕنیا..سان دیاگۆ 27.10.2014

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە