لەفینلاند کوردێک ٥٠ هەزار ئێرۆی بردەوە!

Monday, 30/11/2009, 12:00

2044 بینراوە


بەر لە ٣ مانگ لەکەناڵی سوپ تیڤی بەرنامەی بیگ برازەر دەستی پێکرد، ئەم بەرنامەیە ساڵانە یەکجار پێشکەش دەکرێت. ژمارەیەکی دیاریکراو لەکوڕان و کچانی تەمەن جۆراوجۆر بەشداری تێدا دەکەن. یەکێک لەمەرجەکانی ئەوەیە، ئەو ماوەیە هەموو جۆرە پەیوەندییەکیان بە دنیای دەرەوەیان نامێنێت. جۆرەها پێشەبرکێیان لەنێو خانوویەکی گەورەدا پێدەکرێت.
لەم نێوەدا کوردێکی ڕۆژهەڵات بەناوی ئاسۆوە، دانیشتووی شاری تورکو، تەمەن ٢٤ ساڵ. دەرچووی ئامادەیی پیشەییە، کاری بیناسازییە دەکات، توانی تا کۆتایی بمێنێتەوە و سەرئەنجام زۆرترین دەنگی بەدەست هێنا و شەوی یەکشەممە ٢٩ ی ١١ خەڵاتی ٥٠ هەزار ئێرۆی پێبەخشرا
دوای ڕاگەیاندنی ئەنجامەکە، ئاسۆ بڕوای نەدەکرد و حەبەسابوو، کە لێیان پرسی ئەو پارەیە چی لێدەکەیت: قەرزەکانی دایکمی پێدەدەمەوە، باقیەکەی دەخامە کارەوە.

ئەوەی گرنگە، ئەم بردنەوەیە و ئەو هەموو تیشکەی ڕۆژانە دەخرایە سەر ئاسۆ، بووە کردنەوەی دەرگای بەختەوەری، ئیتر کاری جۆراوجۆری بەسەردا دادەبارێت و بووە ئەستێرە...
هەرچەندە ئەو بەهیچ جۆرێک لەدرێژەی بەرنامەکەدا باسی لەکوردبوونی خۆی نەدەکرد، بەڵام بۆ بێگانەکانی دانیشتووی فینلاند بەتایبەتی کورد سەرکەوتنێکی گەورەیە و هاوکات هاندەرێکی باشە بۆ گەنجان کە بەبەگەرخستینی تواناکانیان دەکرێت زۆر کۆتوبەند بشکێنرێت
--------------------
لەم بەستەرەدا وێنەی ئاسۆ هەیە، تکایە کاک کەمال بیرت نەچێت بۆ دانای لەگەڵ تێکستەکەدا
http://www.bigbrother.fi/julkaisut/mn_kuvat/sub/big_brother_2009/asukkaat/asukkaiden_uutiskuvat/754441.jpg



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە