سەباح عەلی قارەمان

https://www.facebook.com/profile.php?id=100087679831919

https://www.facebook.com/sabahaliqareman


دۆخی كوردستان لە نێوان ململانیەكانی جەمسەری ئێران و ئەمریكادا بەرەو كوێ دەڕوات؟

Sunday, 11/12/2011, 12:00

1220 بینراوە







یەكێتی و پارتی دوو هێزن مەلەفێكی زۆریان هەیە لە ژێر دەستی داگیركەرانی كوردستان و ئەمریكا و چەند دەوڵەتێكیتر،ئەمە وایكردووە ئەم دوو هێزە سیاسەتكردنیان بە دەستی خۆیان نەبێت و لە هەموو لایەكەوە كەوتوونتە ژێر هەڕەشەی ئەو دەوڵاتەنی كە هەر یەكەیان ئەیانەوێت بیان باتە ژێر چەترەكەی خۆیەوە.هەرەوەها پارتی و یەكێتی لەبەر ئەوەی دووكەس بڕیار بەدەستن لە ناو ئەو حیزبەدا كە ئەویش تاڵەبانی و بارزانین و واز لە كورسی دەسەڵات ناهێنن، نەیان هێشتووە هیچ سیاسیكی نوێ درووست ببێت لە ناو حزبەكانیان،ئەوە وایكردووە كە هەمیشە وەكو سیاسیكی چەماوە لە پێش داگیركەران لە كڕنۆش بردندابن، هەموو خواستەكانی داگیركەرانی كوردستان جێبەجێ بكەن.
لە جیهان بەگشتی و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە تایبەتی سیاسەتكردن دابەشبووەتە سەر دوو جەمسەردا، جەمسەری ئەمریكا وهاوپەیمانەكانی لەلایەك و جەمەسەری ئێران و هاوپەیمانەكانی، هەموولایەك دەزانێت كە یەكێتی نیشتمانی كوردستان تاڕادەیەك خۆی یەكلای كردووەتەوە كە لە جەمسەرەكەی ئێراندایە، بۆیە ئەمریكا ئەوەی بۆ یەكلای بووەتەوە كە یەكێتی نیشتمانی كوردستان لە جەمسەری ئێراندایە، پارتی دیموكراتی كوردستان خۆی وانمایش دەكرد كە لە بەرەی ئەمریكا و هاوپەیمانەكانێتی، بەڵام ئێران ماوەیەك كۆمەڵێك مەلەفی پارتی جوڵان لە ڕێگای قانعی فەرد و جەلال تاڵەبانیەوە، هەروەها مەلەفی نەوت لە ڕیگای مالكیەوە جوڵاند،پارتی ترسان لەوەی كە ئەگەر نەچێتە ژێر چەترەكەی ئێرانەوە، ئەوە مەلەفەكانی هەڵدەداتەوە و سوكی ئەكات، بۆیە مەسعود بارزانی ناچار بوو بچێتە تاران و لە گەڵ عەلی خامەنەئی كۆ ببێتەوە و بەیعەتی بۆ تازە بكاتەوە. پارتی ناتوانێت نەچێتە ژێر ركێفی ئێرانەوە، چونكە ئێران مەلەفی خەتەری بنەماڵەی بارزانی لە بەردەستدایە و ئەتوانێت بەڵگەوە مێژووی راستەقینەی ئەو بنەماڵە بنووسێتەوە كە سەراتای ژیانی سیاسیان جاشایەتی بووە.بۆیە تاڕادەیەك ئەمریكا ئەوەی بۆ روون بووەتەوە كە پارتی ناتوانێت بە چێتە سەر ركێفی چەتری ئەمریكا و هاوپەیمانەكانی.
ئەمریكاش بەرامبەر زۆربوونی نفوزی ئێران لە عێراق و كوردستان داستە وەستان ناوەستێت و دەست دەبات بۆ كارتەكانی خۆی تا كارتەكانی ئێران سوتێنێت،ئەمریكا مەلەفێكی زۆری گەندەڵی یەكێتی و پارتی لە ژێر دەستدایە، بەڵام ئەمریكا لە ناوەچەی سلێمانی كێشەیكی ئەوتۆی نیە و هەرچ كاتێك بیەوێت جەلالیەكان دكاتەوە ناو باوشی ئاغاكانیان لە ئێران، چونكە هێزێكی پڕ نفوزی گۆڕانە شك دەبات و كەدەزانێت تائێستا سەر بەهیچ بەرەیەك نیە، هەر كاتێك بیەوێت ئەتوانێت پشتگیری ئەم هێزە بكات و یەكێتی توشی ئفلیجیەكی هەتا هەتای بكات، پێم وایە كاتی خۆی هات ئەو كارتە بەكار ئەهێنێت.
لە بەرامبەر پارتیشدا هێزێك هەیە كە ناوی یەكگرتووی ئیسلامیە نفوزێكی باشی لە دەڤەریبادینان هەیە، توانیوێتی ببێتە هەڕەشەی جدی لەسەر نفوزی پارتی و بنەماڵەی بارزانی، ئەهێزە زۆر گرێدراوی توركیا و ئەردۆگانە كە ئێستا لە بەرەی ئەمریكادایە، بە بۆچوونی من بەشێك لە ئاڵۆزیەكانی بادینان پەیوەندی بە یاریە سیاسیەكانی دەرەوە هەیە، بەشێكیتریشی ناڕەزایەتی خەڵك و ناكۆكیەكانی ناوپارتیە،ئەمریكا لەبەر ئەوەی كە ئەم هێزە ناچار بكات كە نزیكی ئێران نەكەوێتەوە، لە پشتەوەی پەردە لەو تۆپانەی سەرمێزەكان دەكات، تا بە قازانجی خۆی بیشكێنێتەوە و بیخاتە ئەو كونەوەی كە بە قازانجی ئەوە.
ئەوەبوو دوای رووداوەكانی بادینان عەلی باپیر،بە ئەمری ئێران چووە لای مەسعود بارزانی بۆ ئەوەی كێشەی نێوان یەكگرتووی ئیسلامی و پارتی چارەسەر بكات و بە پارتیش بڵێت كە ئێران ئەیەوێت رزگاریان بكات لەم تەنگەتاوییە، ئەوە بوو قەرار بوو كۆبوونەوەی پارتی و یەكگرتوو بكرێت، بەڵام كۆبوونەوەكە تێكچوو، لەبەر ئەوەی یەكگرتووی ئیسلامی نەچوو بۆ كۆبوونەوەكە. نەڕۆشتنی یەكگرتووی ئیسلامی بۆ ئەو كۆبوونەوەیە پاڵنەركەی پشتی توركیا ئەمریكا بوون، نەك ناڕەزایەتی ناو حزبەكەیان.ئەمریكا و توركیا بۆ ویستیان ئەو كۆبوونەوەیە تێك بچێت؟ دیارە لە بەر ئەوەی دستپێشخەرێكە هینی ئێرانە و لە ڕیگای عەلی باپیر و لە ژێریشەوە یەكێتی هاندەرێتی بووە. بۆ ئەوەی بە ئێران بڵێن تۆ ناتوانێت وەكو چۆن لە باشوری عێراق توانیوتە سیاسەت ئیحتكار بكەیت، رێگات نادەین لە كوردستانیشدا سیاسەت لە قازانجی خۆتدا ئیحتكار بكەیت.
پارتی بۆچی توشی دارووخان و شكست هاتووە؟
وەكو پێشووتر وتم پارتی مەلەفی زۆری هەیە لە ژێر چنگی داگیركەرانی كوردستان بە تایبەتی ئێران و توركیا ودواتر ئەمریكاش، بۆیە توشی پەركەمی سیاسی هاتووە، نازانێت بچێتە ژێر چەتری كام لایانەوە كە من دڵنیام ناتوانێت لە ژێر چەتری ئێران دەربچێت و گۆڕانكاریەكانی ناوچەكەش لە قازانجی ئێران و ئێرانیزمەكاندا نیە.
ئایە بۆچی یەكێتی خۆی یەكلای كردۆتەوە كە بە تەواوەتی چووەتە بەرەی ئێرانەوە؟
ئەوە ئاشكرایە كە جەلال تاڵەبانی زۆرێك لە بەرپرسانی حزبەكەی بە ڕەسمی كار بۆ ئیتڵاعاتی ئێران دەكەن و بۆ خۆشی كاندیدی ئێرانە بۆ سەرۆك كۆماری عێراق و مەلەفێكی زۆریشی هەیە لە ژێر دەستی ئێراندا. بۆیە ناتوانێت لە ژێر چەتری ئێۆاندا دەربچێت.
ئەوەی ئاشكرا و دیارە تا ئێستا بزووتنەوەی گۆڕانیش كۆنترۆڵی بە دەستی هیچ هێزێكی دەرەوە نیە، تەنها خاونی نفوزێكی زۆری خەڵكی ناڕازیە لە كوردستاندا.
پرسیارەكە ئەوەیە ئایە لەنێوان ئەو هەموو ململانیە سیاسییەی كە لە دەرەوەی كودستانەوە یاریان پێدەكرێت لەسەر گۆڕەپانی كوردستان بەرەو كوێ هەنگاو دەنێت؟ بە بۆچوونی من لەبەر ئەوەی یەكێتی و پارتی بە هۆی ئیحتیكار كردنی دەسەڵات و پارە، هەموو جومگەكانی كۆمەڵگایشی توشی ئیفلیجی كردووە، هێزی جەماوەری نفوزیان رووی لە كەمی كردووە، بۆیە چاوەڕوان دەكرێت دۆخی هەرێمی كوردستان لە نێوان ئەو ململانیە سیاسیانەی دەروەدا بتەقێتەوە، پێم وایە تەقینەوەی بارودۆخەكەش لە قازانجی یەكێتی و پارتی و بەرەی ئێرانیزمدا نابێت، بەڵكو تەقینەوەی بارودۆخەكە لە قازانجی بزووتنەوەی گۆڕان و یەكگرتووی ئیسلامی دەبێت، ئەگەر یاریكەرێكی باشبن.
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە