یەكێتی و سیفەتی كەری دێز

Sunday, 03/11/2013, 12:00

2063 بینراوە






یەكێتی تەنها بۆئەوەی بزووتنەوەی گۆڕان تووشی قەیران بكا و سوودی بۆ پارتی هەبێ ، سیفەتی كەری دێزی هەڵگرتوو ، كە ئەویش تۆپینی خۆی و زەرەری ساحێبی.

ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتی رۆژی 31/10 كە هەندێك كەسی تێدایە نازانن مانای سیاسەت چی یە بێ بیركردنەوە لەپاشەڕۆی حزبەكەیان دەستیان هەڵبڕی بۆ "حكومەتی یەكێتی نیشتمانی" نەك "حكومەتی بنكە فراوان".

ئەم سیفەتی كەرە دێزی یە لەم بڕیارە بۆچی؟ ، تەنها لەبەر ئەوەی لە حكومەتی یەكێتی نیشتمانی هەموو لایەنە سەركەوتووەكان كە كورسیان هەیە لەپەرلەمان بەشداری حكومەت دەكەن كەواتە ئەوانەی یەك كورسیان هەیە كە پێموایە هەندێكیان هی خۆیان نی یە و گۆڕان و كۆمەڵی ئیسلامی بەكرێ پێی داون بەشداری دەكەن ، ئەمە جگە لەبزووتنەوەی ئیسلامی و حسك واتە لەحكومەتی یەكێتی نیشتمانی هەریەك لە(پارتی و گۆڕان و یەكێتی و یەكگرتوو و كۆمەڵ و بزووتنەوەی ئیسلامی و حسك و شیوعی و ئاراستەی سێیەم و كەمینەكان بەشداری دەكەن) ، بەمەش قورسایی گۆڕان كەمدەبێتەوە و كورسی كەم بەردەكەوێ ، بەپێچەوانەوە لەحكومەتی بنكە فراواندا لایەنە براوە بەهێزەكان كە 5 لایەنە (پارتی ، گۆڕان ، یەكێتی ، یەكگرتوو ، كۆمەڵ) حكومەت پێكدەهێنن و تەواوی وەزارەكانیان لەبەردەستدا دەبێ ، كە لەوانەیە بەشێك لەسەركردایەتی یەكێتی ئەمەیان نەزانی بێ ، لەم كاتەدا قورسای گۆڕان زیاتر دەبێ ، جا یەكێتی بۆئەوەی زەرەر لەخۆی و گۆڕانیش بدا ، حكومەتی یەكێتی نیشتمانی پێ باشە ، خۆ ئەگەر لەبەر هەندێ عەیبە نەبوایە ئەیوت حكومەتی ئیئتیلافی نێوان یەكێتی و پارتی لەهەمووی باشترە و لەئەنجومەنی سەركردایەتی قبوڵیان دەكرد ، ماڵوێران یەكێتی بۆ خۆت و سیاسەتمەدارەكانت.




نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە