چەمچەماڵییەكان هەمیشە دەیگۆڕن

Friday, 19/02/2010, 12:00

1461 بینراوە


سەر لە بەیانى ئەمرۆ لەكەرنەڤالێكى جەماوەری هەزاران كەسیدا ,بەرێز عوسمانى حاجىمەحمود و ژمارەیەك لە كاندیدەكانى لیستى گۆران سەردانى شارى چەمچەمالیان كردو دەیان هەزار كەسی گۆرانخوازى شارى سپى حەسار و كەسو كارى سەربەرزى شەهیدان و ئەنفالكراوەكان لە پێشوازیدابوون ,سەراپاى شاریان نیلیی پۆش كرد وبەیەك دەنگ هاواریان دەكرد دەیگۆرین پاش ئەوەى ئاسایشى چەمچەماڵ و قایمقامە دزەكەى مەحمود سەنگاوى نەیانهێشت خێمە هەڵبدەن بەڵام كەژاوەى ئۆتۆمبیل و كەس و كارى شەهیدان لە ئۆردوگاى شۆرش لەگەرەكى سەنگاوییەكان و گەرەكى قادركەرەمییەكانى ئەنفال نشین بارەگاى لیستى گۆران كرایەوە و سەرجەم كەس و كارى شەهیدان و ئەنفالكراوەكان بەڵێنى دوبارە گۆرینەوەى دەسەڵاتیان داوە بەدرووشمى لەبەغداوە دەیگۆرین ,پاشان لە لایەن عوسمانى حاجى مەحمودەوە وتارێك پێشكەشكرا بەئامادەبووان و لەناو ئاپۆرەى خەڵكدا بوو بەچەپڵە لێدان و گۆڕان گۆڕان خەڵكى ئەو گەرەكانە كە هەمیشە لە لایەن دەسەڵاتەوە پشتگوێخراون و دوورن لە هەموو خزمەتگوزارییەكەوە بۆیە ئەمرۆ هەموویان دەنگى خۆیان كردە پاڵ گۆران و بەڵێنیان بە خۆیان و خوێنى شەهیدان و كەسوكارى قوربانییەكانیاندا كە بەردەوام گۆرانن و مۆمى گۆران دەگەشێننەوە بۆ باشتركردنى گوزەرانیان تاكو گۆرانێكى راستەقینە رووبدا .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە