دوو نووسەرە نهێنیەكەی بەرهەم سالیح

Tuesday, 09/02/2010, 12:00

1560 بینراوە


نووسین لاى سمكۆ عەبدولكەریم و دلزار حەسەن بۆتە مایەى خۆ دەرخستن و جاشایەتى و ماستاو ساردكردنەوە بۆ دكتور و پیاوە بى بەرهەمەكان و نا سالحەكانی نێو حكومەت.
دلزار حەسەن و سمكۆ عەبدولكەریم نەوەى بەعس و بێچووە ئیسلامین جنێو فرۆشن، ئەوان سالانێك زیرە زیرەیان بوو لەشەقامەكانى هەولێر بەدواى سەرانى بەعسەوە ، ئیستاش خەریكى ماستاوو پیاهەلدان و قبولكردنى كویلایەتى و نوسین و سوكایەتى كردنن، له‌ پێناو خزمه‌تکردنی ده‌سه‌ڵات و دكتورە بێبەرهەم و ناسالحەكانى نێو كابینەكانى حكومەت ، ئەو جۆرە پیاوانەو ئەو دوو پیاوە بە تایبەت پیشەى بەشى زۆرى ژیانى نوسینیان بۆتە ئەو كارەى خۆیانیان پى بچوك بێت و خۆیانیان پێ كویلەو ماستاو چیبێت، هێرش بكرێتە سەر خەلكى تاوەكو گەورەكەیان مورتاح بێت.
دلزار وسمكۆ هەردووكیان بۆ ئەو مەبەستە یەكیان گرتووە تاوەكو بژێوى ژیان و لوقمەى چەور بۆ منداڵەكانیان پەیدا بكەن ژەمیك چەورتر بخۆن ،لەوێوە سولتانی هەردوكیان بلێت: سمكو عەبدولكریم و دلزار حسن باشترین نوسەری هەولێر و كوردستانن و باشترین قەلەم بەدەستى نێو دونیاى رۆشنبیرین، هەر ئەوانن دەتوانن وەڵامی كوردستانپۆست بدەنەوە وخەلكێكی بەجەماوەر ناشیرین بكەن، بەڵێ وایە رۆشنبیرن لەچاو دكتورەكەتان، بەلام ئێوه‌ بۆدەلەو ماستاو چین لەچاو نووسەرە پاك بێ گەردەكانی كوردستان جیگاتان لە نیو دونیاى نوسین نابێتەوە روتانیش نیە بێنە دەرەوە وەكو شەمشەمە كوێرە لەبەردەم رەوشى رۆژنامەوانى روو رەشن و قسەیەكتان نیە بیكەن چونـكە خەجالەت خۆتانن قوربان .
بۆیه‌ من لێره‌وه‌ ده‌ڵێم، که‌ بە دكتۆرەكەت بێژە حكومەت ئاوها ناروات بەرێوە، با تۆسقالێ شەرم بیگرێت باكاراتربێت ، نەوەكو تەنها و تەنها خەریكى ئەوەبێت نوسەرو فەریكە قەلەم بەدەستى وەكو سمكو عەبدولكەریمى لەدەورى خۆى كۆ بكاتەوە ئاخر  سمكو خۆى پێ راست نابێتەوە چۆن چۆنى ئه‌و دكتۆرە متمانەى پیدەكات كەوا رەخنەى گەورە گەورە بگرێت بۆ ئەوەى نوسەرێكی پاك بێتاقەت بكات یان یان سایتێكی بوێر لەكەدار بكات، ئاخر نەزانى دكتۆرەكەت دلزار حەسەنى كۆنە ئیسلامى ئەوەیە متمانەى بە تۆ كردووە كەچى تو وەفات نەبوو بۆ هاورێكانى خۆت دەگەت لێدان چویتە جێگاكەیان لە كوردستان راپۆرت هەى بێچووە ئیسلامى نەفس نزم، یان نەزانى دكتۆرەكەت لەوەیە بروادارە بە سمكۆ ناوێك چاوەكانى تاكەو تاكە و ئەبلەقە چۆن چۆنى نووسین دەبینی و رەخنە لە نووسەرو سایتەكان دەگرێت ، بەراستى دكتۆرێكى هەندی معاون توبیەكشى لێنازانێت چونكە دوو كەست هەڵبژاردووە نەسالحن و نە بەرهەمدارن ، رێنمایم بۆ دلە گیان یان حاجى دلزار و سمكۆ با واز لەو جنێو فرۆشتنە بهێنن ئەگینا باسى شتى زۆر هەستیارتر دەكەم لە نووسینى دیكەدا، جەنابیشتان باش دەزانن مەبەستم چیە بۆیە واز لەنووسەرە پاكەكان و سایتە بەڕێزەكان بهێنن بە دكتۆرەكەشتان دەلێم واز لە خەلك و نووسەر بهێنە هەوڵ بدە كاری جوان بكەو پەرە بە كوردستان بدە .
6/2/2010

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە