بزنسی حەج، وه‌ک بازرگانییه‌کی گه‌وره‌

Saturday, 28/11/2009, 12:00

1858 بینراوە


حەجکردن بەشێکی وەک ئەرکێکی ئایینی چاولێدەکرێت و خۆش بەختانە ئەمە بەرەو کاڵبوونەوە دەچێت، بەهۆی ئەوەی کێشەی ئابووری و نەخۆشییەباوەکانی وەک ئەنفلۆنزا جۆراوجۆرەکان و هاوکات گرانبوونی مەسرەفی گەشتەکە.
وڵاتێکی وەک عەرەبی سعودی، ژێرزەمینەکەی پڕە لەپێترۆڵ، پێویستی بەهیچ جۆرە سەرچاوەیەکی دارایی نابێت، بەڵام هاوکات دوو شوێنی پیرۆزی ئاینی ئیسلامی لێیە و بۆتە سەرچاوەی خێروبێری زۆر و زیاتر، وڵاتی دی دنیا لەهیچ لەو شتانە بەهرەمەند نییە! وەک دەڵێن: پارە دەڕژێتە سەر پارە. یان پارە پارە ڕادەکێشێت!
بزنسی حەج لەمساڵدا وەک ئامارەکان دەڵێت وا بووە:
١٠٠هەرار پۆلیس بۆ چاودێری.
٢٠ هەزار پزیشک و سستەر بۆ فریاکەوتنی تەندروستی.
٧ هەزار چێشتخانە بۆ دابینکردنی خواردنی خێر.
٦٠ هەزار پاس بۆ گواستنەوە.
قازنجی ساڵانە لەبازرگانی سەرو ٦ ملیارد ئێرۆیە.
ئەمساڵ بزنسی حەج بەپلەی یەکەم بەهۆی پەتای ئەنفلۆنزای بەراز، هاوکات قەیرانی ئابووری جیهانییەوە، زەرەرێکی گەورە بەر کەوت:
ئەوانەی لەچوون بۆ حەج پەیشیمان بوونەتەوە، دەوڵەمەندە گەورەکان بوون کە لەئوتێلە پێنج ئەستێرەکان شوێنیان بۆ حەوانەوە دەگرت.
لەوڵاتێکی وەک ئەڵەمانیا چوون بۆ حەج لەناو موسڵماناندا لەچاو ساڵانی لەمەوبەردا بۆتە نیوە.
لەوڵاتی میسری عەرەبیش لە٥٠٠ هەزارەوە بۆتە ١٣٠ هەزار حاجی. سەرجەم کەمبوونەوەکە دەگاتە، لە سەدا ١٥
[email protected]

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە