بۆچی داعش هێڕشی کردە سەر کۆبانی

Friday, 10/10/2014, 12:00

2073 بینراوە



یەکێ لە پێداویستی یەکانی دووبارە دارشتنەوەی نەخشەی جیهان بەگشتی و خۆرهەڵاتی ناوێن بەتایبەتی ،زەرورەتی گەرانەوەی هێز و توانای ئەمەریکا و ووڵاتانی هاوپەیمانێتی بۆ سەرچاوەکانی ووزە و دروست کردنی پەنای پتەوە بەرامبەر بە دروست بونی سەنتەرێکی تری جیهانی چاوەروانکراو بەرامبەر بە ئەمەریکا ،دروست کردنی داعش و گروپە تیرۆرستیەکان تەنها و تەنها ئامرازێکە بۆ گەرانەوەی هێزی داگیرکەری ئەمەریکاو رۆژئاوا یان کۆنترۆڵ کردنی زیاتری جومگە هەستیارەکانی ئەو ناوچانەو ئەو ناوەندی بریاردانی دەسەڵاتدارانێتی یە کە حزوری لەو شوێنانە هەیە .
ئامادەکردن و دروست کردنی سەران و ئیمامی گروپە تیرۆرستیەکان و رێبەرەکانیان هەوڵی زۆری وویستوە و کاتێکی زۆریشی خواستوە ، بە ئاسانی و بەکاتێکی کەم ووڵاتە زلهێزەکان دەست بەرداری نابن، تا بەتەواوەتی هەموو مەبەستەکانی خۆیان بەدی نەهێنن ئە گەر داعش و گروپە تیرۆریستیەکان زۆربەی خاڵەکانیان پێکاوە و کارەکانیان تا ئێستا بە باشی بە ئەنجام گەیاندوە . کێ هەیە لەو ناوچانە هیوای بەوە نەبێ ، هێزە هاوپەیمانەکان بە بەرێوەبەرایەتی ئەمەریکا بە هانایانەوە نەیەت و بەسوپاس و پێزانینیشەوە داویان لێ نەکات بێت و بیان پارێزێت لەو هێزانەی کە هەر بۆ خۆیان دروستیان کردوە کە ئەم بێ دەسەڵات بەرامبەریان وەستاوە و خۆی پێ ناپارێزدرێ .
نەگبەتی بێ یان خۆش بەختی بێت کورد بە هۆی گرنگی لە رادەبەدەری شوێنی جیۆپۆلیتکی خۆیەوە لە ناوچەکەدا ،،هەردەم بۆتە بەربەست بۆ پلانەکانی ئیمبریالستی کۆن و نوێ بەهەموو شێوەکانی یەوە ، کاتی خۆی کاتێ نەوت دۆزرایەوە و ئێستاش کتێ جیهان بری یەدەكی نەوت لە ژێر خاك دەپێوێ و قوماری لەسەر دەکات ، کورد هەر بەربەستە .
لەبەر رۆشنایی ئەوەی کە باسکرا دەبێ بزانین ،، کۆبانی بۆ ؟،، بۆ ئەو شارە بۆ داعش زۆر گرنگە ؟،، لە راستیدا کۆبانێ چەند بۆ کورد گرنگە کە بێجگە لەوەی خاكی کوردستانە دەروازەیەکی کوردیشە بۆخاکێکی نزیك دەریاکان ،هەر وەها بەستنەوەی خاکی کوردانە بە یەکتیەوە.سەدان جار بۆ داعش گرنگترە ،، یان بۆ ووڵاتە زلهێزەکان لە راستیدا گرنگە ،ئەو ووڵاتانەی کە دەڵێن ئەم کێشانە درێژ دەخایەنێ ،کەوتنی کۆبانێ هۆی مانەوەی بەهانەیانەکەیانە ،،کۆبانی ئەو دەرگایەیە کە تورکیا بە داعشەوە دەبستێتەوە ،،کوبانێ نزیکترین خاڵە کە تورکیا بتوانێ بە ئارەزووی خۆی چەك و تەقەمەنی و کەرەسەی سەربازی و چەکدار و هەموو یارمەتیەكی سەربازی ولوۆژیکی وبزشکی بەداعش بگەیەنێ و کێشەکەش بەردەوام دەبێ . کێ هەیە بروا بکات گروپێ کی چەکداری بچوك کە چوار دەوری گیرابێ و مانەوەی خۆی زامن بکات و بتوانێ تەمەنی خۆی درێژ بکاتەوە . هەر بۆیە هەموو هەوڵەکانی پەلەمارە ئاسمانییەکانی ئەمەریکاو هاوپەیمانان هیچ لە مەسەلەکە ناگۆرێ ، ئەوەتا ئۆباما بۆ خۆی دەڵێ هێرشە ئاسمانییەکان دەرنگ کەوتن وهێزەکانی تورکیاش کە تەنها چەند سەد مەترێ لە کۆبانێ یەوە دوورن تەنها وەك بینەرێ ، سەیری دیمەنی ووحشیگەرایی داعش دەکەن و چاوەروانن ، چونکە بێجگە لەوەی دەبێتە دەروازەیەك بۆ گەیاندنی یارمەتی سەربازی بۆ داعش ،کەوتنی کوبانی کەوتنی ئەو کانتۆنە خۆجێیانەیە کە بۆتە چقڵی چاوی تورکیا ولەسەر و ئەوشەوە ،کوبانی ئەبێتە ئەو رێرەوەی کە تەواوی نەوتی ژێڕ دەستی داعش بۆ خۆی دەبێت . بەڵام بەرخودانی رۆژئاوا و قارەمانێتی کوردانی رۆژئاوا هەموو جیهانیان سەرسام کردووەو ،خۆراگری شاری ستالینگراد، دێنێتە بەر چاو کاتێ ناوی کۆبانێ دێتە پێشەوە ، خۆراگری کۆبانێ بووە هێمای بەرخودان وخۆراگری دژی درندەترین گروپی تیرۆرستی لەسەر تاسەری جیهان ، بەڵام بەداخەوە ئەو هەوڵانەی کە کوردان خۆیان بۆ پشتگیری کردنی کۆبانێ دەیدەن هەوڵی شەرمنن و تای تەرازو لە گۆرەپانی شەر ناگۆرن .لەگەڵ ئەوشدا هیوای سەرکەوتنی کۆبانێ و شەرەڤانانی بارێزگاری ووڵات وشەرەفی کورد هەر لە بەرزی و بڵندیدایە سەرکەوتنیش هەر بۆ بەرخودانی رۆژئاوایە . .


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە