بۆ ڕیفۆرم لە ئیسلامدا، چی بکرێت؟

Saturday, 26/09/2009, 12:00

1909 بینراوە


فەیلەسوفی فەرەنسی، پاولا ڕیکۆر Paul Ricoeur (١٩١٣ - ٢٠٠٥) دەڵێت: دڵنیام ئیسلام لەو قەیرانە دەرباز دەبێت و ڕێگای ڕۆشنگەر، لیبووردەیی و دانان بە ئایینەکانی تردا دەگرێتەبەر، وەک چۆن ئایینی کریستانی زۆر لەمێژە ئەوەی کردووە، دەگاتە ڕافەی ژیرانە بۆ جیهان و دەقەکان.

لەدوای ١١ی سپتێمبەری ٢٠٠٣ی ئەمەریکاوە، دیدێک چێبووە، باس لە هزری توندی ئیسلام دەکات، تەشبیه کردنی بە ئایینی کریستیانی کە لەسەردەمێکی دیاریکراو، ڕووبەڕووی ڕیفۆرم بۆتەوە، توندیان لێداتەکاندووە و وای لێکراوە لەگەڵ سەردەمدا خۆی بگونجێنێت. ژمارەیەک لە بیرمەندانی ڕۆژئاوا، دیدیان وایە هەمان یاری لەگەڵ ئیسلامیشدا دەگونجێت و دەتوانرێت بکرێت! بەڵام لە شەوڕۆژێکدا ئەوە بەدی نایەت.

بۆیە خوازیاری ئەوەن کە نەهێڵرێت توندڕەوانی لەمەڕ خۆیان زیاد لەپێویست لەبەرانبەریان بووەستنەوە، چوونکە دەبێتە مایەی کاردانەوە خراپ تەبریر دەدرێتە توندڕەوانی ئیسلامی کە کەم نیین و پشیتوانی شەقامیان هەیە و ئەو پرۆسەیەیی دەستی پێکراوە گەر ڕانەگرێت بێگومان خاو دەبێتەوە.

ئەم دیدە جۆرێک ناڕۆشنی لەخۆدا مەڵاس داوە، بەوەی هێندە هەیە ئیسلام زادگای ناوچەیەکە، مرۆڤ بەدەستی خۆی نییە، تووندڕەو پەروەردە دەکات! ئەم ئایینە لە پسدانیدا بۆ حوکمکردن خولقاوە، مێژوویش ئەوەمان پێدەڵێت، کە هاوڕێی گیانی بەگیانی حوکم بووە، هەرگیز لێی جیانەبۆتەوە!

ئەوە دەبێت لەبەرچاو بگیرێت، بۆ نموونە دیموکراسی لەبەریتانیا و فەرەنسا و ئەڵەمانیا بەهەمان شێوە نییە، تایبەتمەندی هەر یەکەیان دیارە و ئاشکرایە. کەواتە ناکرێت هەمان ئەزموونی ڕیفۆرمی ئەورووپی لەگەڵ ئایینی کریستاندا دەقاودەق بەسەر ئیسلامیشدا تاقی بکرێتەوە، یان بەهەمان ڕێچکەدا بڕوات.

لەم مەسەلەیەدا قسە لەوەیە، ڕۆژئاوا چی بۆ ڕۆژهەڵاتییەکان بەتایبەتی ئەوانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکات و کردووە، بۆ کارێکی گەورەی ڕێفۆرم لە ناوچەکەدا؟ تا ئاگرەکە لەخۆ دوور بخەنەوە؟

ئەو هەنگاوانە چین کە دەبێتە ڕاکێشانی پردی جۆراوجۆر بۆ بەهێز کردنی هزری ڕیفۆرم لەنێو خەڵکی ئاساییدا، بەجۆرێکی تر، کام جۆر پشتیوانی هەیە بۆ ئەو گروپە یان ئەو نوخبە لاوازە شارستان و سکۆلارەی لەناو خودی ئەو کۆمەڵگایانەدا هەیە، خەریکی جووڵەن، و سەرەتەقەیانە، لەدەست ئەو ڕەوشە قەهرئامێزە هاتوونەتە گیان، بەدڵ لەهەوڵی بەدەستهێنانی ئازادی و کرانەوەی زیاتردان... ٢٠٠٩.٩.١٦

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە