ئەى سەرۆك

Saturday, 22/01/2011, 12:00

1451 بینراوە


ئەى سەرۆك من ناناسى
منى دنیا پەى ئەكەم بە پێ خاوسى
منێ بەسكێ تێر
بەسەدیش برسى
ئەى سەرۆك
پۆشتەو پەرداخ
لەكەس ناپرسى
وا نەزانى
كەمنت ئەوێ
لەسەر پەنجەى پێ
بۆت ڕِِاوەستاوم
داواكانت یەك یەك
ئەخەمە سەرجاوم
یان گێل
یا خەڵەفاوم
زۆرم توڕەكەى
هیجم پێنەكرێ
ئەبم بە مۆمێ
بۆ نیشتمانم
واداگیرساوم
ڕێگایان ڕون بێ
قەسرو قەمەرەت
بەسەرا خاپور بێ
ئەى سەرۆك
من ناناسى
گرێكى وا لەخەرمانتا ئەكەمەوە
بەهە مو توانات نەكوژێتەوە
بەسوتانم ئەت سوتێنم
وات ڕاو ئەنێم لە كونە مشكا جێت بێتەوە
وا تە مێبى
هەموو ڕۆژى
بە نۆكەربى
بۆ جوتیارێ
كرێكارێ
دەست لەسەڕ سنگ جاوەڕێبى

نەرویج

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە