چه‌ند دێڕێک بۆ گۆ ڕان

Thursday, 23/07/2009, 12:00

2842 بینراوە


 












هه ر‌ده‌م ڕه‌نگی سوور
*
ڕه‌نگی شه‌فه‌قه‌
*
به‌ڵام ئه‌م جاره‌
*
له‌ڕه‌نگی شینی
*
پیرۆزه‌ی ئاسمان
*
ره‌نگی شینمان
*
سه‌ودای شه‌فه‌قه‌
*
هه‌ژده‌ ساڵه‌....بێ که‌س و پێشمه‌رگه‌
*
باوکی دوین
*
وا هه‌ژده‌ ساڵه‌ من یه‌خسیری تۆم
*
هێشتا بێ نان وئاواره‌و گه‌لحۆم
*
خزمه‌تم کردیت به‌ چک...نانه‌ره‌ق
*
له‌ پێناوی تۆ وه‌ها ئه‌نفال بووم
*
که‌ چی هێشتا هه‌ر دیل و ڕه‌نجه‌ڕۆم
*
کوناهم چی بوو به‌م ده‌رده‌ت بردم
*
بۆ چی به‌ناحه‌ق وا سوکت کردم
*
.............................
*
وا هه‌ژده‌ ساڵه‌ ناوی من دێنی
*
به‌ شه‌ره‌ په‌ڕۆ ئه‌مخه‌ڵه‌تێنی
*
هه‌ر ڕۆژی شتێم بۆ ئه‌ڕه‌خسێنی
*
ئیشت پێم نه‌ما وازم لی دێنی
*
بۆ چی به‌ناحه‌ق به‌م ده‌رده‌ت بردم
*
گوناهم چی بوو وارێسوات کردم
*
........................
*
وا هه‌ژده‌ ساڵه‌ داهاتی میله‌ت
*
هه‌ر بۆ ئێوه‌ بوو ...منیش هه‌ر نه‌گبه‌ت
*
میله‌ت ڕه‌ش و ڕووت ماڵی وێرانه
*
ئێوه‌ش به‌ڕاست وچه‌په‌ هه‌ر ئه‌یبه‌ن
*
کوناهمان چی بوو به‌م ده‌رده‌ت بردین
*
بۆچی به‌ناهه‌ق واڕیسوات کردین
*
.............................
*
وا هه‌ژده‌ ساڵه‌ ئافره‌ت ده‌کوژن
*
خوێنی کیژۆڵه‌ی میله‌ت ده‌مژن
*
کیژێک جوان بێ ته‌ماعی ده‌که‌ن
*
دوایش به‌ناوی خیانه‌ته‌وه‌
*
به‌تی سێداره‌ بۆیان هه‌ڵ ئه‌خه‌ن
*
کوناهیان جێ بوو وایان لێ ده‌که‌ن
*
............................
*
واهه‌ژده‌ ساڵه‌ کۆشک دروست ئه‌که‌ن
*
بستێک خاک نه‌ما تاپۆی بۆ نه‌که‌ن
*
که‌ هه‌ژارێکیش داوای ماف بکات
*
ئه‌ڵێن ساوایه‌ چاوه‌ڕێ ...بکه‌ن
*
کوناهیان چییه‌ وایان لێ ده‌که‌ن
*
...........................
*
واهه‌ژده‌ ساڵه‌ ئه‌ڵێن کۆرپه‌یه‌
*
بۆ باری میله‌ت ...ئاوو کاره‌با
*
یاسایی ووڵاتمان هێستا ساوایه
*
به‌ڵێم گیرفانتان کۆرپه‌ی قه‌حپه‌یه‌
*
..................
*
وا هه‌ژده‌ ساڵه نه‌وه‌ی هه‌ڵه‌بجه‌
*
به‌ ژه‌هری گاز باجی خاک ئه‌ده‌ن
*
ته‌نها له‌کاتی هه‌ڵبژاردنه‌
*
مامه‌ وکاکه‌ سه‌ردانیان ئه‌که‌ن
*
....................
*
وا هه‌ژده ‌ساڵه چاو به‌ستیان ئه‌که‌ن
*
ده‌عاو نزایان هه‌ر بۆ ئیوه‌ بوو
*
که‌چی له‌دوایش پشتیان تێ ئه‌که‌ن
*
کوناهیان چییه‌ رسوایان ئه‌که‌ن
*
له‌خوام داوایه‌ ده‌نگتان بۆ نه ده‌ن

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە