لە کۆڕێکی دکتۆر نه‌سره‌دین الزغبی ئەندامی ئەنجوومەنی شورای میێر شانازی بەعەربی بوونیان و ڕەدانەوەی زانا کوردستانی

Saturday, 24/03/2012, 12:00

1056 بینراوە



دوێنێ ئێوارە لە مزگەوتی دەوحە لە بەریتانیا بەئامادە بوونی زانا کوردستانی سەرۆکی لۆبی کوردی و پارتی ڕاستی کوردستان سیمینارێک بۆ دکتۆر نه‌سره‌دین الزغبی، ئەندامی ئەنجومەنی شورای ئێستای میێر سازکرا، لە ژێر ناونیشانی بەهاری عەرەبی و ئاکامەکەی بەکوێ گەیشت. بە ئامادە بوونی چەندین کەسایەتی سیاسی و ئەکادیمی میسری و ئوردنی و سعودی و لیبیی و سوری و فەلەسگینی و جەزئیری و عێراقی و کوێتی و ...هتد.
وە هاوشێوەی گەندەڵیەکانی کوردستان بوو بۆیە ئەم شۆڕشە بەر پا بوو، وە باسی لەوە کرد کەوا شۆڕشی میێر بەردەوامە و تا ئێستا هێزی پۆلیس و سوپا باڵا دەستن و تەهدیدی خەڵک دەکەن. لە درێژەی قسەکانی ووتی ئێمە پەیمان دەدەین کەوا بەردەوام بین لە شۆڕش کردن لە دژی گەندەڵکاران.
لە پرسیاری زانا کوردستانی ئێستا ئێوە ئەم شۆڕشتان ناو ناوە بەهاری عەرەبی شانازی بە عەرەبیەتی خۆتانەوە دەکەن نەك بەهاری ئیسلامی، کاتێکك ئێمە ٨٠٠ ساڵ بەر لەئێستا بەسەرکردایەتی ێەلاحدینی ئەیوبی عەرەب و ئیسلامان ڕزگار کرد ناومان نەنا شۆڕشی کوردی وەیان خوانە خواستە ووڵایەتێکی کوردیش دابمەزرێنین، بەڵام ئستا ئێوە ناوتان ناوە بەهاری عەرەبی و ئێمەش ئێستا هەموو لایەکتان خۆتان جیاکردەوەو هەر ناوچەیەو دەوڵەتێکی ڕاگەیان و ئاڵای خۆتان هەیەو سومبلی خۆتان هەیە تەنانەت کوێت یەک میلیۆنیش نابێت وەکو نموونە، وە ئێستاش من شەڕ دەکەم لەپێناو شۆڕشی نەتەوەیی کوردستان، وە ئێستاش دەمەوێت بزانم ئێوە وەکو لێژنەی پەیوەندیەکانی دەرەوەی میێر و ئەندامی لێژنەی ئەوقافی میێری و ئایا پشتیوانی لە سەربەخۆیی کوردستان دەکەن؟ یان وەکو عەرەبە شۆڤێنیستەکانی ێەدام و بەشار دەمێنێتەوە، هەر بەرەدوام دەبن لە پشتیوانی داگیرکەرانی کورد هەروەکو لەکاتی ڕژێمی ێەدام خوشکەکانمان جینوساید کران و زۆربەیان بەخشران بە دەسەلاتدارانی میێرو کوێت و سعودیە...هتد ئێوە بۆ دەنگتان نەبوو؟ کوا عورف و عادات و دینەکەتان؟....
وە بەر لە وەڵامدانەوەی دکتۆر نه‌سره‌دین، ئامادە بووان هەموویان ووتیان پێوویستە کوردستان سەربەخۆ بێت و ئێمەش ئەم بەهاری عەرەبیە بسڕینەوە بۆ بەهاری ئیسلامی. ئینجا ئەو ووتی ئێمە پشتیوانی تەواوی خۆمان دووپات دەکەینەوە بۆ سەربەخۆیی کوردستان.






نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە