بیل کلینتۆن: من 31 ئابم بکردایه‌ پاسه‌وانه‌کانم ده‌یان کوشتم

Wednesday, 01/09/2010, 12:00

1434 بینراوە


له ‌بۆچوونی خۆم دڵنیام، که‌ کێشه‌ی سه‌ره‌کی ئێمه‌ی کورد لێره‌دایه‌، بیل کلینتۆن ڕاستی گووت: سه‌رکرده‌کانمان هه‌رچیان کرد و گووت، ئێمه‌ به‌بێ یه‌ک و دوو چه‌ک چه‌ک چه‌پڵه‌مان بۆ لێدان و فێری بیرکردنه‌وه‌ نه‌بووین، کولتوورێکی به‌عسیانه‌ به‌سه‌رماندا چه‌تر ئاسا جێگای خۆی کردۆته‌وه‌، کاره‌که‌ ده‌که‌ین پاشان بیری لێده‌که‌یه‌نه‌وه‌. ئه‌و کاته‌ش ئیتر کار له‌ کار ترازاوه‌و بیرکردنه‌وه‌، سوودێکی نیه‌.

نزیکه‌ی١٠ ساڵێک پێش ئه‌مڕۆ، به‌ ڕیگای ته‌له‌فۆنه‌وه‌ په‌یوه‌ندیم له‌گه‌ڵ زۆرینه‌ی که‌سایتی و نوسه‌ره‌کانی کوردی تاراواگه‌ گرت، به‌هه‌ر شێوه‌یه‌ک بێت، نزیکه‌ی ٦ مانگ خه‌ریک بووم، هه‌تا ده‌هات، زیاتر و زیاتر نوسه‌ران ئه‌ده‌ب دۆستانم و خه‌مخۆرانم کۆده‌کرده‌وه‌ و ژماره‌ ته‌له‌فۆنی زیاترم په‌یدا‌کرد، که‌ په‌یوه‌ندیان پێوه‌ بگرم، ته‌نانه‌ت زۆرێک له‌ نوسه‌ران ژماره‌ ته‌له‌فۆنی دیکه‌یان بۆ پێشنیار ده‌کردم که‌ په‌یوه‌ندیان پێوه‌بگرم و تا ڕۆژێک ده‌ستنیشان بکه‌ین و بتوانین ژووورێک دروست بکه‌ین له‌ پاڵتاڵکدا، تا پێکه‌وه‌ بتوانین چاره‌سه‌رێک بۆ ده‌رده‌ کوشندکه‌مان بدۆزینه‌وه.

هه‌ر کاتێکیش له‌گه‌ڵ هه‌ر که‌سێکدا دوام، داوام لێکردوه‌، ئه‌گه‌ر که‌سێکی دیکه‌ ده‌ناسی تکام کردوه‌، که‌ که‌سی دوم و سێهه‌میش ئاگادار بکات.

هه‌میشه‌ش گووتوومه‌، که‌ من ته‌نها کۆڕه‌که‌ به‌ڕێوه‌ ده‌به‌م، به‌و هیوایه‌ی که‌ چینه‌ ڕۆشنبره‌که‌مان له‌یه‌کتر نزیک بکه‌ینه‌وه‌ و ئاماده‌ی ڕاپه‌ڕاندنی و دۆزینه‌وه‌ی چاره‌یه‌ک بۆ ئه‌و به‌ربادی و چه‌ق به‌ستوه‌ بدۆزینه‌وه‌.

هه‌روه‌ک گووتم، دوای هه‌ر ته‌له‌فۆنێک دوو یا زیاتر ژماره‌ ته‌له‌فۆنم په‌یدا ده‌کرد و په‌ویوه‌ندیشم به‌و ناوه‌ تازه‌کانه‌وه‌ ‌کرد، تا ئه‌و کاته‌ی بڕیاری دانیشتنماندا، کاره‌ ٦ مانگی پێچوو، ته‌نها هێنده‌ ئه‌ڵێم، دۆزینه‌وه‌و په‌یوه‌ندی کردن هێنده‌ ئاسان نه‌بوو، هه‌ندێک جار به‌ ٤ تا پێنج جار توانیوومه‌، بۆ نمونه‌ که‌ په‌یوه‌ندی به‌ د نه‌جمه‌دین که‌ریمه‌وه‌ له‌ ئه‌مه‌‌ریکا بگرم.

ئه‌گه‌ر له‌ بیرم نه‌چووبێت، پێکه‌وه‌ له‌گه‌ڵ کاک عه‌لی موحمودی چاک و ده‌یان دۆست ناسیاو دیکه‌، ژوورێکمان کرده‌وه‌، باوه‌ڕم وابوو، که‌ ته‌نها نوسه‌ره‌ دیارییه‌کانمان خۆیان ده‌دات، له‌ ٢٠٠ که‌سێک.

‌بڕایار بوو، کاتژمێر ٨ ئێواره‌ به‌کاتی زستانه‌ی ئه‌وروپا هه‌موو له‌و ژووره‌دا کۆببینه‌وه‌، به‌ڵام ئه‌فسووس ژماره‌مان به‌ دۆسته‌کانیشه‌وه‌، نه‌ده‌گه‌یشته‌ ٢٠ که‌س، دوباره‌ ته‌له‌فۆن بکره‌وه‌، سه‌ره‌تا په‌یوه‌ندیم کرد به‌ دوکتۆر نه‌جمه‌دین که‌ریم و عه‌بدوڵا په‌شێوه‌وه‌ گرت، چونکه‌ بڕیارماندا که‌ ئه‌وان خاوه‌ن ىڕیاری کۆڕه‌که‌بن. به‌ڵام، دوکتۆر نه‌جمه‌دین که‌ریم گووتی: کاری دیکه‌م هه‌یه‌.

عه‌بدوڵا په‌شیو گووتی: وه‌ڵا، کۆڕم هه‌یه‌، له‌ نه‌رویج!

کێو .......... کێ دیکه‌، هه‌ر یه‌که‌ به‌ باهه‌هانیه‌کی هه‌بوو.

بۆیه‌ بیل کلینۆتۆن ڕاستی گووت: ئه‌گه‌ر له‌سه‌ربه‌ندی ڕوداوه‌کاندا، له‌کاتی خۆیدا یه‌خه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارانمان بگرتایه‌ و بێده‌نگ نه‌بوینایه‌ و ده‌نگمان به‌رزبکردایه‌وه‌ته‌وه‌، هه‌رگیز کاره‌ساته‌کانی پێش٣١ ئاب ڕووی نه‌ده‌دا.
له‌کاتێکدا که‌ده‌بینی، ئه‌و چینه‌ ڕۆشنبیره‌که‌مان به‌و شێوه‌ هه‌ڵس وکه‌وت ده‌که‌ن، ئیتر با یه‌خه‌ی که‌سی دیکه‌ نه‌گرین. چونکه‌ هه‌میشه‌ ماتۆڕی به‌ڕیوه‌به‌ری ژیان چینه‌ ڕۆشنبیره‌که‌یه‌.

هه‌رچه‌ندیش ئه‌و کاته‌ هێشتا ده‌سه‌ڵات توانای ئه‌و داراییه‌ی ئه‌مڕۆی نه‌بوو، که‌نووسه‌رانی پێبکڕێت.

باشه‌ به‌ڵینتاندا، بۆ نه‌هاتن، یا بۆ به‌ڵێنتانداو نایه‌ن؟!

ڕێک وابوو، واش ده‌رچوو،‌ ‌بۆ هه‌ندێک مرۆڤ کاکێشانم ده‌گه‌ڕام، که‌چی که‌ له‌ نزیکه‌وه‌ ده‌یبینی له‌بن بنچه‌که‌ نۆکێکدا جێگای خۆی کردۆته‌وه.

دێته‌وه‌ یادم، باوکی هاوڕێیه‌کی منداڵێم کۆچیدوایکرد، براده‌ره‌که‌ی منداڵێم دارێکی به‌ده‌سته‌وه‌،بوو هاواری ده‌کرد: ڕێگه‌ نا‌ده‌م که‌ که‌س بێته‌ ژوره‌وه،‌ ئه‌گه‌ر له‌ ژووره‌که‌ماندا، نه‌گری!

بۆیه‌ پێشینان جوانیان گووتوه‌: ده‌نگی ده‌هۆڵ له‌ دووره‌وه‌ خۆشه‌.

گه‌رکمه‌ لێره‌دا بێژم، به‌نووسه‌ره‌کان و بێژه‌ره‌کانیشمانه‌وه‌، مه‌به‌ستی سه‌ره‌کیان ئامانجه‌ ستراتیجه‌یه‌که‌ نیه‌، به‌ڵکوو زۆربه‌ ته‌نها بۆ خۆ ده‌رخستن و پیشاندانی بازووه‌، هه‌روه‌ک ئه‌وه‌ی که‌ بیسه‌لمێنیت، منیش هه‌م، هه‌روه‌ک کێنت ئه‌ڵێ.

گوومانمان نیه‌، که‌ ژماره‌یه‌ک نووسه‌ر به‌ڕاستی ماندووبوون، به‌ڵام ئه‌فسووس زۆرینه‌ ته‌نها، ته‌نها بۆ خۆده‌رخستنی قه‌ڵه‌م و ده‌نگیان به‌کارده‌هێنن، که‌ ڕه‌نگه‌ پیاوی ده‌سه‌ڵاتیش نه‌بن.

دمه‌وێت بڵێم، کۆمه‌ڵگاکه‌مان تووشی کاره‌سات هێنراوه‌، بنیاد نانه‌وه‌ی سانا نیه‌.

ده‌بینین سه‌دان و هه‌زران ماڵپه‌ڕی ئه‌لیکترۆنی له‌ده‌ره‌وه‌ی ووڵاتکراوه‌ته‌وه‌، که‌چی بۆ ده‌رمانیش، بابه‌تێک نابینی که‌ باس له‌کا‌ره‌ساتی ٣١ئاب بکات، زۆرینه‌شیان به‌ناوی ئازادی و سه‌ربه‌خۆ و بێلایه‌نی ئارمێکیان به‌رزکردۆته‌وه‌، له‌ داهۆڵه‌که‌ی کۆماری مه‌رگی ئیسلامی به‌ررزتر و دیارتره‌.

گرنگه، که‌ کۆڵ نه‌ده‌ین، گرنگه‌ که‌ بێهیوا دۆشدانه‌مێنێین، ڕاسته‌ ئاواتی گه‌وره‌ی ده‌سه‌ڵاته‌ که‌ بێده‌نگ بین.

ته‌نها بۆ بیر هێنانه‌وه‌، له‌ ئێراندا، به‌ هاوکاری قه‌له‌مه‌ ده‌رباره‌ییه‌کان، له‌دوای خوداوه‌، شا ئارم بوو، پاش شا، ئینجا نیشتیمان ده‌هات(خدا، شا، میهن)، به‌ڵام خۆشبه‌ختانه‌ شای گۆڕه‌به‌گۆر به‌ هه‌زران کیلۆمه‌تر دوور له‌ زێدی خۆی له‌داخان و به‌ده‌م ئازاری ده‌سه‌ڵاتی له‌ده‌ست چووی، گیانی له‌ ده‌ستدا.

بۆیه‌ ده‌سه‌ڵات خۆی ده‌خه‌ڵه‌تێنێت، که‌ پشت به‌و پاتاڵ و به‌کتریا مشه‌خۆرانه‌ ده‌به‌ستێت.

٣١ ئاب کاره‌ ساتێک و ڕوداوێکی دڵته‌زێنه‌، نه‌ک ئاو به‌ تێزابیش خاوێن نابێته‌وه‌، ئه‌مڕۆ یا سبه‌ی، قه‌‌له‌مه‌ ڕوو ڕه‌شه‌کان ڕیسوا ده‌بن.

له‌ ٣١ ئابداکاره‌ساتێک ڕویدا، که‌ له نه‌ته‌وه‌یه‌ک له‌خاک خوێن هه‌ڵکێشرا، ئاواتی نه‌ته‌وه‌یه‌ک زینده‌ به‌چاڵکرا، چونکه‌ دانانی هێڵی٣٦ بۆ پاراستنی، گیانی تاکی کورد بوو، به‌ڵام کاتێک ده‌وروبه‌ر و جیهنیان، دیتیان که‌لایه‌نێکی کوردی به‌ده‌ستی خۆیان ئه‌نفالچیه‌کان ده‌هێنێته‌وه‌،پایته‌خت و په‌رله‌مانه‌ ساواکه‌ی، ئیتر هیوا و ئومێد له‌ کۆرپه‌له‌یدا ده‌خنکێندرێت.

جگه‌ له‌وه‌ش ئه‌وه‌ی که‌له‌ ٣١ ئابدا ڕویدا، به‌ده‌ستی جانه‌وه‌ره‌کانی دڕنده‌کان، که‌ ئه‌وکاته‌ واشنتۆنپۆست ناوی نابوو(سه‌گه‌کانی شه‌ڕ) مه‌گه‌ر ته‌نها له‌هزری سه‌ربازانی تورکی فاشی وه‌شابێت، هه‌ربۆ نموونه‌ زمان‌ده‌رهێنانی بێژه‌ره‌که‌ی ی ن ک (که‌ریم عوسمان) ی هه‌ولێر.

که‌چی له‌ هه‌مانکاتدا، فوئاد مه‌عسووم و هێرۆی خێزانی جه‌لال تاڵه‌بانی ئازادکرا، ده‌بوو ئه‌مه‌ گه‌واهی بێت، بۆ تاکی کورد، که‌ ئیتر هه‌گیز خۆیان نه‌که‌نه‌ ووزه‌ی شه‌ڕێک که‌ ته‌نها به‌ خوێنی ئه‌وان، ئه‌و ئاشه‌ ده‌گه‌ڕێت، بۆ زمانی که‌ریم عوسمان ده‌رهێندراو هێرۆی بله‌ی ئه‌حه‌ ڕه‌ش و فوئاد مه‌عسووم ئازادکرا؟

جگه‌ له‌وه‌ش کوشتن وتیرۆرکردنی، سه‌دان که‌س که‌به‌هیچ شێوه‌یه‌ک په‌یوه‌ندی به‌و ڕاو ڕووته‌وه‌ نه‌بوو، ده‌یان سه‌دان کاری نامرۆڤانه‌و دور له‌ ڕه‌وشتی سه‌رده‌م، که‌ په‌لاماردانی ته‌رمی گریلا سه‌ربه‌رزه‌کانمان بوو.

کاره‌ساته‌کانی که‌ تووشی ئه‌م گه‌له‌ سته‌م دیده‌هاتوه‌، ته‌نها ٣١ ئاب نیه‌، کاره‌ساتی هه‌کاری، ده‌یان جار له‌ کاره‌ساتی ٣١ ئاب بۆگه‌ن تر و کاریگه‌ری خراپتره‌، شه‌ڕه‌ دووروو درێژه‌کانی ناخۆ، هیچکامیان له‌ ٣١ ئاب که‌متر نیه‌.

٣١ ئاب کاتێک ڕویدا، که‌ جانه‌وه‌ره‌که‌ی به‌غداد١٨٢٠٠٠ کوردی ئه‌نفالکرد، تا ئێستاش ته‌رمی زۆرینه‌یان نادیاره‌.

هه‌ر ئه‌و ٣١ ئابه‌ له‌پاش ئه‌وه‌ ڕوویدا، که‌ جانه‌وه‌ری به‌غداد ٥٠٠٠ که‌سی کوردی له‌ ژاری کیمیاوی خنکاند و ٢٠٠٠٠ که‌سی دیکه‌شی که‌م ئه‌ندام بریدار کرد.

هه‌ر له‌ پێس ٣١ ئابدابوو،که‌ جانه‌وه‌ره‌کی به‌غداد ٤٠٠٠ گوندی کورد نشینی خاپوورکرد.

تا ئێستاش له‌ پاش ٣١ ئابه‌وه‌، هێشتا برینداره‌کانی چه‌کی کیمیاوی چاره‌سه‌ر نه‌کراون، به‌ڵام تاڵانکه‌ران و مافایاکان، ڕۆژ له‌دوای ڕۆژ تانکه‌ره‌ نه‌وت تاڵانی به‌نرخی تاڵانی له‌ پێناو گیرفانی خۆیاندا، بۆ چرکه‌یه‌کیش نه‌وه‌ستاندوه‌.

بۆیه‌ نه‌چوه‌ بچێت، با بێده‌نگی خۆبه‌خاوه‌ن نه‌زانین به‌س بێت، هه‌تا ئه‌وه‌ حاڵمانبێت، ده‌یان و سه‌دان ٣١ ئابی دیکه‌، یه‌خه‌ی گه‌له‌ سته‌م دیده‌که‌مان ده‌گرێت.

وا بۆ شه‌ش ساڵ ده‌چێت، حکومه‌ته‌که‌ی سه‌دام ڕوخاوه‌، کوا گه‌ڕانه‌وه‌ی که‌رکووک، کوا گه‌ڕانه‌وه‌ی ناوچه‌ دابڕاوه‌کان؟ وا ئه‌مه‌ریکا هێزه‌ شه‌ڕکه‌ره‌کانی عێراقیان به‌ جێهێڵا!

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە