پێشنیارێك بۆ نوێنەرەکانی بارزانی بۆبەڵێنی جێبەجێکردنی داواکاریەکان باچواردە خاڵ لەهەموان بکشێنەوە

Thursday, 17/03/2011, 12:00

1476 بینراوە





لەدوای مانگێك خۆپیشاندان وناڕەزایی بەردەوام چەندین خاڵ داواکاری لەلایەن خۆپیشاندەرانوئۆپۆزسیۆن پێشکەش بە حکومەت ودەسەڵاتداران کرا بۆ کۆتایی هێنان بەخۆپیشاندان لەبەرامبەرییشدا حکومەت وپەرلەمان وتاڵەبانی ئەوانیش بەڵێنی جێبەجێکردنی چەندین خاڵیان داوە،لەلایەن ئۆپۆزسیۆنەوە گۆڕان ،یەکگرتوو،کۆمەڵ ٢٢خاڵ درا بەگوێێ دەسەڵاتداران،هەروەها لەلایەن خۆپیشاندەرانەوە ٣٦ خاڵ داواکاری هەنووکەیی وبنەڕەتی درا بەحکومەت .پەرلەمان دەنگیدا لەسەر جێبەجێکردنی ١٧ خاڵ ،دواجار لەلایەن تاڵەبانی کەهیچ پەیوەندیەکی بەهەرێمەوە نیە ٥خاڵی خستەڕوو.خستنە ڕووی خاڵەکانی داواکاری ووەڵامەکان بەخاڵ بۆ جێبەجێکردن هەر بەردەوامە دەبێت تا چەندی تر بڕوات

مسعود بارزانیش بۆ گوێگرتن لەخۆپیشاندەران چونکە تائێستا ش هەر کەڕە نوێنەری خۆی دەنێرێ بۆ لای خەڵکی خۆپیشاندەر لەسەرای سلێمانی ،ئەبێت ئەمانیش بەچەند خاڵەوە بەڕێبکەون دوای بینینی مسعود وگفتوگۆکردن لەگەڵی بەهێما چونکە هەروەك ووتمان سەرۆك لەگەڵ ئەوەی لاڵ بوو خوا کەڕیشی کردووە،ئەم هەمووخاڵ خاڵێنە بۆتە یاری دومبەڵەو چاوەڕێین بزانین کێ خەتی بۆ دەردەچێ وکۆتاش لەدواجاردا کێ هاواری لێ بەرزدەبێتەوە ودەڵێ دومبەڵە ئای لەو سەیرووسەمەرەیەی دزووجەردەکان تێیکەوتون ئای لەوهەمووفرتوفێڵە لەخەڵکی دەکەن ،سەرۆك ئامادەیە بکوژانی بلەی تاتڵیسەسی سەربە میت گەر لەهەرێم بن ڕادەستی تورکیایان بکاتەوە گەر چەند پێشمەرگەیەکی پارتی کرێکاران لەباتیان نەنێرێ بەڵام ماوەی مانگێکە بکوژەکانی گەنجەکانی سلێمانی تەسلیم بەدادگا نەکردووە ،جاسوودی چیە گەر تەسلیمیشیان کا ،ئەوە بینیمان ئەنجامدەرانی سووتاندنی کەناڵی نالیا لە ٥٠ کەسەوە کەم کرانەوە بۆ دووکەس و هەردووکیشیان بێ تاوان دەرچوون ،سەیری قەشمەری سەروەری یاساو لێکۆڵینەوە بکەن چۆن ٥٠ نەفەر بوونە دووکەس و ئەوانیش ئەوکاتە یەکێکیان لەهەولێر بوەو ئەویتریشیان لەدەوام بوە لەبەر قەڵەوی بێتاوانی خۆی سەلماند وچوار شاهیدی چەکداریشیان بردبوو لەگەڵ خۆیان بەم شێوەیە دۆسێی سووتانی کەناڵی نالیا بەرەو داخران ئەچێ

ئێمە لێرەوە وەك پێشنیار بۆ ئەنجوومەنی کاتی سەرای سلێمانی لەکاتی هاتنی نوێنەرانی بارزانی یان گەر خۆی ملی شکاند وهات داواکاریەکانی بخەنە بەردەم بەداواکاری ئۆپۆزسیۆنیشەوە هەروەها ئەوخاڵانەشی بخەنە بەردەم کەلەلایەن پەرلەمان وبەرهەم وتاڵەبانیەوە ئنجا بەبەرچاوی میدیاکانەوە بکەونە کۆکردنەوەی سەرجەم خاڵەکان وداواکاری ئەوەیان لێبکەن دوای کۆکردنەوەیان بەئارەزووی خۆیان بکەونە سەرووچاوی خاڵەکان وبەڕەزامەندی هەموولایەکتان ١٤ خاڵی لێ لابەرن ئەوسا باقیەکەیان بدەنێ ئەوسا بزانن چۆن جێبەجێی دەکەن،ئێوەش بەبەردێك بەشەرتێ تەقەتان لێ نەکەن دوونیشانە ئەپێکن هەم داواکاریەکانتان جێبەجێ ئەکەن هەم برینی تاڵەبانی ئەکولێننەوە کاتێ کەمال ڕووشانی چونکە22+17+36+5-14 یەکسانە بە 66
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە