سۆزان جمال ، چی پێ وتین؟

Friday, 24/05/2013, 12:00

2061 بینراوە








نە نزیك نە دور ئەم خاتونە ناناسم بەڵام بیرەوەری من لەگەڵ ئەم خاتونە بۆ خوێندنەوەی دوو كتێبی دەگەڕیتەوە لەساڵی كە ئەوانیش (سایكۆلۆژی و مێیەتی) و (خۆشەویستی و وزەی دەرونی).
ساڵی 2009 بەرێكەوت كتیبی سایكۆلۆژی و مێیەتی م لەكتیبخانەی ئەندێشە لە شه‌قامی پیرەمێردی سلێمانی هاتە پێش چاو كاتێ كڕیم و خوێندمەوە یەك لەو بابەتانەی سەرنجی منی هێنایە لەرزە لەسەر خەتەنەكردنی كچان بو ، ئەوكات لەمەفهومی بیری ئەو ئافرەتە تێگەیشتم كە چۆن بەخشكەیی و هێدی هێدی لەكلتوری ئیسلامی دەدا و دەیهەوێ كۆمەڵگە لەو موعاناتەی كلتور و هەژمونی ئیسلامی دەرباز بكا ، سەرنجی زیاترم لەسەر ئەو بێدەنگی ئیش كردنەیەتی لەبواری نوسین ، وەك میدیاكان بلاویان كردەوە 19 كتێبی هەیە بەڵام تا ئەو لەحزەیەی لەسەر كتێبی یەك ملیۆن پرسیار و وەلام لەسەر سێكس هەرەشەی لێكرا لە هیچ میدیایەك دەرنەدەكەو واش نابینم میدیای كوردی یەخەی نەگرتبێ.
بەڵام ئەوكات لە هەفتەی رابردودا میدیای كوردی فۆكسەكەی خستە سەر سۆزان جمال بەبوێری دەركەوت و ئەوەی ئینتباعی منی زیاتر كرد ئەو هەمو دەست خۆشی و پشتگیری رۆشنبیران بوو لەو خاتونە لەرێگەی فەیسبوك.
ئەمە یەكەم جار نیە و دواجاریش نابێ كە هەڕەشە و چاو سوركردنەوە لەو جۆرە كەسانە بكرێ كە دەست بۆ مەوزوعی تابۆی وەك سێكس دەبەن ، بەڵام لەو هەرەشانەی هەندێ كەسی ئیسلامی گرنگ تر ئەوەیە كە چۆن نەهێڵرێ سۆزان جمال لەو هەوڵی نوسینانە پاشگەز بكرێتەوە كە بۆتە بەشێكی گەورە لەكتێبخانەی كوردی . بۆ ئەمەیش پێویستمان بەوەیە هێدی هێدی وەك چۆن سۆزان لە كەلتوری ئیسلامی ئەسرەوێنێ ئیمەیش هەولدەین پاڵپشتی بین بە نوسین و بە خویندنەوەی كتێبە ناوازە و دەگمەنەكەی كە لەدو بەرگ دا بڵاوی كردەوە بەناوی یەك ملیۆن پرسیار و وەلام لەسەر سیكس ، كاتێكیش ئەم كتێبە دەخوێنیتەوە تێ دەگەی سۆزان جمال دەیهەوێ بە كۆمەڵگەی كوردی بڵی چی كە لەژێر هەژمونی كەلتوری ئیسلام دا غەرق بوە؟! ، بە كوڕ و كچ ، بە ژن و پیاوی كورد دەڵێ پێویستە لەسێكس بگەن و ئازادانە بیری لێ بكەنەوە و زانیستی یانە دەڵێ هیچ حسابێ بۆ شەرع و یاسا و دابو نەریت مەكەن ، هەمو ئەوەش لە پێناو ئەوەی مرۆڤ لەروی دەرونی و جەستەوە حەواوە بێ.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە