خەڵاتى جەلالى سام ئاغا و فەزاحەتى ئەوانى تر

Saturday, 31/03/2012, 12:00

1832 بینراوە





خەڵاتى جەلالى سام ئاغا بە ڕووكەش بریتى لە مەبلەغێك پارەى دانراو لە بانقێكى باوەڕپێكراو،كەسەرچاوەى پارەكە بریتى یە لە پارچە زەوییەك.سەرەنجام ساڵانەلەگەڵ ئەوەى پارەكە زیاد ئەكات و زیادەى ئەو پارەیە دابەش ئەكرێت بەسەر ژمارەیەك كارمەندى سەلارى ناودیوانى چاودێری دارایی سلێمانیدا.
ئینجا لێرە،كارى ئێمەومامان،ئەوەیە واقیع باسبكەین و بگوێزینەوە وەكو خۆى،نەك سەرمەستانە بمانەوێ هەركەسێك بكەین بەفریشتەو ئەوى تر بە شەیتان،یەكێك بەقوربانى و ئەویتر بە جەللاد.نا..نا.لەو پەراوێزەى شەرەفى بانگردنمان لە لایەن دیوانەوە پێبڕا،لە نێو (11) كارمەند دا یەكێكى شۆفێر و كارگوزارێك و بەڕێوەبەرى ژمێریارییەك بەتەواوەتى قەناعەتى پێكردم كە هێشتا تروسكاییەك ماوە بۆ بێ ئومێدنەبوون لە خنكاندنى گەندەڵكاراندا،لە دەرهێنانى قووتى كوڕە هەژارو دایكە جەرگ سوتاوەكان و سامانى ئەم وڵاتە لە قوڕگى بەرپرس و سەرمایەدارەچاوچنۆكەكاندا.چونكە لەم وڵاتە خەڵك و یاسا پێكەوە تەنها دووشت فریایان ئەكەوێت:یەكەم،داواكارى گشتى،دووەم چاودێریی دارایی.ئەگەر تەنها كاربكەین و پێداگیرى بكەین،لەسەر (2725) ڕاپۆرتى ئەم دیوانەدا،ڕەنگە دیوار و بەربەستێكى گەورە بروخێنین،
لەدواى ئەمە دیسان ئەم هەستە لەكاریش خستینیەوە بەردەرگایەكى تر،چونكە ووتراوە گۆشت بۆ ئەوەى نەگەنێت،خوێی پێوە ئەكرێت،ئەى ئەگەر خوێ خۆى گەنابوو!! یان شێت ئەگەر شێت بوو ئەیبەنە مازندەران،ئەى ئەگەر مازندەران خۆى.....!!.ئاخر قوڕ پێوانى ئەوێت بەپێش چاوى ڕاى گشتیەوە تەنها لەدیوانى چاودێرى لەهەولێر،بەحیساب یكخراوەتەوە،سەدان ملێۆن دینار دیار نامێنێت،دەیان ملیۆن دینار لە پارەى دیوان بۆ ئەساسی خانووى سەرۆكى دیوان سەرفكراوە،لە كاتێكدا جەلالى ساماغا (سەرۆكى پێشوو) لەسلێمانى خانوەكەى خۆى "هیبە" و بەخشیویەتە وەزارەتى تەندروستى دواى نەمانى خۆى.جگە لەوەى نەسەیارەو نە پاسەوانى لەگەڵ خۆى نەبردۆتەوە،هەرچۆنێك بێت ئێمە نامانەوێت قسە لەسەر كەس و بابەتێك بكەین كە رۆشتووە و خۆى واتەنى " جسمێكى غەریب بووە".یان كۆتایی وەزیفەى هاتووە.بەڵكو بەخشینى وەزیفەیە بەكەسانى خۆبەخش و خۆبەخت،بەخەڵكانێك تواناى بەگژداچوونەوەى دیاردە نامۆكانى ناو كۆمەڵگەیان هەیە،چونكە بەدەر لەوەى گەندەڵى گەورەترین هەڕەشەیە لەسەر ئایندەو ئاسایشى نەتەوەیی كوردستان،بابەتى هەڵوەشانەوەى كۆمەڵگەش لەدیدە كلتورى و كۆمەڵایەتیەكانەوە هەر لەمەوە سەرچاوە ئەگرێت،بۆیە ئەوەندە ژمارەى حووت و گەندەڵەكان زۆربوون ئەگەر فریانەكەوین ڕەنگە هەموومان بخۆن،بەتێبینى دەرئەكەوێت،لەكۆى گشتى دا ئەگەر ڕۆژێك ناوى یەكێكت بیست كە بەرپرسیاربووەو خیانەتكار نەبووە،وەكو ئێستا هەموو پێیان سەیرو تەعەجوبە.واتە ئەم دۆخە بە وەسف و بەگۆشە نووسین چارەسە ناكرێت،تەنها بەجۆڵاندنى قەزیەكان كۆتایی نایات،زۆرجارە بۆ داپۆشینى پاشەڵیان ئەڵێن" جا گەندەڵى چییە خۆ ئەمە دیاردەیەكى جیهانیە،جا دیوانى چاودێری چییە خۆ لاپەرەكانیان ئایەتى قورئان نییە،" نا...نا قوربان لەوڵاتان هەموو شت بە یاساو دامودەزگایی كراوە،لەژێر چەترى بێ یاساییدا،هەموو شت بەرەوا ئەبینن،ئەگەر وانییە بۆ لەكۆنگرەى حزبەكانتان یان هەر پرسێك خۆتان بتانەوێ " یەك لەمەرجەكان ئەوەیە كە رەقابەى مالى پشتگیرى شەخسى ناوبراو بكات.!!" .ئەگەر ڕۆژێك داوا لەسەرۆكى هەرێم و كۆمار بكرێت،كە كەسێك بخەنە پۆستێكەوە كە خیانەت و گەندەڵى نەكردبێت،ئەوا دەگمەنە.ڕەنگە دەستیان نەكەوێت.لەسەردانى ئەمدواییەى "نەوشیروان مستەفا" بۆ ماڵى جەلالى سام ئاغا لەمیدیاكانەوە باس كرا" كە نەوشیروان مستەفا ووتویەتى ئێمە لەكوردستان هەردوكمان گۆمى گەندەڵیمان شڵەقاند،ئەمە مێژووییەكى گەورەیە".بەڵام لەسەرەتاوە چ دیوانى چاودێریی دوور لەحزبەكان چ نەوشیروان مستەفا چ وەك كەسێكى نەزیه و سیاسەتكارێكى بەتوانا چیش وەك بزوتنەوەى گۆڕان ئومید و هیوایەكى گەورەیان دا بە كۆمەڵانى خەڵك،لە ڕاستیدا خۆى ئەوە خەڵاتە گەورەكە بوو بۆ نیشتمان،نەك بۆ چەند كەسێكیش.تاقە فەزڵ و دیارییەك كەهەیە ئەوەبووە،بەڵام لەم دواییە هەموو لایەكمان بی ئومید بوینەوە لەوەى كە:بەپلەى یەكەم نەوشیروان عەساى دەسەڵات و مانەوەیانە بەم جۆرە لەكارى مافیاییان.دووەم: خۆ خانەنشین كردنى جەلالى سام ئاغا و دواتریش هەتیومانەوەى ڕاپۆرتەكانى دیوان و دەنگۆى گەندەڵى لەناوخودى سەرۆكایەتى دیوانى چاودێریی لەهەولێر.ئیدى ساڵانە ئەم خەڵاتە بۆ كارمەندان لەگەڵ ئەوەى هاندەرە بۆ خۆبەخشین وكێبڕكێ و خزمەتى زیاتریان،وەها بەراوردێكیش ئەخاتە زیهنیەتى خەڵكەوە لەبەرامبەر گەندەڵكاران و مافیائاساكاندا.

 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە